هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئەمریکا و عێراق تۆڕێکی بەرفراوانی پشتیوانی دارایی داعش دەبڕن

خالید تائی

چاودێران و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ گروپی دژ به‌ داراییه‌كانی داعشدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی رێگاكانی به‌رپێگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی داعش، له‌ عه‌مان رۆژی 11 شوبات 2018. [وێنه‌كه‌ له‌ په‌یجی تویته‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراوه‌]

چاودێران و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ گروپی دژ به‌ داراییه‌كانی داعشدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی رێگاكانی به‌رپێگرتن له‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی داعش، له‌ عه‌مان رۆژی 11 شوبات 2018. [وێنه‌كه‌ له‌ په‌یجی تویته‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراوه‌]

بە لەنزیکەوە پێکەوە کارکردن و گۆڕینەوەی زانیاری، ئەمریکا و عێراق بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو تۆڕێكی بەرفراوانی پشتیوانی دارایی جیهانی بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵدەوەشێننەوە.

هەوڵە نوێکان بۆ لێدانە لە تۆڕی دارایی راوی، كه‌ گروپێکی رێخۆشکەری گرنگه‌ بۆ پشتیوانی دارایی داعش کە لە عێراقە و لەنێو تۆماری 15 نیسانی وەزارەتی دارایی ئەمریکادایه‌ کە شەش کەس و کیانێکی پەیوەندیدار بوون بەم تۆڕەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە تێیداتۆمارە نوێیەکە راگەیەندرا، وەزارەتی دارایی تۆمارکراوانی بە "پشتیوانی سەرەکی" تۆڕی پشتیوانی دارایی داعش لەقەڵەمدا.

شەش کەسەکە، کە لە عێراق و تورکیا و بەلجیکا نیشتەجێن، ناویان موشتاق تالیب زوغەیر راوی، عومەر تالیب زوغەیر راوی، وەلید تالیب زوغەیر راوی، موهەننەد موشتاق تالیب زوغەیر راوی، عەبدولڕەحمان حسێن ئەحمەد راوی و محەمەد عەبدولقادر موتنی عەساف راوییە.

داعش دووان لەوانی هەڵبژاردووە، عومەر و عەبدولڕەحمان عەلی، بۆ بەڕێوەبردنی بەناو "ویلایەتی فورات" دوای ئەوەی "وەزیری دارایی" پێشووی گروپەکە لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیماناندا لە سوریا کوژرا لە 2017.

ئەم پیاوانە و موشتاقیش، كه‌ یەکێکی دیکەیه‌ لەو کەسانەی لە لیستەکەی 15 نیساندا تۆمارکرابوون، هاوبەشی کار بوون لەگەڵ ئەو وەزیرە کوژراوە.

"وەزیری دارایی"، فەواز محەمەد جوبەیر راوی، کارئاسانکەرێکی دارایی سوری بوو کە ملیۆنان دۆلاری بۆ تۆڕەکانی داعش گواستەوە تا لە 2017 کوژرا بە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان لە شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سوریا.

ناوبراو پێشتر لەلایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە ناوی تۆمارکرابوو.

لە لیستەکەی 15 نیساندا کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری دارایی لە عێراق و تورکیا و سوریا هەیە بەناوی عەرز جەدیدە کە چالاکە لە دابینکردنی پارەدا بۆ چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان بە رێخۆشکردن بۆ گواستنەوەی پارە لەنێوان لقەکانیدا.

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، سەدان هەزار دۆلار لەنێوان کۆمپانیاکە و لقەکانیدا گوێزراوەتەوە بۆ سەرکردەکانی گروپەکە لە عێراق.

لە لیستەکەی 15 نیساندا حەلیمە عەدنان عەلیش هەبوو، پشتیوانکارێکی دارایی ژن کە لە تەمموز لەلایەن بەرپرسانی کینیاوە دەستگیرکرا و پشتیوانی دارایی ئەندامانی داعشی کردبوو بە رێخۆشکردن بە گواستنەوەی پارە بەنێو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و هەردوو ئەمریکا و خۆرهەڵاتی ئەفریقادا.

هەوڵەکان بۆ كردنه‌ ئامانجی تۆڕەکە

پسپۆڕێكی هەواڵگری، فازل ئەبوڕەغیف وتی: "هەندێك ئەندامی تۆڕی راوی لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا دەستگیرکران کە لەلایەن شانەی هەواڵگریی هەڵۆکان و دەزگای هەواڵگریی عێراق و هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران، بەیارمەتی ئەمریکا."

