هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پۆلیسی دیالە 2 بەڕێوبەری دارایی داعش دەستگیردەکات

خالید تائی

تیمەکانی بەرگری شارستانی عێراق هاریکاریده‌كه‌ن لەگەڵ جوتیاران بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك کە لە کێلگەکەیەکی گەنمی پارێزگای دیالەدا کەوتەوە لە 30 ئایار. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق]

تیمەکانی بەرگری شارستانی عێراق هاریکاریده‌كه‌ن لەگەڵ جوتیاران بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك کە لە کێلگەکەیەکی گەنمی پارێزگای دیالەدا کەوتەوە لە 30 ئایار. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق]

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە دووشەممە (3 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی سوتاندنی چەند کێڵگەیەکیان دەکرد گەر خاوەنەکانیان پارەی پاراستنیان پێنەدەن.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید غالیب عەتیە بە دیارونای وت: "هێزەکانی پۆلیس، بە پشتیوانی دەزگاکانی هەواڵگری و دژە تیرۆریزم، دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە لە ئۆپەراسیۆنێکی کوالیتی باڵادا لە شارۆچکەی کشتوکاڵیی قەرەتەپە."

وتی دەستبەسەرکراوەکان تۆمەتبارن بە کێشانەوەی پارە لەو جوتیارانەی کێلگەی گەنمیان هەیە لە شارۆچکەکە و "هەڕەشەکردن بە سوتاندنی کێلگەکانیان گەر بڕێکی زۆر پارەی پاراستن نەدەن".

وتیشی: "گومانلێکراوان دانیان نا بەوەدا كه‌ وەك بەڕێوبەری دارایی داعش کاردەکەن، پارە لەڕێگەی مامەڵە و لێکێشانەوە دەستدەخەن تا پشتیوانیی شانە نوستووەکان و ئەو ئەندامانەی شانەکان بکەن کە لە ناوچە دوورەدەستەکان خۆیان شاردۆتەوە."

ئاگرکوژێنەوەکانی عێراق یەکشەممە (2 حوزەیران) ئاگرێك لە باخێکی شارۆچکەی خان بەنی سەعدی پارێزگای دیالە دەکوژێننەوە. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق]

ئاگرکوژێنەوەکانی عێراق یەکشەممە (2 حوزەیران) ئاگرێك لە باخێکی شارۆچکەی خان بەنی سەعدی پارێزگای دیالە دەکوژێننەوە. [خاوەنی وێنە: به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق]

عەتیە وتی دەستگیرکردنەکان بەشێك بوون لەو هەنگاوانەی دەنرێن بۆ شوێنپێهەڵگرتنی چەکدارەکان دوای کەوتنەی ئاگر لە بەشێکی زۆری کێڵگەکانلە چەندین پارێزگای عێراق.

ئاگرەکان بەشێکی زۆری ناوچەکانی چێنراو بە گەنم و جۆیان سوتاند لە دەمی وەرزی دروێنەدا و زۆر بەهێزبوون لە گوندەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوك، سەلاحەدین و دیالە.

بەگوێرەی بەرگری شارستانی عێراق، 155 ئاگر کەوتەوە لە کێڵگەکاندا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق لە 8 بۆ 28 ئایار.

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ بەگشتی 7,814 دۆنم خاك بە ئاگر زیانی بەرکەوت.

جوتیاران هاریکاریی پۆلیس دەکەن

عەتیە وتی لە پارێزگای دیالە، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانییان چوار ئاگر بکوژێننەوە کە لە باخەکانی شارەکانی خان بەنی سەعدا کەوتنەوە.

وتی ئاگرەکان "بە سەدان دۆنم کێڵگەیان" وێرانكرد لە شارۆچکەكانی خانەقین و بەهروز و قەرەتەپەی پارێزگای دیالە.

وتی فەرماندەیی دیالە کاردەکات لەگەڵ خاوەن کێڵگەکاندا بۆ پاراستنی موڵکەکانیان لە کاری تێکدەری. "دەورییەمان هەیە بەنیو کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا دەگەڕێن و بازگەی پاسەوانیی هاوبەشمان داناوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەتی لە گوندە دوورەدەستەکان."

عەتیە وتی ئەو هێزانەی لە بازگەکانن فەرمانیان پێدراوە کارئاسانی گواستنەوەی کاروانە کشتوکاڵیەکان بکەن لە جوتیارانەوە بۆ ناوەندەکانی گردکردنەوەی دانەوێڵە و بۆ پاراستنی ئه‌مباره‌كان تا وەرزی دروێنەی ئەمساڵ سەرکەوتوو بێت.

تێبینی ئەوەشی کرد كه‌ هەندێك لە ئاگرەکان کاری تێکدەرانە نەبوون، بەڵکو لە ئەنجامی "پشتگوێخستنی جوتیارەکان و شکستیانەوە بوو لە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی سەلامەتیدا لەکاتێکدا کێڵگەکانیان دەسووتاند بۆ ئامادەکردنیان بۆ وەرزی چاندنی داهاتوو".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

داعش نه‌ماوه‌. بۆچی ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئێمه‌ رووینه‌دا؟ پشتگوێخستن و بێباكی. كێ سوود له‌مه‌ ده‌بینێت؟؟؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

نه‌فره‌تتان لێبێت ترسنۆكانه‌! ناتوانن ده‌ست له‌ خیانه‌تكردن هه‌ڵگرن... ته‌نانه‌ت بژێویی هه‌ژارانیش. خودا سه‌ركه‌وتن ببه‌خشێت به‌ عێراق و خه‌ڵكه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سوپاس بۆ ئه‌م زانیارییه‌ به‌سوودانه‌ و به‌دواداچوونتان بۆ رووداوه‌كه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