هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

لە باکوری سوریا هونەر دەگەڕێتەوە بۆ قەڵاكه‌ی پێشتری داعش

ئاژانسی فرانس پرێس

زیاد حەماد، بەڕێوبەری یەکەمین ناوەندی کلتوری لەدوای دەرکردنی داعش لە شاری رەققە، کتێبێکی پێیە لەکاتێکدا لە کتێبخانەی نوێی ناوەندەکە راوەستاوە لە 1 ئایار 2019. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

زیاد حەماد، بەڕێوبەری یەکەمین ناوەندی کلتوری لەدوای دەرکردنی داعش لە شاری رەققە، کتێبێکی پێیە لەکاتێکدا لە کتێبخانەی نوێی ناوەندەکە راوەستاوە لە 1 ئایار 2019. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی گروپێکی مۆسیقا و سەمای کەلەپوری، نمایشێك دەکەن لە یەکەمین ناوەندی کلتوری لە شاری رەققە لەدوای دەرکردنی داعش لەو شارەی سوریا. داعش مۆسیقا و هونەری قەدەغەکردبوو لەکاتی فەرمانڕەوایی خۆیدا لە رەققە. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئامال عەتار، هونەرمەندێکی سوری، 37 ساڵ، لە کارە هونەرییەکانی دەڕوانێت کە نمایشکراون لە نمایشێکی یەکەمین ناوەندی کلتوریدا لەدوای کۆتاییهێنان بە فەرمانڕەوایی داعش لە شاری رەققەی خۆرهەڵاتی سوریا لە1 ئایار 2019. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

زیاد لە ساڵێك دوای ئەوەی داعش لە رەققە هەڵات، تەپڵلێدەر و سەماکاران دواجار گەڕانەوە سەر شانۆ بۆ نماشكردن بۆ یەکەمجار لە ناوەندێکی کلتوری و هونەریی نوێ. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

زیاد لە ساڵێك دوای ئەوەی داعش لە رەققە هەڵات، تەپڵلێدەر و سەماکاران دواجار گەڕانەوە سەر شانۆ بۆ نماشكردن بۆ یەکەمجار لە ناوەندێکی کلتوری و هونەریی نوێ. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

دوای زیاتر لە ساڵێك لە هەڵاتنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، کوڕان و كچانی سوریا دواجار هاتنەوە سەر شانۆ -- بە هەڵپەڕین له‌سه‌ر ریتمی تەپڵ لە شاری رەققەی باکوری سوریا.

لە یەکەمین ناوەندی کلتوری لەدوای کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی قارون-ئاسای توندڕەوان، تیشکی خۆر دەڕژێتە نێو کتێبخانەیەکی نوێ، لەکاتێکدا کتێبەکان رەفەکانی سەر دیوارەکە پڕدەکەنەوە کە هێشتا بۆنی بۆیەی تەڕیان لێدێت.

دوای نزیکەی چوار ساڵ لە داعش، کە مۆسیقا و هونەری قەدەغەکردبوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوایین چەکدارانی داعشیان لە رەققە دەرکرد لە تشرینی یەکەمی 2017.

بەڵام هه‌ندێك کاتی ویست بۆ زیندووکردنەوەی ژیانی کلتوری.

ئەندامانی گروپێکی مۆسیقا و سەمای کەلەپوری، نمایشێك دەکەن لە یەکەمین ناوەندی کلتوری لەدوای کۆتاییهێنان بە فەرمانڕەوایی داعش لە شاری رەققەی خۆرهەڵاتی سوریا، لە رۆژی 1 ئایار 2019. [دەلیل سولێمان / ئاژانسی فرانس پرێس]

فەوزیە شێخ پێشتر لەم مانگەدا لەکاتی کردنەوەی ناوەندەکەدا لە شارێك کە هێشتا زۆرینەی وێرانەیە وتی: "ناتوانم وه‌سفی ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ چەندە دڵخۆشم."

ئەو دانیشتوەی رەققە وتی "دوای ئەو هەموو وێرانکارییە و نەبوونی هونەر و کلتور، دواجار ناوەندێکمان هەیە کە دەتوانین گوێ بۆ گۆرانی و شیعر رابگرین" دووبارە.

