هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوای کوشتنی ئەفسەرێکی رژێم بارگرژی لە سوەیدا دێته‌ئاراوه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لەم وێنەیەدا ئەو ئۆتۆمبیلە دەبینرێت کە فەرماندەی ریجال کەرامە، ویسام عیدی تێدا تیرۆرکرا، لەنێو بارگرژیی زۆری نێوان رژێمی سوریا و دانیشتوانی سوەیدادا. [خاوەنی وێنە: نزار بو عەلی]

لەم وێنەیەدا ئەو ئۆتۆمبیلە دەبینرێت کە فەرماندەی ریجال کەرامە، ویسام عیدی تێدا تیرۆرکرا، لەنێو بارگرژیی زۆری نێوان رژێمی سوریا و دانیشتوانی سوەیدادا. [خاوەنی وێنە: نزار بو عەلی]

بارگرژیی زۆر لەگۆڕێیە لە شاری سوەیدای باشور و دەوروبەری دوای کوشتنی ئەفسەرێکی باڵای سوپای سوریا لە رووداوێکی تەقەکردندا کە ئەو ئەفسەرە و هێزەکەی یاوەری کردە ئامانج.

چالاکوانێكی سوەیدا، نزار بو عەلی بە دیارونای وت بەگشتی دۆخی ئەمنی لە ناوچەکە خراپتردەبێت، لەبەرئەوەی گەنجانی ناوچەکە خۆیان تۆمارناکەن بۆ ئەرکی سەربازی لە هێزەکانی رژێمدا و لەجیاتی ئەوە پەیوەندیدەکەن بە گروپە چەکدارەکانی ناوچەکەوە.

بو عەلی وتی هێزەکانی رژێم لە ئامادەباشیی تەواودا بوون دوای کوشتنی عەمید جەمال ئەحمەد، یەکێک لە فەرماندەکانی فیرقەی هێزی تایبەتی 15 کە لە ناوچەکە جێگیرکراوە.

وتی کەمینێك دانرا بۆ خۆی و هێزەکەی یاوەری لە رێگەی حاج نزیك بە بازگەیەکی رژێمی سوریا.

عەمید جەمال ئەحمەد، لەم وێنەیەدا دەبینرێت، لە فیرقەی تایبەتی 15ی سوپای سوریا، لە شاری سوەیدای باشور تیرۆرکرا. [خاوەنی وێنە: نزار بو عەلی]

عەمید جەمال ئەحمەد، لەم وێنەیەدا دەبینرێت، لە فیرقەی تایبەتی 15ی سوپای سوریا، لە شاری سوەیدای باشور تیرۆرکرا. [خاوەنی وێنە: نزار بو عەلی]

سەرچاوە ناوخۆییەکان وتیان ئەو و سەربازەکانی دەستبەجێ کوژران، لەکاتێکدا دووانیان لە هێرشەکە رزگاریانبوو، گواسترانەوە بۆ چارەسەر.

بو عەلی وتی دوای رووداوەکە، هێزەکانی رژێم لە زۆربەی بەشەکانی پارێزگاکە بڵاوبوونەوە و دەستیانکرد بە گرتنەبەری رێکاری ئەمنی، لەنێویاندا پشکنینی بەڵگەنامەی پێناس.

وتی پەیوەندی لەنێو فەرماندەکانی رژێم و سەرکردە ئایینییەکاندا روویدا لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.

بەرەنگاری دژی سەربازیی بەزۆر

بو عەلی وتی ناوچەی سوەیدا بەهۆی رەتکردنەوەی گەنجانی ناوچەکەوه‌ بۆ خۆ تۆمارکردن لە خزمەتی سەربازیی بەزۆردا لە دۆخی بارگرژیی تەواودایە.

وتی زۆرێکیان پەیوەندییان کردووە بە بزووتنەوەی ریجال کەرامەوه‌ (پیاوانی کەرامەت)، کە گروپێکی چەکداری ناوچەکەیە و وەك هێزێکی ئەمنی خۆسەری وایە.

وتیشی ئەمە لەلایەن رژێمەوە وەك کردەی بەرەنگاری دەبینرێت وسوورە لەسەر جێبەجێکردنی سەربازیی بەزۆر.

بو عەلی وتی وادەردەکەوێت بارگرژی بووبێتە هۆی چەندین رووداو لەنێوان رژێم و ریجال کەرامەدا، لەنێویاندا هاویشتنی موشەکێك بۆ پێگەیەکی رژێم پێش تیرۆرکردنی ئەحمەد.

وتی چەندین رومانەش هەڵدراون بۆ نێو یان نزیك بە بازگەکانی رژێم.

وتیشی فەرماندەی ریجال کەرامە، ویسام عید (کە ناسراویشە بە "ئەبو ساڵح") تیرۆرکرا، لەکاتێکدا ئه‌ندامێكی دیکەیان لە تەقەکردن رزگاری بوو کە ماڵەکەی کرابووە ئامانج لە شاری سەلخەی باشوری سوەیدا لەکاتێکدا لەگەڵ بەرپرسانی ریجال کەرامە کۆبووبووه‌وە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500