بە دیارونای وت لە تشرینی یەکەمدا، بەرپرسان دایان بەسەر بنکەکانی تۆڕی راویدا لە هەولێر و بەغدا و 10 خاوەنکاریان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان هەبوو بە گروپەکەوە، هەرچەندە ئەندامانی دیکەیان هێشتا نادیارن لە سوریا و تورکیا و ئەوروپا.

وتی تۆڕی پشتیوانیە داراییەکە "ئاڵۆز و گەورە"یە و بەشێوەیەکی کاریگەر وەك وەزارەتی دارایی داعش کاردەکات.

وتیشی: "نوسینگەی خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دراو و دارایی هەیە لە عێراق و زۆر وڵاتی دیکە، لەگەڵ بازرگانی گشتی و کۆمپانیا و گەورە کۆمپانیای بەشدار لە چەندین چالاکی و کۆمپانیای وەبەرهێناندا."

هه‌روه‌ها وتی ئەمانە لەنێویاندا "دوکانی ئاڵتون و نمایشگەی ئۆتۆمبیل" هەن.

ئەبوڕەغیف وتی: "کارڕاییکردنی کردەکانی پارەشۆردنەوە دەگوێزرێنەوە و دەنێردرێن بەنێو میانگیرە بانکیەکاندا لە تەواوی جیهاندا و [دواجار] دەنێردرێن بۆ داعش."

وتیشی: "حکومەتی عێراق، لەڕێی بانکی ناوەندی عێراقەوە، هەموو ناوەرۆك و کاڵا ئابورییەکانی ئەندامانی تۆڕەکەی هەڵپەسارد کە چالاك بوون لە وڵاتدا و دەستیگرت بەسەر موڵك و کاڵا گەڕۆك و نەبزواوەکانیاندا."

وتی: "قەدەغەش سەپێنرا بەسەر تەواوی ئاڵوگۆڕی دارایی و بازرگانی و بانکیی ئەو کۆمپانیانەدا کە نوسینگەکانیان بەستراونەتەوە بەم تۆڕەوە،" بەگوێرەی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتیەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پشتیوانی دارایی تیرۆریزم و پارەشۆردنەوە.

وشککردنی سەرچاوەکانی داهات

پرۆفیسۆری زانستی سیاسەت لە زانکۆی موستەنسریە، عیسام فەیلی بە دیارونای وت دۆزینەوە و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی دارایی داعش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەرگرتن بە تیرۆریزم.

بەرگرتن بە کردەی تیرۆریزم بە وشککردنی سەرچاوەی داهات ئامانجی گروپی دژ به‌ دارایی داعشە (CIFG) کە ئەمریکا رێبەرایەتی دەکات و پێکدێت لە نوێنەری 54 وڵات.

گروپه‌كه‌ لە 14 نیسان لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین کۆبووەوە و تاووتوێی هاریکارییه‌كی نێودەوڵەتی نزیکتریان کرد بۆ بنەبڕکردنی شەپۆلی دارایی بۆ گروپە تیرۆریستیەکان.

فەیلی وتی: "ئەمریکا بێ پشودان و ستراتیژیانە کاردەکات بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی پاڵپشتی تیرۆریزم."

وتیشی: "لە چەندین ئاستدا کاردەکات بۆ شوێنپێهەڵگرتنی [جوڵەی] پارە بەنێو بانك و دەزگا داراییەکاندا و چاودێریكردنی چالاکیە گومانلێکراوەکان بەناوی کار یان چالاکی ئابوری یان بەخشینی خێره‌وه‌."

فەیلی ئاماژەیکرد بە "هاریکاریی ئەمنی و هەواڵگریی ورد" لەنێوان حکومەتەکانی عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیماناندا لەبارەی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و دەستنیشانکردنی پشتیوانکارانی دارایی تیرۆریزمەوە.

وتی: "داعش دەستیگرت بەسەر ملیۆنان دۆلاردا کاتێك دای به‌سه‌ر عێراق و سوریادا و دەستگیرت بەسەر خەزێنەی بانکەکان و بیرە نەوتەکان و پارەی باجدا. ئەو سەرچاوانە لاوازبوون دوای هێرشی یەک لەدوای یەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقیەکان."

وتیشی: "لەمڕۆدا دەبێت هەماهەنگی چڕبکەینەوە لەنێوان هەموو وڵاتاندا بۆ نەهێشتنی تەواوی پشتیوانکارانی دارایی تیرۆریزم، لەبەرئەوەی مەترسییان تەنیا بۆ سەر هەندێك وڵات نیە و وڵاتانی دیکەی لێ دەربکرێت و هێشتا مەترسییان ماوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500