لە گەلەرییە رازاوەکەی ناوەندی رەققە بۆ هونەر و کلتوردا، وێنە بەپاڵ وێنەی بەقەڵەم کێشراو هەڵواسراون، نزیك بە پەیکەری مرۆڤ.

لە هۆڵی کۆنسێرته‌كه‌دا، مەلەك یەتیم لە شانۆكه‌ هاتە خوارەوە دوای نمایش -- شاگه‌شكه‌ بوو بەوەی دواجار توانی دووبارە لەنێو خەڵکدا گۆرانی بڵێت.

وتی: "وەك مەلێك وام بەنێو ئاسمانی بەهاردا بفڕێت."

یەتیم وتی داعش ئامێرەکانی شکاند و گۆرانیووتنی لێ قەدەغەکرد.

کڕوزایەوە: "وەك چۆلەکەی نێو قەفەز وابووین."

"هەر شتێکمان بکردایە، سەریاندەبڕیین یان دارکارییان دەکردین."

داعش لە 2014 رەققەی داگیرکرد و شارەکەی کردە پایتەختی دیفاکتۆی خۆی لە سوریا و تەفسیرێکی دڕندانەی ئیسلامی بەسەر هەموواندا سەپاند كه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی گروپه‌كه‌دا بوون.

کتێبەکان لە 'وێرانەکان دەرهێنراونەتەوە'

پێش گەیشتنی داعش، شارەکە زیاد لە 20 ناوەندی کلتوریی هەبوو، گەورەترینیان شوێنی 60,000 کتێب بوو.

بەڵام توندڕەوان هەموو ئەم دەزگایانەیان ناچاركرد بە داخستن و کتێب و وێنەکانیان سوتاند و لەناویانبردن.

لە کتێبخانەی نوێی ناوەندەکەدا سەدان زنجیرە کە لەدەست توندڕەوان رزگاریان بوو رەفەکانیان رازاندۆتەوە.

بەڕێوبەری ناوەندەکە، زیاد حەماد وتی: "ئەم کتێبانەی ده‌یانبینیت -- لە وێرانە دەرمانهێناونەتەوە."

ئەو پیاوە 62 ساڵە وتیشی: "لەکاتی فەرمانڕەوایی داعشدا دانیشتوان لەکوێ بیانتوانیایە دەیانشاردنەوە."

حەماد کە ئەندامی لیژنەی کلتور و کەلەپوری ئەنجومەنی شارەکەشە، وتی: "کاتێك شارەکە ئازادکرا، گەڕاندیاننەوە بۆ ئێمە."

هەسەدە داعشی لە گوندی باغوز دەرکردلە کۆتایی ئازاردا، کە دوایین خاکی ژێردەستی بوو لە سوریا.

لەکاتێکدا توندڕەوان بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشی کوشندە لەو ناوچانەی لەژێردەستی هەسەدەدان -- لەنێویاندا رەققە -- هونەرمەندە خۆجێیەکان گەڕاونەتەوە بۆ خولیاکانیان.

لە گەلەرییه‌كه‌ی ئەو ناوەندە کلتورییەدا وێنەکێش ئامال عەتار دوای گەڕانەوەی لە مەنفای بەیروت کارەکانی نمایشکراون.

لەنێو کارەکانیدا بەلەمێکی سپی هەیە لەنێو زەریادا وێڵبووە و دانەیەکی دیکە ماڵێکە لە کەنار دەریا.

ئەم ژنە 37 ساڵە کە چاویلەکەکانی بەسەر قژە درێژەکەیدا دابوو لە کردنەوەی ناوەندەکەدا وتی: "وەك لەدایکبوونەوەیه‌ك وایە."

عەتار ستودیۆیەکی هونەری هەبوو، بەڵام کاتێك داعش شارەکەی گرت پێیانووت هونەر قەدەغەیە.

کاتێك کە هەڵات بۆ لوبنانی دراوسێ، 50 به‌رهه‌می هونەریی بەجێهێشت.

وتی: "داعش سوتاندنی."

وتیشی: "ناتوانم ئەوە لەبیربکەم کە روویدا، بەڵام ئەم ناوەندە کلتورییە هاندەرێکی نوێ دەبێت بۆمان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500