هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق گڕبەردەدەنە حەشارگەکانی داعش لە دوورگەی سینیە

خالید تائی

سەربازانی عێراق بەدوای حەشارگەکانی داعشدا دەگەڕێن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەمدواییانەدا لە دوورگەی سینیەی پارێزگای سەلاحەدین لە 9 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بەدوای حەشارگەکانی داعشدا دەگەڕێن لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ئەمدواییانەدا لە دوورگەی سینیەی پارێزگای سەلاحەدین لە 9 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق شەش شوێنی حەوانەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی ئەمدواییانەدا لە باکوری خۆرئاوای دوورگەی سینیە له‌ پارێزگای سەلاحەدین، فەرماندەیەکی سەربازی سێشەممە (11 حوزەیران) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین، لیوا عەبدولموحسین عەباسی بە دیارونای وت لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکان "ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بۆ لێدان لە پاشماوەکانی داعش لە ناوچەی دوورگەی سینیە لە قەزای بێجی".

وتی ئۆپەراسیۆنەکە دوای گەیشتنی زانیاریی هەواڵگری بوو.

عەباسی وتی تا سێشەممە، شەش شوێنی حەوانەوەی داعش دۆزرانەوە و سوتێنران، لەگەڵ "هەموو خۆراك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ئامرازی لۆجستی کە لەنێویاندا بوون".

سەربازانی عێراق بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە دوورگەی سینیە لە 9 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە دوورگەی سینیە لە 9 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە "یارمەتی لادانی هەڕەشەی تیرۆریستان دەدات لە خەڵکی شار و گوندەکانی نزیك بە دوورگەکە" و باشترکردنی کاریگەریی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاییندە لە خۆرئاوای سەلاحەدین.

عەباسی وتی: "بەمزوانە کردەی بەردەوام و هەڵمەتمان دەبێت لەم ناوچانە بۆ بەتەواوی پاککردنەوەیان لە تیرۆریستان و پاراستنی سنووری کارگێڕی بە پارێزگای نەینەوا و ئەنبارەوە."

'لە هەموو ناوچەکان دوایان کەوتووین'

عەباسی وتی پاشماوەکانی داعش لە سەلاحەدین "دوایین هەناسەیان دەدەن".

وتی: "چالاکییەکانیان کەمکراونەتەوە لە ئەنجامی هێرشەکان و هەڵمەتەکاندا کە ئاراستەی بنکەکانیان کراوە و لە هەموو ناوچەکان کە پەنایان بۆ بردوون دوایان دەکەوین."

وتیشی: "بەدوایان دەکەوین و چاودێریی جوڵەکانیان دەکەین لەڕێی کاری هەواڵگرییمانه‌وه‌ و بۆ هەر شوێنێك بڕۆن لەناویاندەبەین."

عەباسی وتی لەم ماوەیەی دواییدا، چالاکیی ئەمنی باشترکراوەلە ناوچە دوورەدەستەکانی پارێزگاکە، لە دەرەوەی ناوەندی شارەکان.

وتی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە سەرکەوتووبوون لە کوشتنی هەشت ئەندامی بەناوبانگی داعشدا، شەش لە شوێنەکانی حەوانەوەی گروپەکەیان تێکشکاندووە و شەش پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردۆتەوە.

وتی ماڵێکی بۆمبڕێژکراویشیان پاککردەوە، لەگەڵ وێستگەیەکی دروستکردنی بۆمب و ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو، لە بەشی جیاوازی پارێزگاکە و وتیشی پاشماوەکانی داعش "ناتوانن خۆیان بگرن بەرامبەر هەڵمەتە کوالیتییه‌ باڵاکانمان".

وتی لەکاتێکدا ئاماژەی ئەوە هەیە ئاگری دانەوێڵە کێڵگەکانی پارێزگاکەی زیانبارکردووە كه‌لەلایەن داعشەوە گڕیان تێبەردراوە، "ژمارەیه‌كی زۆری ئاگرەکان لەبەر كۆمه‌ڵێك هۆكارن کە پەیوەندییان بە تیرۆریزمەوە نیە".

وتی لەنێو ئەو هۆکارانەدا "شەڕی خێڵەکی و ناکۆکی نێوان جوتیاران لەسەر خاوەندارێتی خاکە سووتاوەکان" هەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500