http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/05/23/feature-02

×
×

ئاساییش |

پاسداران كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زوور ده‌كه‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە

هه‌لیكۆپته‌رێك به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زووردا ده‌فڕێت، كه‌ ئێستا له‌ ژێركۆنترۆڵی پاسداراندایه‌. [خاوه‌نی وێنه‌: جه‌میل عه‌بد]

چالاكوانێك وتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زووردا پته‌وكردووه‌، به‌ ده‌ركردنی ده‌یان ئه‌فسه‌ری سوپای رژێمی سوریا له‌ بنكه‌كانیان له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

چالاكوانێكی دێره‌زوور، جه‌میل عوبێد به‌ دیارونای وت ئه‌مه‌ وا ده‌كات ته‌واوی ناوچه‌كه‌، به‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و شاری ئه‌لبوكه‌مالیشه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووری عێراق، بكه‌ونه‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی پاسداران و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی.

عوبێد وتی پاسداران له‌م دواییانه‌دا نزیكه‌ی 15 ئه‌فسه‌ری سوپای سوریای سه‌ر به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی دێره‌زوور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران له‌ جێگه‌ی ئه‌وان دابنێت.

چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ پاسداران به‌ ئاڵاكه‌یانه‌وه‌ وه‌ستاون له‌ دێره‌زووری سوریا. [خاوه‌نی وێنه‌: جه‌میل عه‌بد]

ناوبراو وتی ئه‌فسه‌ره‌ سورییه‌كان كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سوپای روسیادا هه‌بوو كه‌ له‌ سوریا جێگیرن، هه‌روه‌ها فه‌رمانی راسته‌وخۆشیان له‌ بنكه‌ی حمه‌یمیم له‌ لازقیه‌ وه‌رده‌گرت، ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانی روسیای لێجێگیرن.

عوبێد وتی زۆربه‌یان به‌رپرسبوون له‌ پاسه‌وانیی ئه‌و موشه‌كانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دێره‌زوور جێگیركراون بۆ به‌رگریكردن.

ناوبراو وتی ئه‌و كاره‌ی پاسداران وایكردووه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دێره‌زوور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی بخه‌نه‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌ و به‌و جۆره‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن كه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ تا سه‌ر سنووری عێراق، به‌ شاری ئه‌لبوكه‌مال و ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی سه‌ر سنووریشه‌وه‌.

فراوانكردنی ئاماده‌یی ئێران

عوبێد وتی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پاسداران به‌رده‌وامن له‌ فراوانكردنی ئاماده‌ییان له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌لبوكه‌مال، كه‌ له‌وێ چێشتخانه‌یه‌كی ناوه‌ندییان دروستكردووه‌ بۆ تێركردنی چه‌كداره‌ ئه‌فغانی و عێراقییه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ پاسداران.

عوبێد وتی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پاسداران به‌رده‌وامن له‌گڕتێبه‌ردانی ره‌ز و باخه‌ ناوخۆییه‌كانبه‌ تایبه‌تی له‌ عه‌باس شامییه‌، كه‌ له‌وبه‌ر روباری فوراته‌وه‌یه‌ له‌ حه‌جینه‌وه‌.

ناوبراو وتی پاسداران چه‌كدارهانی ئه‌فغانی و عێراقیی له‌ زۆربه‌ی گونده‌كانی ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال جێگیركردووه‌ و له‌ ماڵی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵاتوون بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.

عوبێد وتی پاسداران زه‌ویی پێداون، كه‌ پێشتر به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی رژێمی سوریا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانیان، كه‌ ئێستا ئاواره‌بوون، له‌ دژی رژێم كاریانكردووه‌.

وتی سه‌رباری زیادبوونی ئاماده‌ییان له‌ ناوچه‌كه‌، پاسداران خاڵی پشكنینیان له‌ گوند و شارۆچكه‌ ناوخۆكان داناوه‌ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشی بۆ دابینكردوون.

وتشی له‌ ئێستادا، هیچ میلیشیایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌ هیچ هێزێكی دیكه‌وه‌، به‌ رژێمی سوریا خۆشیه‌وه‌، له‌و ناوچه‌یه‌ ئاماده‌ییان نییه‌.

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
33
10

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha