http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/05/28/feature-03?language_switcher=true

×
×
ئاساییش |

هێزەکانی عێراق 2 کەمپی داعش لە بیابانی ئەنبار تێکدەشکێنن

خالید تائی

image

هێزەکانی عێراق ئەندامانی داواکراوی داعش دەستگیردەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمدواییانەدا لە وادی حوسەینیات لە بیابانی ئەنبار. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئەنبار]

هێزەکانی عێراق دوو کەمپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە ناوچەی وادی حوسەینیات لە بیابانی پارێزگای ئەنبار تێکشکاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمدواییانەدا، سەرکردەیەکی خێڵەکی بە دیارونای وت.

یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و لیوای تاکتیکی بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار بەشدارییان لە هێرشەکە کرد بۆ سەر دوو کەمپەکە، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە (27 ئایار).

هێزەکان دەستیانگرت بەسەر چەندین شمه‌كدا لە کەمپەکان پێشئەوەی تێكیانبشكێنن، لەنێویاندا کۆمپیوتەر، ئامێری پەیوەندیگرتن، چەك و بەڵگەنامە. هەروەها ئاگریان بەردایە ئۆتۆمبیلێکی بچوکیش.

ژمارەیەك کەسی داواکراو لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران، لەکاتێکدا تەواوی ناوچەکە کنەوپشکنینی بۆ کرا بۆ دڵنیابوون لەوەی داعشیان تێدا نەماوە.

image

هێزەکانی عێراق دەستدەگرن بەسەر ئەو شمەکانەدا کە لە دوو کەمپەکەی داعش دۆزراونەتەوە لە ناوچەکانی وادی حوسەینیات لە بیابانی ئەنبار لە 26 و 27 ئایار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

غانم عەیفان، سەرکردەیەکی خێڵەکیی خۆرئاوای ئەنبار، وتی: "ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیە بەشێكە لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی ئەمدواییانە لە بیابانی خۆرائاوا."

بە دیارونای وت جیا لە وادی حوسەینیات، ئۆپەراسیۆنەکە وادی قەزف، وادی حوران، وادی عەجرەمیات و وادی ئەبیەزی گرتەوە، لەگەڵ ناوچەی عامج.

وتی هەست بە پێگە و ئامانجەکانی دوژمن کراوە "لەڕێگەی چاودێریی ئاسمانی و کاری هەواڵگریی کاراوه‌ لە قوڵایی بیاباندا".

داعش لە بیابان پەناگەی نیە

عەیفان وتی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمدواییە لە حوسەینیات "زەبرێکی کوشندەی دیکە بوو بۆ پاشماوەکانی [داعش] کە هەوڵدەدەن شوێنێکی سەلامەت بدۆزنەوە لە ناوچەکانی بیابان کە وەك پێگەی پلان بێت بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانیان دژی شار و گوندەکانی [ئەنبار]".

وتی: "ئەو هێرشە چڕانە هیچ دەرفەتێك بە دوژمن نادەن بۆ خۆڕێکخستنەوە و دەستکردنەوە بە چالاکیەکانیان،" وەك ئەندامانی داعش هەوڵیاندابوو بۆ قۆستنەوەی دۆڵ و ئەشکەوتە زۆرەکان و حەشارگە سروشتییەکانی بیابان بۆ دامەزراندنی بنکە نهێنییەکانیان.

وتیشی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەئێستادا "ئەزمونیان زیاترە لە چاودێریکردن و شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی داعش، جا لە هەر شوێنێکی دوورەدەست خۆیان شاردبێتەوە".

هه‌روه‌ها وتی پشتیوانیی خەڵکی ناوچەکە و خێڵەکان لە شەڕی دژی داعشدا "فاکتەری سەرەکییە لە سه‌قامگیركردنی ئه‌منیه‌ت و بەردەوامیدان بە فشاری سەربازی" و داوای لە بەرپرسان کرد کە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە لە بەرپرسیارێتییە ئەمنیەکان زیاتربکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1
نەخێر

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha