هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

پشتبەستنی ئێران بە میلیشیا بیانییەکان رادەی قەیرانی نێو پاسداران دەردەخات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران لیوا قاسم سولێمانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە باڵاکانی پاسداران دەکات و لەگەڵ سەرکردەی میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران لە کۆبوونەوەیەکی 'قەیران' کە لە ئەهواز بەسترا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران لیوا قاسم سولێمانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە باڵاکانی پاسداران دەکات و لەگەڵ سەرکردەی میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران لە کۆبوونەوەیەکی 'قەیران' کە لە ئەهواز بەسترا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەهۆی بڕیاره‌كه‌یەوە بۆ هێنانی میلیشیا بیانییەکان بۆ کپکردنەوەی ناڕەزایی لە ناوچە بەرلافاوکەوتووەکان، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) رادەی ئەو قەیرانەی دەرخست کە تووشی بووە، پسپۆڕانی ئێران بە مەشاریقیان وت.

توڕەیی جەماوەر پەنگدەخواتەوە لە ئێران بەرامبەر شێوازی وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ لافاوە کارەساتبارەکە و بەهۆی فەرامۆشکاریی گەورەی ژێرخانه‌وه‌ کە کاریگەرییە زیانبەخشەکەی دووبه‌رامبه‌ر کرد.

هێنانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە وڵاتانی وەك عێراق و لوبنانەوە بۆتە هۆی زیادبوونی توڕەیی دوای لافاوەکە، کە بە هەزاران ئێرانی ئاوارەکرد و بووە هۆی زیانێکی بەرفراوان.

چەند لایەنێکی نێو هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشد) عێراقی، حیزبوڵای لوبنانی و لیوای فاتمیون، كه‌ ملیشیایەکی سەر بە پاسدارانه‌ و لە چەکداری ئەفغانی پێکدێت، لە ناوچەکانی ئەهواز، خوزەستان و لوڕستان بینراون.

ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی ئاڵاکانیان دادەنێن لە ناوچەی ئەهوازی بەرلافاوکەوتووی ئێران. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی ئاڵاکانیان دادەنێن لە ناوچەی ئەهوازی بەرلافاوکەوتووی ئێران. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئاوی لافاو زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ چەندین بەشی ئێران و بۆتە هۆی خۆپیشاندان دژی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومەت بۆ كاره‌ساته‌كه‌. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئاوی لافاو زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ چەندین بەشی ئێران و بۆتە هۆی خۆپیشاندان دژی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومەت بۆ كاره‌ساته‌كه‌. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەگوێرەی توێژەری ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، فەتحی سەید کە پسپۆڕە لە کاروباری ئێراندا، ئەهواز ماوەیەکە شوێنی خۆپیشاندانی جەماوەرییە دژی پاسداران و حکومەت.

بە مەشاریقی وت: "ئەم گروپانە لەو ناوچانە جێگیرکراون و گەمارۆی ئەو ناوچانە دەدەن بۆ کپکردنەوەی هەر کارێکی جەماوەری."

سەیید وتی بە هێنانی لایەنە بیانییەکان بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندان، پاسداران هەوڵی ناردنی پەیامێك دەدات بۆ خەڵکی ئێران "کە چەوساندنەوەی هەرەباڵا چاوەڕێی ئەوانەیە کە یاخی دەبن".

وتی بۆ دنیای دەرەوە، هێنانی میلیشیا بیانییەکان به‌مه‌به‌ستی یادخەرەوەیەکی جدییە بەوەی "پاسداران دەتوانێت هێزەکانی بەنێو سنوورەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بجوڵێنێت، یان بە مانایەکی دیکە دەتوانێت وەڵامی هەر هەڕەشەیەك بداتەوە لە هەر شوێنێك بێت".

خراپ بەکارهێنانی کۆمەکی دارایی

یەکێك لە سەرچاوە هەرە سەرەکییەکانی توڕەیی جەماوەری خراپ بەکارهێنانی پارەی کۆمەکی ناوخۆیی و بیانیی بەخشەرانە لەلایەن پاسدارانەوە کە بۆ فریاگوزاریی لافاو نێردراوە.

