بەرپرسانی عێراق دەڵێن خێڵەکانی نەینەوا و دانیشتوانەکە کە خراپەیان بەرامبەر کرابوو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی"هوه ددانیانگرتووە بەخۆیاندا لە دوای دەرکردنی گروپەکە و خۆیان پاراستووه له گرتنهدهستی جێبهجێكردنی یاسا بەدەستی خۆیان.
دەڵێن ئەوان چوونەتە پاڵ دادوەریی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن بۆ تاوانە تیرۆریستیەکانی ئەنجامیانداون و رێکاری خێڵەکییان بەکارنەهێناوە بۆ چارەسەرکردنی ئهو کێشانهی لە سەردەمی داعشدا سەریانهەڵدا.
لە لێدوانیدا بۆ گۆڤاری قەزا لە ئایار، سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای تاوانەکانی نەینەوا، دادوەر عودەی عادل حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه هیچ سکاڵایەکی یاسایی پەیوەند بە تاوانی خێڵەکی تۆمارنەکراوە لە دوای رزگارکردنی پارێزگاکە لەدهست داعش.
ئەمەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دانیشتوانی نەینەوا رێز لە یاسا دەگرن و تێدهگهن لەوەی بابەتی سزادانی ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لەسەر تاوانەکانیان ئەرکی دادوەریی عێراقە.
شێخ خالید جبوری وتی دادوەریی عێراق بە ئاستێك سەرکەوتووبووە لە جێبەجێکردنی رۆڵی خۆیدا لە راكێشانی ئەندامانی داعش بۆ بهردهم دادگا، وایکردووە دانیشتوانی پارێزگاکە بیر لە هیچ کارێکی دیکە نەکەنەوە لە دەرەوەی یاسا.
جبوری، کە سەرۆکی خێڵی جبورە لە نەینەوا و فەرماندەی هێزی حەشدی خێڵهكییه، وتی راستە کە زۆر تۆڵەکردنەوە هەیە لەنێوان دانیشتوانی نەینەوا و خێزانەکانی داعشدا و ئەوانەی داڵدەیاندابوون.
بە دیارونای وت دانیشتوانە ناوخۆییەکە، بەوانەشەوە کە خێڵی گوندەکانن، "بڕیاریانداوە پەنابەرن بۆ یاسا" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانە.
وتی: "دەسەڵاتی دادوەری تۆڵەی قوربانیەکانی کردۆتەوە لەڕێی دەرکردنی چەندین سزاوه، وەك کوشتن و زیندانكردنی هەتاهەتایی دژی ئەوانەی بە تیرۆریزم تاوانباربوون."
بەرزراگرتنی سەروەریی یاسا
جبوری وتی رەوشەکە لە نەینەوا زۆر جیاوازە لە بەغدا و پارێزگاکانی باشور، کە بەداخەوە زۆر شەڕی خێڵەکییان تیادان.
یەکێك لە سەرۆکەکانی حەشدی خێڵهكی لە باشوری موسڵ، وتی: "خێڵەکان [لە نەینەوا] نەک هەر پابەندن بە یاساوە بەڵکو رۆلێكی ئەرێنییان هەبووە لە یەکخستنی ریزەکانیان و پتهوكردنی تهبایی نیشتمانیدا."
بە دیارونای وت: "هەموو خێڵەکان و پێکهاتەکان لە پارێزگاکە رێزیان لێگیراوە و [لەبەرامبەردا] دەبێت ئەوانیش رێز لە سەروەریی یاسا بگرن."
چالاکوانێكی کۆمەڵگەی مەدەنی، خالید قەرەغولی وتی ئەو خێڵانەی خۆیان دەیانەوێت تۆڵە بکەنەوە لە دەرەوەی یاسا، دەکرێت زیان بگهیهنن به تەواوی کۆمەڵگە لەڕێی بڵاوکردنەوەی کلتووری بێسهروبهریی یاسا لەناو کۆمەڵگەی عێراقدا.
بە دیارونای وت كه لە پارێزگای بەسرە لە باشور، هەندێك لە خێڵەکان خۆیانداوەتە پاڵ "میلیشیاکان و مافیا سیاسییەکانی ئامانجی سەرەکییان شەڕکردن و وێرانکردنی شارەکانە".
داوای لە هاونیشتمانیانی عێراقی کرد سزای تاوانبارەکان نەدەن لە دەرەوەی یاسا یان دادوەریی خێڵەکی بەکارنەهێنن دژ بە ئەنجامدەرانی تاوانەکان و بەدەستهێنانی مافەکانیان لەکاتی کێشەکانی نێوان ئەندامانی یەك کۆمەڵگەدا.
داواشی لە سەرۆك خێڵەکان کرد کاری زیاتر بکەن و هانی ئەندامەکانیان بدەن پابەندی یاسا مەدەنییەکان بن "چونکە تاکە میناجیگهره بۆ چارەسهرکردنی ناكۆكییهكان لە کۆمەڵگەدا".
ئهمانهی ناوبراون -- ناژان و قهرهغۆلی، له موسڵ بوون لهكاتی داعشدا. ئهوهی مهبهستمه ئهوهیه كه پێشوازییان له داعش كرد و لهبهرئهوه هیچ مافێكیان نییه قسهبكهن بۆ خهڵكی دڵسۆز و خێزانی قوربانیان.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت