هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

ئاگری گەورە کێڵگەکانی گەنم دەسوتێنن لە قەزای شەنگالی عێراق

خالید تائی

خانووەکانی گوندی کۆچۆ لە شەنگال مەترسیی کەوتنە بەر ئەو ئاگرەیان هەیە کە بەمدواییانە لە قەزاکە کەوتۆتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی شەنگال مەدینەتی]

خانووەکانی گوندی کۆچۆ لە شەنگال مەترسیی کەوتنە بەر ئەو ئاگرەیان هەیە کە بەمدواییانە لە قەزاکە کەوتۆتەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی شەنگال مەدینەتی]

قەزای شەنگال له‌ خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا ئاگرێکی کوشندەی به‌خۆوه‌ بینیووه‌ کە لەم چەند رۆژەی دواییدا کێلگەکانی گەنمی سوتاندووە و ماڵی خەڵکەکەی روخاندووە و بۆتە هۆی قوربانی و ئاوارەیی.

قائیمقامی قەزاکە، فەهد حامید چوارشەممە (12 حوزەیران) بە دیارونای وت ئاگرەكه‌ دوو هەفتە لەمەوبەر دەستیپێکرد، بەڵام لە چوار رۆژی رابردوودا بڵاوبووه‌وه‌ بۆ چەندین ناوچەی شەنگال.

وتی نزیکەی 7,000 دۆنم کێلگەی گەنم سووتاوە لە تەل حوشی -- کە لەوێ زۆربەی کێڵگەکان هی ئێزدییەکانن -- وەردییە لەگەڵ گوندەکانی رەمبوسی، زارافكی، ئاجمە، بەزەرکی، زومانی، تەل ساقی، خونەیسی و خیلۆ.

وتی ناوچەکانی گۆهبال له‌ باکوری شارۆچکەی سنونێش زیانیان بەرکەوتووە "بەجۆرێك زیاد لە 120 دۆنم کێڵگە بەر ئاگر کەوتوون".

ئاگرکوژێنەوەکان لە 11 حوزەیران ئاگر لە کێڵگەیەکی گەنم دەکوژێننەوە لە قەزای شەنگال. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی نەینەوا]

ئاگرکوژێنەوەکان لە 11 حوزەیران ئاگر لە کێڵگەیەکی گەنم دەکوژێننەوە لە قەزای شەنگال. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی نەینەوا]

حامید وتی ئاگر بەشێكی زۆر لە خانووه‌كانی خەڵکەکەشی سوتاندووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی جەزیرە و قەحتانیە.

وتی بە دەیان خێزان ناچاربوون لە ناوچەکانیان هەڵبێن و ئاماژەیکرد بەوەی ئاگرەکە کە یەکشەممە کەوتەوە لە شارۆچکەکانی بوراك و زەورافا و دەهۆلا دوو کەسیان کوشت و دووانی دیکەیان بە سوتان بریندارکرد.

ئاگرەکان دەکرێت بەڵگەكانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان له‌ناوببه‌ن.

وتی: "ئاگرەکە لە دوێنێوە لە کێڵگەکانی ناوچەکانی حاسمیە، تەل بەنات، تەل قەساب و شارۆچکەی قەیرەوان کەوتوونەتەوە."

حامید وتی هەروەها لە گوندی کۆجۆش بەردەوامە، کە زۆربەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی ئێزدی لێیه‌، كه‌ له‌لایه‌ن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ كوژران.

نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی ئاگرەکە دەکرێت بەڵگەی دۆزراوەی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەناوبەرێت لە گوندەکە و وتی "وادەکات سەخت بێت پاشماوەکان دەستنیشانبکرێن و رێگربێت لەبەردەم مافی خێزانی قوربانییەکاندا".

بەرپرسانی ناوچەکە و میدیا داعشیان تۆمەتبارکردووە بە ئاگربەردان لە چەندین کێڵگەی گەنم لە وڵاته‌كه‌ و دەڵێن هەوڵێك بووە بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ جوتیاران و زیاندان لە ئابوری نیشتمانی.

حامید وتی هەوڵی گەورە دراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

وتی ماوەی چەند رۆژێكە یەکەکانی بەرگری شارستانی لە موسڵ و تەلەعفەر بەردەوام کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هاریکاری هێزە ئەمنییەکان و وتیشی خەڵکی ناوچەکەش بەشداریده‌كه‌ن له‌م هەوڵانەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500