شیکاروانی سیاسی، عەلی نەریمانی بە مەشاریقی وت: "پاسداران دەستی خستۆتە پارەی کۆمەکی کۆکراوەوه‌ لەنێو ئێراندا لەگەڵ ئەو پارەیەی بەخشراوە له‌لایه‌ن هەندێك وڵاتانی خۆرئاوایی و عەرەبییه‌وه‌ بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەوانه‌ی بە لافاو زیانیان بەرکەوتووە."

وتی: "بەڵام، هیچ پارەیەکی کاش، یان کۆمەکی شمەك تۆمارنەکراوە دوای ئەوەی دابەشکرابن بەسەر خەڵکە زیانبارەکەدا." ئاماژەیکرد بەوەی کە رەنگە گوێزرابێتەوە بۆ ئەو میلیشیا بیانییانە "کە گوایە هاتوون بۆ دابینکردنی فریاگوزاری".

نەریمانی وتی لافاوەکە بووە هۆی جۆرێك لە هاریکاریی کۆمەڵایەتی لەنێوان هەزاران کەسی ناوچە زیانبەرکەوتووەکاندا بە لافاو، کە بەرپرسیارێتی رێکخستنی تیمەکانی فریاگوزارییان لەئەستۆگرت بۆ یارمەتیدان بۆ پاککردنەوەی ئاکامی لافاوەکە.

وتی بەڵام هێزەکانی سەر بە پاسداران 40 کەسیان دەستبەسەرکرد کە بەشدارییان لەو هەوڵەدا کرد، سەرەڕای دەستگرتن بەسەر کۆمەکی داراییدا کە کۆیانکردبووه‌وە بۆ یارمەتیدانی زیانبارەکان.

نەریمانی وتی: "هاوکات حیزبوڵای [لوبنانی] و ئەندامانی حەرەکه‌ت نوجەبای [عێراقی] بە ئاشکرا جێگیرکراون و ئاڵاکانیان بەرزدەکەنەوە بەجۆرێك کە جاڕسکەرە بۆ مەدەنییەکان."

ئاماژەیکرد بەوەی ئەم میلیشیانە هیچ کارێکی فریاگوزارییان ئەنجامنەداوە و تەنیا لە چەند خاڵێکی دیاریکراودا جێگیرکراون کە لێوه‌ی دەتوانن بە خێرایی بجوڵێن بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان.

پاسداران بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت

لە وەڵامیدا بۆ لافاوەکان، ئەولەویەتی روونی پاسداران پاراستنی وەبەرهێنانەکانی خۆی بووە بۆ بەرهەمهێنانی داهات لە ناوچەکە، کە کێڵگە نەوتییەکان و وێستگەکانی قامیشی شەکری لەخۆگرتووە کە هی کۆمپانیاکانی پاسدارانن.

نەریمانی وتی ئەمەش "بۆتە هۆی تووڕەکردنی مەدەنییەکان".

توێژەری کاروباری ئێران، شیار تورکۆ وتی: "بەکارهێنانی میلیشیا بیانییەکان لەلایەن پاسدارانەوە ئاماژەیەکی جددی و گرنگە کە متمانە بە هێزە ناوخۆییە ئەمنییەکان ناکات بۆ کپکردنەوه‌ی خۆپیشاندانەکان کە دەکرێت ئەنجامبدرێن لەدژی حکومەت یان پاسداران."

توركۆ بە مەشاریقی وت: "هاتنەناوەوەی ئەم گروپە چەکدارانە پێشوازییان لێناکرێت، تەنانەت لەلایەن ئه‌وانه‌شه‌وه‌ کە نزیکن لە ناوەندی بڕیاردانەوە،" بەتایبەتی دوای ئەوەی هاتنەناوەوەی ئەم گروپانە بەشێویەکی تاکلایەنانە لەلایەن پاسدارانەوە رێکخرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئەمە وێنەی ئەو هێزەی حەشدی شەعبییە کە رۆیشتن بۆ ئەنجامدانی فریاگوزاری و دابینکردنی کۆمەك.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌وه‌ سوپای پاسدارانی ئێران بوو كه‌ به‌ره‌نگارییكرد له‌ نزرگه‌ی زه‌ینه‌ب. ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون به‌ره‌نگارییان له‌ عێراق و پیرۆزییه‌كانی كرد. خودا سه‌ربازانی مه‌هدی مونته‌زه‌ر بپارێزێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