هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

رەمەزان لە ئیدلیب: بۆمباران، ئاوارەیی، هەژاری

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەو خێزانە سورییانەی لە باشوری ئیدلیب هەڵاتون پەنا دەبەنەبەر دار زەیتونەکان لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەو خێزانە سورییانەی لە باشوری ئیدلیب هەڵاتون پەنا دەبەنەبەر دار زەیتونەکان لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بە دەستپێکی مانگی پیرۆزی رەمەزان، مەدەنیەکانی باکوری سوریا رووبەڕووی دۆخ و چەند ئاستەنگێکی سەخت دەبنەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت سەرەڕای نرخی بەرز و بۆمبارانی چڕ، زۆر خێزان لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما و حەلەب رووبەڕووی فشاری زیاتری ئاوارەییش دەبنەوە.

وتی هەزاران خێزانی رەسەنی ناوچەکە ئاوارەبوون بە شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانی رژێمی سوریا و روسیا، لەنێویاندا هەندێك خێزان کە پێشتر ئاوارەی باکوری سوریا بووبوون لە ناوچەکانی دیکەی سوریاوە.

وتی لە ئەنجامدا کەشی مانگی پیرۆز بەوجۆرە نیە کە دەبوو ببێت.

ژنێك و کوڕەکەی دەڕواننە ئەو زیانەی بەر خانوەکەیان کەوتووە دوای ئەو هێرشە ئاسمانیە نوێیانەی کرانە سەر باشوری ئیدلیب. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ژنێك و کوڕەکەی دەڕواننە ئەو زیانەی بەر خانوەکەیان کەوتووە دوای ئەو هێرشە ئاسمانیە نوێیانەی کرانە سەر باشوری ئیدلیب. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپیەکان) کەسێکی بریندار رزگاردەکەن لە باشوری ئیدلیب. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپیەکان) کەسێکی بریندار رزگاردەکەن لە باشوری ئیدلیب. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئیدلیبی وتی مەدەنیەکانی باکوری سوریا ره‌نجده‌كێشت به‌ده‌ستهێرشی ئاسمانی بێووچان و تۆپبارانه‌وه‌، کە بوونه‌ته‌ هۆی شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەیی لە باشوری ئیدلیب و باکوری حەماوە.

وتیشی بە دەیان هەزار بڕیاری جێگیربوونیان داوه‌ لە ناوچە کشتوکاڵی و باخەکانیاندا، لەبەرئەوەی ناوچە سنورییەکان کە ئاوارەکان پێشتر پەنایان بۆ بردبوون، جه‌نجاڵ بوون.

وتی کەمپەکانی ئاوارەیی لەم ناوچانە ناتوانن ئاوارەی هەڵاتوی زیاتر وەربگرن و زۆر خێزان توانای داراییان نیە تا بیانگەنێ.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند سێشەممە (7 ئایار) هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپباران هەشت مەدەنییان کوشت لە باکوری خۆرئاوای سوریا.

روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لانیکەم 53 چەکدار لە دووشەممەوە کوژراون، لە یەکێك لە کوشندەترین تاوسەندنەکاندا لە ناوچەی هێورکراوە لە دەوری ئیدلیب کە ئەیلولی ساڵی رابردوو بڕیاری لەسەردرا.

باجەکانی تەحریر شام

ئیدلیبی وتی بازاڕەکانی ناوچەکە تاڕادەیەك چۆڵن بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنییه‌وه‌.

وتی دانیشتوان ترسیان هەیە لەوەی بڕۆنە دەرەوە بۆ بازاڕ لە ترسی هێرشکرانە سەر و لە دەستپێکی رەمەزانه‌وه‌ "نرخەکان بەرزبوونەتەوە بۆ ئاستی باڵا بەهۆی چڵێسی بازرگانه‌كانه‌وه‌ كه‌ چاودێرییان له‌سه‌ر نیه‌ و هه‌روه‌ها باجی بەرزی سەپێنراو لەلایەن تەحریر شامەوە".

وتیشی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە، کە کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچەی ئیدلیب دەکات، تەواو بە ئاشکرا وتوێتی نیازێتی زەکات کۆبکاتەوە.

زۆر لە دانیشتوان ئەمە بە باجێکی نوێ دەزانن کە بەکارناهێنرێت بۆ مەبەستی خۆی -- بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیان پێیە -- بەڵکو لەجیاتی ئەوە بەکاردێت بۆ پڕکردنەوەی گیرفانی تەحریر شام.

ئیدلیبی وتی ئەمە نیگەرانیەکی رەوایە، لەبەرئەوەی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە هیچ یارمەتیەکی خێزانە ئاوارە و هەژارەکانی نەداوە و بەردەوامە لە چالاکانە بەرگرتن بە ئۆپەراسیۆنە فریاگوزاری و مرۆییەکان لە ناوچەکە.

وتیشی بۆ زۆربەی خێزانەکانی ئیدلیب و حەما و حەلەب، مانگی پیرۆزی رەمەزان وەك ساڵانی دیکە دەبێت، لەڕووی خۆراك و ژەمی تایبەتییەوە.

وتی هەندێك خێزان ناچارن به‌بێ هه‌ندێك خواردن بیگوزه‌رێنن کە له‌ئێستادا وه‌ك زیامه‌سره‌فی دەیبینن، وەك جۆری تایبەتی زەڵاتە و شیرینی، لەکاتێکدا هه‌ندێكی دی "ناتوانن به‌ هیچ جۆرێك مه‌سره‌فی زیاده‌ بكه‌ن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500