هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

مەدەنیەکانی ئیدلیب ترسیان هەیە ڤیدیۆکەی جۆلانی شەڕ هەڵبگیرسێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ چالاکوانە رۆژنامەوانیەکانی باکوری سوریا دەردەکەوێت. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی بواری میدیا، تاهیر عومەر وەرگیراوە]

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ چالاکوانە رۆژنامەوانیەکانی باکوری سوریا دەردەکەوێت. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی بواری میدیا، تاهیر عومەر وەرگیراوە]

دەرکەوتنی ئەمدواییانەی سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، یەکشەممە (12 ئایار) بۆتە هۆی تۆقاندنی مەدەنیەکانی ناوچەی ئیدلیب لەبەرئەوەی بە جاڕدانی شەڕ لەقەڵەمدەدرێت، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هەر تاوسەندنێکی شەڕەکە خەڵکی ناوچەکە دەخاتە بەردەم مەترسی و وتی ناوچەکە جەنجاڵە بە مەدەنی، بە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە و خەڵکی ئاوارە.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی، تاهیر عومەر ڤیدیۆکەی لەسەر حسابی تەلەگرامەکەی خۆی بڵاوکردەوە.

ئیدلیبی وتی لەوەتەی بڵاوبۆتەوە، مەدەنیەکان هەوڵدەدەن بەکۆمەڵ هەڵبێن لە کەنارەکانی پارێزگاکەوه‌ بەرەو ناوەوەی.

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ چالاکوانی رۆژنامەوانی تاهیر عومەر دەردەکەوێت. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی رۆژنامەوانی تاهیر عومەرەوە وەرگیراوە]

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ چالاکوانی رۆژنامەوانی تاهیر عومەر دەردەکەوێت. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی رۆژنامەوانی تاهیر عومەرەوە وەرگیراوە]

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی به‌ کڵاشینکۆفێکەوە راوەستاوە، ئەو چەکەی سەرکردەکەی قاعیدە هەمیشە لە دەرکەوتنیدا بەکاریدەهێنا. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی بواری میدیا، تاهیر عومەر وەرگیراوە]

سەرکردەی تەحریر شام ئەبو محەمەد جۆلانی به‌ کڵاشینکۆفێکەوە راوەستاوە، ئەو چەکەی سەرکردەکەی قاعیدە هەمیشە لە دەرکەوتنیدا بەکاریدەهێنا. [وێنەکە لە حسابی تەلەگرامی چالاکوانی بواری میدیا، تاهیر عومەر وەرگیراوە]

لە کەنارەکانی پارێزگاکە، شەڕی توند روودەدات لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و گروپە توندڕەوەکاندا لەلایەك و رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی، لەنێویاندا حیزبوڵای لوبنانی، لەلایەکی دیکەوە.

هێزەکانی روسیا پشتیوانی تەواوی ئاسمانی و سەربازیی رژێمی سوریا دەکەن.

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی عومەر چاوپێکەوتنەکە لە ناوچەی شەڕی ناوچەیەکی دەوروبەری باکوری سوریا بووە.

لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا، جۆلانی بانگەوازی چەکهەڵگرتنی کرد بۆ بەرپەچدانەوەی شاڵاوی سەر ناوچەکە و وتی ئەو گروپانەی لە ناوچەی ئیدلیبن یەکیانگرتووە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، جۆلانی پێنجشەممە (9 ئایار) کۆبوونەوەی لەگەڵ نزیکەی 50 چالاکوانی رۆژنامەوانی کرد، کە بانگهێشتی ناوچەیەکی دوورەدەست کرابوون لە دەوروبەری ئیدلیب لەلایەن "نوسینگەی میدیا"ی تەحریر شامەوە.

ئەو چالاکوانانەی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد بە روانگەکەیان وتووە کە جۆلانی هەوڵیداوە پاساو بهێنێته‌وه‌ بۆلەدەستدانی کەفر نەبودە و قەلعەت مەزیقبە رژێم و وتووێتی تەحریر شام ئامادەیە پارێزگاری لەو ناوچانە بکات کە لەژێر دەستیدا ماون.

هەڕەشەکان دەبنە هۆی هۆشداری

ئیدلیبی بە دیارونای وت دەرکەوتنی جۆلانی و بانگەوازی چەكهەڵگرتن ئاماژەیە بەوەی رۆڵێکی گرنگی بۆخۆی داناوە و لەئێستادا کۆنترۆڵی -- یان بانگه‌شه‌ی کۆنترۆڵكردنی -- هەموو گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە دەکات.

وتی دەکرێت لەنێو ئەمانەدا حزبی تورکستانی ئیسلامی لە سوریا، جەیش عەززە و چەندین باندی چەکداریی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەبن.

وتیشی ئەو مەدەنیانەی ناتوانن ناوچەکە جێبهێڵن هەوڵدەدەن خۆراك کۆبکەنەوە لە چاوەڕوانیی نەمانی بەشەخۆراك و لە دۆخی تاوسەندنی شەڕدا.

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمە بۆتە هۆی کورتهێنانی کتوپڕی خۆراك بەهۆی خواستی زۆرەوە لەسەریان، سەرەڕای بەرزبوونەوەی بێمانای نرخەکانیان."

ئیدلیبی وتی هەڕەشەکەی جۆلانی بۆ تۆپبارانی بنکەی ئاسمانی حمه‌یمی رژێمی سوریا لە پارێزگای لازقیە، کە لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی روسیاوە بەڕێوەدەبرێت، بۆتە هۆی هۆشدارییەکی گرنگ، چونکە ئەمە بەدڵنیاییەوە دۆخەکە پڕمه‌ترسیتر ده‌كات.

بەگوێرەی پسپۆڕی بواری گروپە تیرۆریستیەکان، یەحیا محەمەد عەلی، کاتی دەرکەوتنی جۆلانی شەڕەکە فراواندەکات و پاساو دەداتە روسەکان بۆ بەدواکەوتن و بنەبڕکردنی گروپە تیرۆریستیەکان کە لە ئیدلیبدان.

ئاماژەی بەوە کرد كه‌ جۆلانی بە کڵاشینکۆفێکەوە دەرکەوتووە، کە ئەو چەکەیە تەواوی سەرکردەکانی قاعیدە لە ده‌ركه‌وتنه‌ گشتیەکاندا پێیەوە دەردەکەون، لەنێویاندا ئوسامە بن لادن و ئەبو موسعەب زەرقاوی.

عەلی وتیشی ئەمە ئاماژەیە بە پەیوەستی جۆلانی بە ئایدۆلۆژیای قاعیدەوە و نیشانی دەدات هەوڵی جەختکردنەوەی هەیە لەوەی تاقە سەرکردەی گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکەیە، به‌ هەموو توندڕەوە چەکدارەکانه‌وه‌ تا گوێڕایه‌ڵیی فەرمانەکانی بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500