هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

پاسداران دەروازەیەکی نوێ لەنێوان عێراق و سوریادا دەکاتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

مەدەنی و چەکدارانی پاسداران دەبینرێن لە دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لەگەڵ عێراق. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

مەدەنی و چەکدارانی پاسداران دەبینرێن لە دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لەگەڵ عێراق. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) کاری بیناسازی تەواودەکات لە دەروازەیەکی سنوریی نوێ لە ناوچەی ئەلبوکەمالی پارێزگای دێرەزوور کە سوریا دەبەستێتەوە بە عێراقەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت پاسداران دەروازەی فەرمی نێوان ئەو دوو وڵاتەشی بەدەستەوه‌یه‌.

عەبد وتی: "کاری بیناسازی کە پاسداران ماوەیەك لەمەوبەر دەستیپێکرد لەسەر دەروازەیەکی سنووریی نوێی نێوان سوریا و عێراق نزیك بە دەروازەی فەرمیی لەئێستادا نزیکە لە تەواوبوونەوە."

وتی هێزەکانی رژێمی سوریا هیچ بوونێکیان نیە جا لە دەروازە فەرمییەکە بێت یان لە نوێیەکە و ئاماژەیکرد بەوەی کاری بیناسازی کاتێك دەستیپێکرد کە میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەستیانکرد به‌فراوانکردنی ئامادەییان لە ناوچەکەنزیكەی چوار مانگ لەمەوبەر.

دەروازەی سنوریی ئەلبوکەمال، لێرەدا دەبینرێت، كه‌ لەئێستادا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

دەروازەی سنوریی ئەلبوکەمال، لێرەدا دەبینرێت، كه‌ لەئێستادا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

عەبد وتی پێی وتراوە کە دەروازە هێندەی نەماوە ئامادەبێت بۆ کارکردن.

وتی ئەو دەروازەیە چه‌ند بینایه‌كی بچوك لەخۆدەگرێت کە به‌ سیاج ده‌وره‌دره‌اوه‌ و هه‌روه‌ها گەنجینە و حەوشە بۆ ئه‌مباركردن.

بنیاتنانی پردێکی زەمینی

کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ کە سوریا دەبەستێتەوە بە عێراقەوە خەونی پاسداران بەهێزدەکات بۆ دامەزراندنی پردێکی زەمینی کە ئێران دەبەستێتەوە بە دەریای ناوەڕاستەوەبەگوێرەی فەتحی سەییدی، توێژەری ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان.

سەیید کە تایبەتمەندە لە کاروباری ئێراندا، وتی وادیارە پاسداران دەیەوێت زوو کاری ئەم دەروازەیە تەواوبکات، تا رێچکەیەکی نوێ بکاتەوە و لەڕێیەوە شمەك و نەوت بە قاچاخ ببات دوای ئەوەی کاریگەریی سزاکانی کەوتە سەر.

بە دیارونای وت كه‌ ئه‌وه‌ هەنگاوێکی پێشگرانەشە بۆ خۆلادان لە سزاکان کە دەکرێت رێی دەریاوانی لە وڵاتەکە بگرن.

وتی دەروازەکە جێی نیگەرانییە لەبەرئەوەی پێده‌چێت کارئاسانی بکات بۆ گواستنه‌وه‌ی چەك بۆ حیزبوڵای لوبنانی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی سەر بە پاسداران لە سوریا.

سەیید وتی دەروازەکە بەرپرسیارێتی رژێمی سوریا ناهێڵێت، لەبەرئەوەی کردەکانی قاچاخ لە دەرەوەی ناوچەی کۆنترۆڵی ئەو روودەدەن.

وتیشی: "هێزەکانی سوریا تەنانەت لە سنووری فەرمی ناوچەکە کشاونەتەوە." هه‌روه‌ها وتی ئەگەری ئەوە هەیە بگەڕێنەوە هەرکاتێك دەروازەکە کەوتە کار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

6 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

وتارێكی باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌مه‌ سروشتییه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌م راپۆرته‌ موغاڵه‌ته‌ی زۆر تێدایه‌ چونكه‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌كه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌. له‌ عێراق پاسه‌وانی ئێرانیمان نییه‌. ئه‌مه‌ رقوكینه‌یه‌كی شاراوه‌ پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر هه‌موو لقه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان. برا گیان، له‌ خودا بترسه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانتدا كه‌ ته‌نها به‌سوودی دوژمنه‌كانمانه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ڕاسته‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

به‌ ده‌ستی ئه‌و عێراقییانه‌ی قاره‌مانێتی خۆیان سه‌لماندووه‌ و رێگا زه‌مینییه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق زۆر پێویستن دوای ئه‌وه‌ی برا عه‌ره‌به‌كان مه‌رگ و رقوكینه‌ و وێرانییان هێنا بۆ عێراق له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌دا. دڵڕه‌قانه‌ترینی پیلانه‌كانیان له‌دژی عێراق به‌رپاكرد. ئایا چی له‌ عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت زیاتر له‌وه‌ی په‌ناببه‌نه‌ به‌ر ئه‌وانه‌ی كۆمه‌كیان كردن و داڵده‌یان دان، واته‌ ئێرانییه‌كان؟ سوپاس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