هه‌واڵه‌كانی عێراق
رەمەزان

عێراقیەکان بە ئاسایش و خزمەتگوزاریی زیاترەوە ئاهەنگی جەژنی رەمەزان دەگێڕن

خالید تائی

عێراقییەکان لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا نوێژی جەژنی رەمەزان دەکەن بەهۆی رێکاری ئەمنی زیادکراوەوە کە ساڵی رابردوو خرانەگەڕ. [خاوەنی وینە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

عێراقییەکان لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا نوێژی جەژنی رەمەزان دەکەن بەهۆی رێکاری ئەمنی زیادکراوەوە کە ساڵی رابردوو خرانەگەڕ. [خاوەنی وینە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزە ئەمنییەکان و به‌ڕێوبه‌رێتی شارەوانییەکان لە سەرانسەری عێراقدا پلانی ئەمنی و خزمەتگوزارییان خستۆتەگەڕ کە ئامانجی ئاسانکاریی ئاهەنگەکانی جەژنی رەمەزانە، کە بەشێوەیەکی فەرمی سێشەممە (4 حوزەیران) دەستیپێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت دەورییەی پیادە و ماتۆڕسوار باخچە گشتی و شوێنەکانی کاتبەسەربردن دەپارێزن، لەگەڵ ناوچە و شەقامە بازرگانییەکان کە خەڵکێکی زۆر روویان تێدەکەن لەکاتی بۆنەکەدا.

وتی: "جێگیرکردنی هێزە ئەمنیەکان لە شوێنەکانی خواپه‌رستی و گردبووەنەکانیش زیادکرا."

هێزە ئەمنییەکان داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە دەستبەجێ زانیاریی بدەن لەسەر هەر جوڵە یان شتێکی گومانلێکراو بۆ ئەم ژمارە بەپەلانە: 104, 115, 130, 131, 138, 153, 400 و 454.

خەفاجی وتی: "وەك بەشێك لە پلانەکانی پاراستنی بۆنەکە، هێزە ئەمنییەکان رێنمایی کراون کە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بکەن تا جوڵه‌ی هاوڵاتیان ئاسانتر بێت."

وتی زۆر رێگەی پێشتر داخراو بەهۆی هۆکاری ئەمنییەوە کراونەتەوە و کارمەندانی شارەوانی بەربەسته‌ کۆنکرێتییه‌كانیان لابردووە.

وتیشی: "هەموو یەکە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە دۆخی تەواو ئامادەباشییدان بۆ رێگرتن لە هەر مەترسییەك بۆ سەر خەڵك و پاراستنی ئاهەنگەکانی بۆنەکە و هێشتنەوەی ئەو سەرکەوتنەی کە بەسەر تیرۆریستاندا بەدەستهاتووە."

خزمەتگوزاریی گشتی لەکاتی جەژندا

بەڕێوبەرێتتیەکانی شارەوانی لە سەرانسەری عێراقدا باخچە و پاركه‌كانی کاتبەسەربردنیان ئامادەکردووە بۆ پێشوازی لەو خێزانانەی جه‌ژن ده‌كه‌ن.

بۆردی نیۆن و دیکۆرات لە شەقام و مەیدانە گشتییەکاندا دانراون وەك ئاماژەیەك بۆ جه‌ژنه‌كه‌.

لە بەغدای پایتەخت، شارەوانی 100 شوێنی بە رووناکی رازاندۆتەوە.

وەك باوە لەکاتی پشووه‌كاندا، شارەوانی پارکە گشتیەکانی کردۆتەوە -- كه‌ دیارترینیان پارکی زەورایە -- بەخۆڕایی بۆ سەردانکەران، لەگەڵ مۆزەخانەی بەغدا.

پارکی 14 تەمموزیشی کردۆتەوە، دووەمین گەورە پارکی بەغدا، دوای نۆژەنکردنەوەی - کە بنیاتنانی فوارەیەکی لەخۆگرت لەگەڵ سەوزایی نوێ و چاککردنەوەی رووناکییه‌كان و کۆڵانه‌كان و دەروازەی سەرەکی و بیناکانی خزمەتگوزاری.

به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق یەکشەممە (2 حوزەیران) چەند رێنماییەکی دەرکرد بۆ ئەوانەی بەرپرسن لە کارەکانی پارکەکانی کاتبەسەربردن و بەلەمەکان تا خۆیان بەدووربگرن لەکارەساتی دڵتەزێنی وەك نقومبوونی بەلەمەکەی موسڵلە دره‌نگانێكی ئازاردا.

رێنماییەکان پشکنینی ماوە ماوەی لەخۆگرت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەموو گەشتەکان و بەلەمەکان، لەگەڵ فه‌رمان به‌ قەدەغەکردنی زیاد سەرخستنی خەڵك له‌ نێو بەلەمەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500