هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

لێکۆڵەرانی کارەساتی بەلەمەکەی موسڵ لەلایەن میلیشیاکانەوە فشاریان لێدەکرێت

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر هەندێك ماڵی خەڵكدا گرتووە لە گەڕەکی زەنجیلی. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر هەندێك ماڵی خەڵكدا گرتووە لە گەڕەکی زەنجیلی. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

هەرچەندە مانگێك زیاتر تێپەڕیوە بەسەر دامەزراندنی لیژنەیەکی دۆزینەوەی راستیەکاندا لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی بەلەمەکەی موسڵ لە 21 ئازار، هیچ ئەنجامێك رانەگەیەنراوە.

بەگوێرەی هەندێك بەرپرسی خۆجێی کە بۆ دیارونا دووان، ئەندامانی لیژنەکە فشاریان لێکراوە لێکۆڵینەوەکە بەلاڕێدا بەرن یان بەرپرسیارێتی لەسەر هەندێك کەسایەتی سەر بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لابەرن.

نقومبوونی بەلەمێك کە لە دیجلە دەپەڕیەوە لە موسڵ -- رووداوێك کە نزیکەی 120 کەسی تێدا مرد -- تیشکی خستۆتە سەرئەو گەندەڵییەی ئەو ناوچانەی عێراقی ته‌نیوه‌ته‌وه‌کە میلیشیاکان ده‌سه‌ڵاتیان لێی هەیە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کە بە مەرجی ناونەهێنان قسەیکرد بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەکە تەواوکراوە.

ئەندامانی لیوای ئەبو فەزڵ عەباسی سەر بە ئێران لە حەمام عەلیلی باشوری موسڵ دەبینرێن. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەندامانی لیوای ئەبو فەزڵ عەباسی سەر بە ئێران لە حەمام عەلیلی باشوری موسڵ دەبینرێن. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

وتی بەڵام ئەنجامەکان رانەگەیەندراون لەبەرئەوەی "فشار هەیە بۆ سڕینەوەی ناوی ئەو کەسایەتیانەی بەشداربوون لە رووداوەکەدا، تا رێگری بکرێت لەوەی بچنە دادگا".

بەگوێرەی ئەو بەرپرسە، چەندین ئەندامی میلیشیاكان ناویان لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە وەك هاوبەشی رەیان حەدیدی، وەبەرهێنێكی جەزیرە سیاحیە (دوورگەی گەشتیاری) کە رووداوەکەی لێ روودا.

وتی ئه‌و ئەندامی میلیشیانه‌ تۆمەتبارکراون بە "بەربەست دروستکردن بۆ کاری لیژنەی بەرگری شارستانی کە سەرپەرشتی مەرجەکانی سەلامەتی دەکات".

'پارەی پاراستن' بۆ میلیشیاکان

بەرپرسەکە وتی حەدیدی ددانی نا بەوەدا كه‌ لانیکەم 30 لەسەدی پارەی مانگانەی دوورگە گەشتیاریەکەی داوە بە میلیشیا چەکدارەکان "لە بەرامبەر پاراستن و پشتیوانی و رێپێدانی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن".

وتی: "ئەمە هۆکاری سەرەکیە بەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە رانەگەیەنراوە."

وتیشی هەندێك لایەن دەیانەوێت ناوی ئەو ئەندام میلیشیانه‌ بسڕدرێتەوە و تۆمەتەکە سنووردار بکرێت بۆ حەدیدی و کارمەندانی بەلەمەکە و ئەو دەزگا حکومیانەی مۆڵەتیان داوە بە بەلەمەکان.

وتی تائێستا تەنیا 13 کەس دەستگیرکراون و "حەیدەر سەیدی یان کەریم مەولای میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقیان تێدانیە، کە ناویان هاتبوو وەك بەشدار لە کارەساتەکەدا".

