هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سەر بە پاسداران دانیشتوانی ئەلبوکەمال دەردەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

نوسینێكی سه‌ر دیوار كه‌ ده‌ڵێت 'حیزبوڵا دێت' لەسەر لایەکی خانوویەك نوسراوە لە شاری ئەلبوکەمالی پارێزگای دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

نوسینێكی سه‌ر دیوار كه‌ ده‌ڵێت 'حیزبوڵا دێت' لەسەر لایەکی خانوویەك نوسراوە لە شاری ئەلبوکەمالی پارێزگای دێرەزوور. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هۆشدارییان داوە بە گەڕەکێکی شاری ئەلبوکەمالی پارێزگای دێرەزوور کە دەبێت هه‌رچی زووترە ماڵەکانیان جێبهێڵن، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان جەمیل عەبد بە دیارونای وت كه‌ دەستگرتن بەسەر خانووه‌كاندابەشێكە لە پلانێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە ناوچەکە.

وتی: "مه‌به‌ست ناچارکردنی هەموو دانیشتوانی گەڕەکی کەتفی شارەکەیە ماڵەکانیان جێبهێڵن تا ناوچەکە بکەنە گەڕەکێکی دیاریکراوی تایبەت بە ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و خێزانەکانیان."

وتی بارگرژی لە گەڕەکەکە زیادیکردووە، لەکاتێکدا پاسداران و هاوپەیمانانی باخەکان گڕ تێبەردەدەن بەپاساوی دەرکردنی تیرۆریستان لەو شوێنانە کە رەنگە خۆیان لێشاردبێتەوە.

چالاکوانێکی ناوچەکە وتی دانیشتوانی گەڕەکی بەساتینی ئەلبوکەمال، له‌م وێنه‌یه‌دا، ناچارکراون ناوچەکە جێبهێڵن لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

چالاکوانێکی ناوچەکە وتی دانیشتوانی گەڕەکی بەساتینی ئەلبوکەمال، له‌م وێنه‌یه‌دا، ناچارکراون ناوچەکە جێبهێڵن لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانەوە. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە باخێکی سوتاوی دەوروبەری ئەلبوکەمال راوەستاون. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

ئەندامانی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە باخێکی سوتاوی دەوروبەری ئەلبوکەمال راوەستاون. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

عەبد وتی هەوڵەکان بۆ ناچارکردنی دانیشتوانی کەتف بە چوونەدەرەوە بووەهۆی پێکدادان لەنێوان ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و هێزەکانی بەرگری نیشتیمانیدا.

وتیشی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی رەتیانکردۆتەوە گەڕەکەکە جێبهێڵن و دانوستانەکان بەردەوامن لەنێوان هەردوولادا بۆ گەیشتن بە سازانێك.

عەبد وتی ئەمە دەکرێت گواستنەوەی خێزانەکانی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی تێدابێت بۆ گەڕەکی جەمعیات کە میلیشیاکان بڕیاریان دا بەجێیبهێڵن.

وتی هاوکات، زۆر مەدەنی ماڵەکانی خۆیان لەدەستداوە و ژمارەیەكیان بەشێوەیەکی کاتی چوونەتە لای كه‌سوكاریان لە دەوروبەری ئەلبوکەمال.

فشارکردن لە دانیشتوان بۆ رۆیشتن

عەبد وتی سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی ماڵی خەڵك، میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ئاگریان بەرداوەتە ناوچەی بەرفراوانی کشتوکاڵی لە دەوروبەری ئەلبوکەمال بە پاساوی بەدووکەوتنی تیرۆریستان.

وتیشی: "مەبەستی سەرەکی ئەم کارانە فشارکردنە لە دانیشتوان تا ناوچەکە جێبهێڵن،" بەتایبەتی ناوچەیه‌كی نێوان ئەلبوکەمال و ساڵحیە، کە ئەو هەوڵانە چڕترین بوون لەوێ.

عەبد وتی هاوکات، رژێمی سوریا ماوەیەکە هانی خەڵکە ئاوارەکە دەدات بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

وتی دەیان کەس گەڕاونەتەوە نێو خانوەکانیان لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڵام زۆرێکی دیکە دوودڵن لە گەڕانەوە لەبەرئەوەی متمانەیان بەو بەڵێنانە نیە کە رژێمی سوریا دەیدات بەهۆی کارەکانی پاسدارانەوە.

وتیشی دەیان خێزانی ئاوارە بڕیاریانداوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە لەئێستادا، بەتایبەتی ئەوانەی لەو ناوچەیە جێگیرن کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)وە کۆنترۆڵکراون.

وتی دوکان و چێشتخانەکانی ناوچەکەش دەستیان بەسەردا گیراوە و خراونەتە بەردەستی فەرماندەی پاسداران لە ناوچەکە حاجی سەلمان، کە خەڵكی لوبنانە و کاروباری میلیشیاکان بەڕێوەدەبات.

ئەو گروپە چەکدارانەی لە ناوچەکە نیشتەجێن پێکهاتوون لە حەیدەریون -- كه‌ میلیشیای عێراقین و سەر بە ئێرانن، لەنێویاندا حەرەکه‌ت نوجەبا -- و حیزبوڵای لوبنانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500