هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر ئیدلیبدا مەدەنی و منداڵ لەنێو کوژراواندان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا پیاوێك لەژێر داروپەردووی بینایەك رزگاردەکەن لە ئەریحا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا پیاوێك لەژێر داروپەردووی بینایەك رزگاردەکەن لە ئەریحا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیی رژێمی سوریا لەم چەند رۆژەی رابردوودا دەیان مەدەنییان کوشتووە، لەنێویاندا منداڵان، لە پارێزگای ئیدلیب، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) بەردەوامن لە گەڕان بەدوای خەڵکی ونبووی ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا.

ئیدلیب و چەند بەشێكی پارێزگاکانی حەلەب و حەما و لازقیەی هاوسێ لەژێردەستی تەحریر شامدان.

ئەو ناوچەیە دەبوایە پارێزراو بوایە لە هێرشەکانی رژێم به‌پێی رێککەوتنێك له‌سه‌ر ناوچەیه‌كی هێوركردنه‌وه‌ له‌ ئەیلولدا، بەڵام لە کۆتایی نیسانەوە کەوتۆتە بەردەم بۆمبارانی رژێمی سوریا و هێزەکانی روسیا.

منداڵێك لەو هێرشە ئاسمانییانە هەڵدێت کە گەڕەکێکی شارۆچکەی مەعەرەت نوعمانیان کردە ئامانج لە دەوروبەری ئیدلیب. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

منداڵێك لەو هێرشە ئاسمانییانە هەڵدێت کە گەڕەکێکی شارۆچکەی مەعەرەت نوعمانیان کردە ئامانج لە دەوروبەری ئیدلیب. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ دووشەممە (27 ئایار) لانیکەم 18 مەدەنی کوژران، لەنێویاندا شەش منداڵ، لەبەرئەوەی رژێمی سوریا بۆمبارانەکەی چڕکردەوە لەسەر پارێزگای ئیدلیب.

سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه‌ 10 لەوان، لەنێویاندا چوار منداڵ، لە شارۆچکەی ئەریحا کوژران و وتیشی لانیکەم 47 کەس لە تەواوی پارێزگاکە بریندار بوون.

ئیدلیبی وتی ئەریحا سەختترین لێدانی بەرکەوت و ئاماژەیکرد بەوەی قوربانییەکان دوای رووخانی بینای گەڕەکەکان کەوتنەوە.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ کوشتاره‌كان رۆژێك دوای هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم هاتن لە پارێزگای ئیدلیب کە 12 مەدەنییان کوشت.

ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هەیە

ئیدلیبی وتی لە مەعەرەت نوعمان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هەیە، چونکە زۆر کەس هێشتا ونن و وا دادەنرێت لەژێر داروپەردوودا بن.

وتی کڵاوسپییەکان هێشتا بەدوایاندا دەگەڕێن.

ئیدلیبی وتی مەعەرەت نوعمان لە یەك کاتدا چەند جارێك لێیدرا و دەیان بۆمبی بەهێز و ئەنجومەنە مەدەنیەکەشی لەوکاتەوە دایناوە بەوەی شیاوی ژیان نیە بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی گەیاندوێتی.

وتی هاوکات، شارۆچکەی حەزازین بە موشەکی درێژمەودا و هێرشی ئاسمانی لێیدرا کە شەش دانیشتووی کوشت، لەنێویاندا ژنان و منداڵ هەبوون.

وتی شاری کەفر نەبلیش هێرشی کرایە سەر و دوو ئەندامی کڵاوسپییەکان برینداربوون کاتێك ماڵێك دوو هێرشی ئاسمانیی یەک لەدوای یەکی کرایە سەر.

شارۆچکەکانی دیکەی وەك سوفوحون، کەنەسەفرە، هوبه‌یت، کەرسەعە، باتنتە، ئەبلین، کەفر عەوید و کەفر سەجنەش بەر هێرشی ئاسمانی کەوتن.

وتی هێرشە ئاسمانیەکان لە گوندەکانی ویبدات، رەسم عەیس، تەلحدەیا و کەسیبیەشیان دا لە باشوری ئیدلیب و بوونە هۆی ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەکانیاندا.

کڵاوسپییەکان و خۆبەخشەکان کاردەکەن بۆ وەستاندنیان لە بڵاوبوونەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500