بەرپرسەکە وتی سەرکردەی میلیشیای سەید شوهەدا، سەید عەباسیش کە نوسینگەیەکی لە دوورگەکە هەیە، ناوی لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە لەبەر دابینکردنی پارێزگاری بۆ خاوەنی هاوینەهەوارەکە و بەربەستدروستکردن لەبەردەم هەنگاوەکانی سەلامەتیدا کە لەلایەن بەرپرسانەوە نراون.

وتی عەباس "تەنانەت رێگریی کرد لە کاری تیمەکانی پشکنین کە پشکنینیان بۆ كوشك و چێشتخانەکانی" هاوینەهەوارەکە دەکرد.

لێكۆڵەران فشاریان لێدەکرێت وازبهێنن

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی قەزای موسڵ، محەمەد حەمدانی وتی چەندین ئەفسەری ئەمنی لابراون لە لێکۆڵینەوەی رووداوی بەلەمەکەدا لەسەر داوای خۆیان دوای ئەوەی فشاریان کراوەتە سەر.

حه‌مدانی بە دیارونای وت پێشتر شتی وا لە لێکۆڵینەوەی دیکە روویداوە.

وتی لێکۆڵینەوەکان "بەشداریی لایەنە چەکدارەکانی پەیوەندیدار بە ئێرانیان دەرخست" وەك عەسائیب ئەهل حەق، حەرەکه‌ت نوجەبا، کەتائیب حیزبوڵا و سەید شوهەدا و هەندێکی دیکەش.

وتی ئەم میلیشیایانە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی نەوت و شمەك لەنێوان عێراق و سوریادا، پارەکێشانەوە لە مەدەنیەکان و سەپاندنی سەرانە.

بەگوێرەی حەمدانی، ئەم میلیشیایانە "لەدوای داعشەوە جدیترین هەڕەشەن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی نەینەوا".

عەسائیب ئەهل حەق تێوەگلاوە

پەرلەمانتاری عێراقی لە پارێزگای نەینەوا، ئیخلاس دولێمی، عەسائیب ئەهل حەقی تۆمەتبارکرد بەوەی تێوەگلابوو لە رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی موسڵ.

وتی: "بەرپرسە ئەمنیەکانی شارەکە ددانیان نا بەوەدا كه‌ ناتوانن تێوەگلاوان بەرپرس رابگرن لەبەرئەوەی عەسائیب ئەهل حەق خاوەندارێتیی [لە جەزیرە سیاحیە] هەیە بەهۆی گرێبەستێکی فەرمییەوە."

لە لێدوانێکدا له‌ 23 ئازار بۆ ماڵپەڕی رووداو، دولێمی وتی نقومبوونی بەلەمەکە بەهۆی گەندەڵی ئەمنییەوە بووە و ئاماژەیکرد بەوەی بەلەمەکە لەلایەن وەبەرهێنەران و چەند لایەنێکی دیکەوە خاوەندارێتی دەکرا، لەنێویاندا عەسائیب ئەهل حەق.

وتی عەسائیب ئەهل حەق خاوەنی 30 لەسەدی جەزیرە سیاحیە، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران خاوەنی 70 لەسەدان، وتیشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوبەری پۆلیس نەیانتوانیوە دەستێوەردان بکەن لەم لێکۆڵینەوەیەدا لەبەرئەوەی عەسائیب ئەهل حەق تیایدا بەشدارە.

دولێمی میلیشیاکەی تۆمەتبارکرد بە دەستبەسەراگرتنی چەند پارچە زەوییەك لە نەینەوا تا بەکاریانبهێنێت وەك بنکە بۆ نوسینگە ئابورییەکانی و داوای لە بەڕێوبەرانی شارەوانی کرد هەموو ئاڵوگۆڕە فەرمییەکانیان رابگرێت کە لە 2014وە ئەنجامیانداوە، لەبەرئەوەی وتی گوایە نایاسایین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سوپاس بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ باش و خۆش و نه‌رمه‌. به‌ڵام، میلیشیاكان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نیه‌ به‌ ناوچه‌كانی عێراقه‌وه‌. دووباره‌ سوپاس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