http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/05/10/feature-03

ئاساییش |

فەرماندەیی نەینەوا دانیشتوانی گوندە دوورەدەستەکان چەکداردەکات

خالید تائی

Di icons tw 35 Di icons fb 35

خێڵەکیەکانی عێراق لە ناوچەکانی باشوری موسڵ تاووتوێی هاریکاریی ئەمنی دەکەن لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا جاسم محەمەد خەلیفە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق، لە 28 کانونی دووەم 2019 بڵاوکراوەتەوە]

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا قایلبووە بە چەکدارکردنی خێڵەکیەکان لە گوندە دوورەدەستەکان لە پارێزگاکە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دژی هێرشی کتوپڕی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەییەکە هەینی (10 ئایار) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەییەکە، عەمید فیراس بەشار سەبری بە دیارونای وت: "رێکەوتن کراوە لەسەر چەکدارکردنی خێڵەکیەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە گوندەکانی بیابان و سه‌ر سنوور دەژین لە پارێزگای نەینەوا."

وتی دانیشتوانی 50 گوند -- زۆربەیان کەوتوونەتە باشوری موسڵ و کەنارەکانی قەزای رەبیعە، زومار، بەعاج و حه‌زه‌ر -- چەکیان پێدەگات لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە.

وتیشی: "ئەو کەسانەی خۆیان چەکیان هەیە دەبێت سەرەتا لە بنکەیەکی پۆلیسی نزیك بەخۆیان تۆماری بکەن."

سەبری وتی ئەم بڕیارە "دراوە بۆ پشتگیریكردنی ئەمنی لەو ناوچانەی دوورن لە ناوەندی شارەکان، تا وابکەن هاوڵاتیان بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن لە دۆخێکدا کە هەڕەشەیان لێبکرێت لەلایەن پاشماوەکانی تیرۆریستانەوە".

وتی خێڵەکیەکانی ئەو ناوچانە رۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە یارمەتیدانی هێزەكان عێراقدا تا داعش لەناوبەرن و وتیشی بەردەوامن لە پاڵپشتیكردنی فەرماندەییەکە بە پێدانی راپۆرتی هەواڵگری.

هه‌روه‌ها وتی هەواڵدانی دانیشتوان "بۆتە هۆی تێکشکاندنی زۆر حەشارگەی دوژمن و بەئامانجکردنی جوڵەکانیان".

بەهێزکردنی خەڵکی ناوچەکە

سەبری وتی: "هەوڵدەدەین لەڕێی ئەم بڕیارەوە بەشداریی خەڵكی ناوچەکە لە بەرپرسیارێتی بەتەواوی سڕینەوەی پاشماوەکانی [داعش]دا زیاتربکەین."

جەختیکردەوە لەوەی بڕیاری چەکدارکردنی خەڵکی ناوچەکە "ئاماژە نیە بە زیادبوونی چالاکی تیرۆریستی". پاشماوەکانی داعش "تێکشکاون و هێزەکانمان بەرپرسیارێتی خۆیان بەتەواوی جێبەجێدەکەن و ئەنجامی گەورە بەدەستدەهێنن".

وتی بەڵام هەندێكجار دزەکردنی ئەمنی روودەدات لەلایەن پاشماوەی شانەکانی داعشه‌وه‌ کە سووددەبینن لە دووریی مەودای نێوان گوندەکان و کەمیی هێزە ئەمنیەکان لە گوندە دوورەدەستەکان.

بڕیارەکە دوای هێرشێکی پێنجشەممەی داعش هات بۆ سەر موختاری لەزاکە کە گوندێکە لە باشوری شاری موسڵ.

سەبری وتی ئەم هێرشە "ترسنۆکانەیە" موختار میجبیل مەنخیی کوشت لەگەڵ دایکی و دوو منداڵی و برازا کوڕەکەی، لەکاتێکدا ژنەکەی و برازا کچەکەی برینداربوون.

وتیشی پاشماوەکانی داعش تەرکیز دەخەنە سەر هێرشی تیرۆریستانە بۆ سەر موختارەکان "لەبەرئەوەی ئەوان وەك چاوی هێزە ئەمنیەکان وان و بەرپرسن لە چاودێریی گوندەکانیان و پاراستنیان لە دزەکاران".

پاشماوەکانی داعش لەم چەند مانگەی دواییدا ژمارەیەك موختاریان لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
123
19
Di icons no

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha