هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

نۆژەنکردنەوەی دوای داعش به‌خێرایی پێشڕەوی ده‌كات لە حەویجە

خالید تائی

کرێکارێك بەشداریدەکات لە نۆژەنکردنەوەی پەیمانگای تەکنەلۆژیادا لە حەویجە لە 17 ئازار وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی ئەو وێستگانەی لەلایەن داعشەوە رووخێنران. [خاوەنی وێنە: سندوقی عێراقی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووه‌كان بە تیرۆریزم]

کرێکارێك بەشداریدەکات لە نۆژەنکردنەوەی پەیمانگای تەکنەلۆژیادا لە حەویجە لە 17 ئازار وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی ئەو وێستگانەی لەلایەن داعشەوە رووخێنران. [خاوەنی وێنە: سندوقی عێراقی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووه‌كان بە تیرۆریزم]

کاری چاککردنەوەی ژێرخانی خوێندنگە، نەخۆشخانە، ئاو و پیشه‌سازییه‌ زیانبەرکەوتووه‌كان به‌ده‌ستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە قەزای حەویجە، بەرپرسێکی ناوچەکە دووشەممە (10 حوزەیران) وتی.

ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، عەمار عەلی حەمدانی بە دیارونای وت کارەکە بەشێکە لە هەوڵێكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخان.

وتی: "خزمەتگوزاریی گشتی لە قەزای حەویجە و دەوروبەری باشبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە لە ئەنجامی هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی تەواوی پرۆژەکاندا کە بەهۆی داعشەوە زیانیان بەرکەوتووە."

وتی کارکردن لەسەر پرۆژەیەکی ئاوی یەکخراو هەمووی تەواوکراوە و ئاماژەیکرد بەوەی دەکرێت لەئێستادا ئاوی خواردنەوە بنێردرێت "بۆ تەواوی ناوچەکانی ناوەندی قەزاکە".

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق پشکنین ده‌كات له‌ ناوچەیەکی جێهێڵراو لەکاتی گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە ناوچەیەکی دوورەدەستی قەزای حەویجە لە 25 نیسان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق پشکنین ده‌كات له‌ ناوچەیەکی جێهێڵراو لەکاتی گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە ناوچەیەکی دوورەدەستی قەزای حەویجە لە 25 نیسان. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

حەمدانی وتی: "هەروەها چاککردنەوەی نەخۆشخانەی حەویجەمان تەواوکردووە، کە دەستیکردووە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەر."

وتی: "وەزارەتی پلاندانان قایلبووە بە تەواوکردنی کارکردن لە پرۆژەی بنیاتنانی نەخۆشخانەی گشتیی حەویجەی 200 قەرەوێڵەییدا کە کاری بنیاتنان تێیدا راوەستا دوای ئەوەی داعش قەزاکەی داگیرکرد."

وتیشی هاوکات "زیاد لەسه‌دا 90 خوێندنگەکان چاککراونەتەوە و بەڕووی خوێندکاراندا کراونەتەوە بە هاریکاریی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان".

لە قەزای حەویجە زیاد لە 500 خوێندنگە هەیە.

وتی كارگه‌ بەرهەمهێنانی قیری قەزاکە، یەکێك لە گرنگترین پرۆژە ئابورییەکان، بەمزوانە دەکرێتەوە.

وتیشی: "كارگه‌كه‌ تەواوکراوە بەپشتیوانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەك پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سندوقی عێراقی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووه‌كان بە تیرۆریزم."

دانیشتوانە ئاوارەکە دەگەڕێنەوە

حەمدانی وتی: "دانیشتوانی کەنارەکانی حەویجە بەتەواوی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان، کە لە ئەنجامی تیرۆریزمەوە بەزۆر دەرکران. زیاد لەسه‌دا 60 خێزانە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوەندی قەزاکە."

وتی لە دەرکردنی داعشەوە لە قەزاکە لە تشرینی یەکەمی 2017، بەگشتی 100,000 ئاوارە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

حەمدانی وتی: "سەقامگیری هانی گەڕانەوەی خێزانەکانی داوە." ئاماژەیکرد بەوەی زۆرینەی گەڕاوەکانیش ئەوانەن کە گوندەکانیان زیانیان بەرنەکەوتووە.

وتیشی: "هێزە ئەمنییەکان بەردەوام گەڕانی چڕوپڕ ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پاشماوە و شانەکانی تیرۆریستان،" بەجۆرێك هەوڵە ئەمنیەکان چڕکراونەوە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا.

هه‌روه‌ها وتی: "شارۆچکەکانی وەك ریاز و رەشاد، لەگەڵ گردەکانی گارە و گوندەکان بەدرێژایی رووباری زابی بچوك لە ناوچەی شارۆچکەکانی عەباسی و دبس شه‌نوكه‌وكراون."

یەکەی زیاتری سەربازیش لە ناوچە هەستیاره‌كان جێگیرکراون.

حەمدانی وتی: "بەهۆی کۆنترۆڵی تووندی هێزە ئەمنییەکانەوە چالاکی پاشماوەکانی داعش کەمکراوەتەوە لەگەڵ پانتایی دەستپێڕاگەیشتنی ئەمنییان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500