هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێم زیانی لێدەکەوێت لە شەڕی حەما و ئیدلیبدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی بەرەی سوریای ئازاد شەڕی هێزەکانی رژێمی سوریا دەکەن لە دەوروبەری حەما. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چەکدارانی بەرەی سوریای ئازاد شەڕی هێزەکانی رژێمی سوریا دەکەن لە دەوروبەری حەما. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

لە دوو رۆژی رابردوودا، شەڕ لە دەوروبەری پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب پێشڕەوییەکی سنوورداری بەخۆوە بینیوە بۆ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و تەحریر شام و ژمارەیەك قوربانی لەنێو رژێمی سوریا و هاوپەیمانانیدا لێکەوتۆتەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی شەڕی سەخت بەردەوامە لە خاڵه‌ جیاوازه‌كانی بەرەکانی باکوری حەما و باشوری ئیدلیب و کەنارەکانی لازقیە.

بە دیارونای وت لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و گروپە توندڕەوەکان -- به‌تایبه‌تی تەحریر شام، بەرەی سوریای ئازاد و جەیش عەززە -- ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی به‌رفراوانیان راگەیاندووە کە تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە، کە پێیدەوترێت غەزوات فەتح موبین (فه‌تحێكی ئاشكرا)، ژمارەیەکی زۆری هەردوولای تێدا کوژراوە و برینداربووە.

ئەندامێکی جەیش عەززە دەبینرێت لەنێو پێگەیەکی رژێمی سوریادا لە دەوروبەری حەما کە لە شەڕێکی ئەمدواییانەدا گیرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامێکی جەیش عەززە دەبینرێت لەنێو پێگەیەکی رژێمی سوریادا لە دەوروبەری حەما کە لە شەڕێکی ئەمدواییانەدا گیرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتیشی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ 126 قوربانیی رژێمی تۆمارکردووە، هەرچەندە هەندێك راپۆرت باسیان لە 300 قوربانی کرد، لەگەڵ ژمارەیەکی نەزانراوی هێزەکانی رژێم کە دەستگیرکراون.

عەساف وتی ژمارەیەکی زۆری قوربانیەکان بەهۆی خۆکوژەکانی تەحریر شامەوە بوون لە قەسابیە، لەدوای هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر شارۆچکەیەکی باشوری ئیدلیب، کە بەشێکی گەورەی هێشتا لەژێر دەستی رژێمدایە.

قەسابیە کەوتۆتە باکوری شارۆچکەی کەفر نەبودە کە بەمدواییانە لەلایەن رژێمەوە گیرا.

بەگوێرەی عەساف، هێزە هێرشبەرەکان توانییان کۆنترۆڵی گوندەکانی تەلە ملح، جەبین، جەلەمە و کەفرهود بکەن لە دەوروبەری حەما، لەنێو شەپۆلێك هێرشی ئاسمانی و هەوڵی بەردەوامی هێزەکانی رژێمدا بۆ گرتنەوەیان.

شەڕی سەختیش لە بەرەی جەبەل عەتیرە روویدا لە شارۆچکەی کەبانە لە دەوروبەری لازقیە.

عەساف وتی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا لە دەوروبەری ئیدلیب بێوچان بوون و هێرشێکیان تێدابوو بۆ سەر شاری خان شه‌یخون کە سێ کەسی کوشت و 10ی بریندارکرد.

وتی هێرشی ئاسمانیی یەك لەدوای یەك كرانه‌سه‌ر مەعەرەت حورمە، جەبالا، شێخ موستەفا و مەعەر شۆرین لە باشوری ئیدلیب، لەکاتێکدا هێرشێك كرایه‌سه‌ر شارۆچکەی زه‌ربە لە باشوری حەلەب کە سێ مەدەنی کوشت.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ 13 کەس کوژران لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمدا بۆسەر گوندی جەبالا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500