هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

میلیشیا بیانیه‌كان بارگرژی دروستدەکەن دوای لافاوەکەی ئێران

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پسپۆڕان دەڵێن حیزبوڵای لوبنانی رێچكەی لافاوه‌كانی له شوێنی پرۆژەکانی پاسداران له ناوچەی ئەهوازی ئێران ده‌گۆڕی، هەندێكجار لەسەر حسابی ماڵ و دوكانەكانی خەڵكی ناوچەكه. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

پسپۆڕان دەڵێن حیزبوڵای لوبنانی رێچكەی لافاوه‌كانی له شوێنی پرۆژەکانی پاسداران له ناوچەی ئەهوازی ئێران ده‌گۆڕی، هەندێكجار لەسەر حسابی ماڵ و دوكانەكانی خەڵكی ناوچەكه. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

نیگەرانیەکی زۆر هەیە لە شەقامی ئێرانی بەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) میلیشیا بیانیەکان کە بانگێشتکراون بۆ یارمەتیدانی بۆ فریاگوزاریی لافاو، بەکاردەهێنێت بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانی ناوخۆیی دژی کارەکانیان، پسپۆڕانی ئێران وتیان.

ئەو قەیرانە هەنوکەییە کاتێك دەستیپێکرد کە لافاو و بارانی بەلێزمە لە ئازاردا دەستیپێکرد لە زۆر ناوچه‌ی ئێران، کە بووە هۆی رووخان و ئاوارەیی و لەدەستچوونی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی بەرفراوان.

ئەوکات پسپۆڕان بە مەشاریقیان وت ئەمە کەمتەرخەمیەکانی حوکمداریی ئێرانیشی دەرخست و رژێمیان تۆمەتبارکرد بە فەرامۆشکردنی ژیرخان و شکستهێنان لە پلاندان بۆ کارەساتە سروشتیەکان چونکە بەدوای کارنامەی سیاسیی دەرەکیەوەیە.

ئاکامی لافاوەکە کۆمەڵێك کێشەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك رژێمی ئێران تۆمەتبار دەکرا بەوەی پارەی کۆمەکی گواستۆتەوە بۆ پاسداران و پاسدارانیش پارەی نێردراو بەمەبەستی فریاگوزاری بەکاردەهێنن بۆ پێدانی موچەی ئەو میلیشیایانەی ناونوسکراون بۆ یارمەتیدان.

خۆپیشاندەران دەچنە سەر شەقامەکان لە ناوچەی ئەهوازی ئێران بۆ خۆپیشاندان دژی پاسداران. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

خۆپیشاندەران دەچنە سەر شەقامەکان لە ناوچەی ئەهوازی ئێران بۆ خۆپیشاندان دژی پاسداران. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لەو گازندانه‌دا كه‌ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە، ئێرانیەکان رژێمیان تۆمەتبارکرد بە فەرامۆشکاری و پرسیاریانکرد بۆچی پارەی کۆمەكی بیانی بەلاڕێدا براوە یان ونبووە و گومانیان لە بڕیاری هێنانی میلیشیا بیانیەکان کرد بۆ مامەڵەکردنی قەیرانی ناوخۆیی.

حسێن شایانی، خەڵکی تاران، وتی ئەو میلیشیانەی هێنراون بۆ نێو وڵاتەکە حیزبوڵای لوبنانیان تێدایە و هه‌روه‌ها حەرەکه‌ت نوجەبا و حەشدی شەعبی عێراقی و میلیشیای فاتمیونیش، کە لە چەکداری ئەفغانی پێکهاتووە.

بە مەشاریقی وت گەیشتنی میلیشیا بیانیەکان توڕەیی جەماوەری زیاترکرد.

قوربانیانی لافاو ئەولەویەت نین

شیار تورکۆ کە تایبەتمەندە لە گروپەکانی سەر بە پاسداران، بە مەشاریقی وت ئەو میلیشیا بیانیانەی لەلایەن پاسدارانەوە هێنراون بۆ ناوچە بەر لافاو کەوتووەکانی ئێران "هاتوون بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان نەك یارمەتیدانی قوربانیەکان".

تورکۆ وتی دانیشتوانی خۆڤه‌ری حوێرە و خۆڤه‌ری دوارق، ناوچە زەلکاوەکانی ئەهواز لە پارێزگای خوزستان، توڕەبوون لەوەی میلیشیاکان تەرکیزیان لەسەر گۆڕینی رێچکەی لافاوە لە "کێڵگە نەوتی و وێستگەکانی قامیشی شەکر کە لەلایەن کۆمپانیاکانی پاسدارانەوە خاوەندارێتیان دەکرێت".

وتی ئەولەوتی پاسداران پاراستنی وەبەرهێنانەکانی خۆیەتی و ئاماژەیکرد بەوەی هەندێك لە دانیشتوان دەڵێن ئاوی ئه‌و لافاوه‌ی رێچکەی گۆڕدراوە لەم پرۆژه‌ پڕ داهاتانه‌، ماڵ و کێڵگەکانیانی راماڵیوه‌.

تورکۆ وتی کاتێك بڵاوبووه‌وە گوایا پاسداران پارەی بەخشراو بەمەبەستی یارمەتیدانی قوربانیانی لافاو بەکاردەهێنێت بۆ موچە و خەرجیی مانەوەی ئەندامانی میلیشیا بیانیەکان، ئەم خۆپیشاندانانە تووندوتیژ بوون.

زۆربەی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگاکانی خوزستان و لوڕستانن، کە بە سەختترین شێوە بەر لافاو کەوتن.

وتی لە چەندین گەڕەکی بەشی خۆرئاوای شاری ئەهواز پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و حەشدی شەعبیدا دروستبوو، کە لەو ناوچەیە جێگیرکراون.

پاسداران رووبەڕووی کورتهێنانی بودجە بۆتەوە.

توێژەری ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، فەتحی سەید، کە تایبەتمەندە لە کاروباری ئێراندا، وتی: "ئەمجارە پاسداران توشی بەڵایەکی سەخت بووە، چونکە هێزەکانی و میلیشیاکانی لە سوریا لەژێر فشاری زۆردان."

بە مەشاریقی وت ئەو کورتهێنانی بودجەیەی توشی پاسداران بووە دەسەڵاتی کەمکردۆتەوە لە سوریا و ناوچەکانی ژێردەستی بچوككردۆته‌وه‌، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی حومس و حەلەب و دەرعا.

وتیشی لەکاتێکدا لە دەرەوە توشی کێشە بووە، پاسداران لە ناوخۆشدا توشی کێشە بووە، چونکە خۆپیشاندان دژی کاردانەوەی خراپ بۆ لافاو فراوانبووە و ئەو ئێرانیانەشی تێدایە کە وەبەرهێنانیان لە کۆمپانیاکانی پاسداراندا کردووە و ناتوانن پارەکانیان بەدەستبهێننەوە.

سەید وتی ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی سەرکردایەتی پاسداران ئه‌و میلیشیا بیانیانه‌ی هێناونی بۆ ئێران بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی ناوچەکانی و کپکردنەوەی خۆپیشاندانە رۆژانەکان.

ئاماژەیکرد به‌وه‌ش كه‌ "تەنیا هۆ کە پاسداران توانیوێتی پارەی هێنانی میلیشیا بیانیەکان بۆ ئێران دابینبکات، ئەوەیە کە پارەی کۆمەكی نێردراو بەمەبەستی دانیشتوانی ناوچە کارەساتبارەکانی بەکارهێناوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500