هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

روسیا و سوریا شارۆچکەکانی باکور بۆردومان ده‌كه‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزاری دەبینرێت لە نەخۆشخانەی کەفر نەبل لە ئیدلیب، کە لەلایەن هێرشە ئاسمانیەکانی روسیاوە تێکشکێنرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئۆتۆمبیلێکی فریاگوزاری دەبینرێت لە نەخۆشخانەی کەفر نەبل لە ئیدلیب، کە لەلایەن هێرشە ئاسمانیەکانی روسیاوە تێکشکێنرا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چل شارۆچکە و گوند لە باشوری پارێزگای ئیدلیب و باکوری پارێزگای حەما کەوتوونەتە بەردەم هێرشی ئاسمانی سەختی روسیا و سوریا کە ژمارەیەکی زۆری مەدەنیان کوشتووە و چەند نەخۆشخانەیەکیان لەکارخستووە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف دووشەممە (6 ئایار) بە دیارونای وت ئەو شەپۆلە چڕە لە هێرشی ئاسمانی، کە یاوەریدەکرێت بە تۆپباران، لەئێستادا لە رۆژی نۆیەمیدایە.

وتی زیاد لە 25 مەدەنی، لەنێویاندا 10 منداڵ، لە ئیدلیب و حەما کوژرراون و زۆری دیکەش برینداربوون.

عەساف وتی ژمارەیەك نەخۆشخانە بە سەختی زیانیان بەرکەتووە لەم هێرشانەدا.

کارمەندێکی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشێکدا هەڵدێت لەسەر شەقامەکانی کەفر نەبل دوای ئەوەی ئەو نەخۆشخانە خۆجێیە کرایە ئامانج لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانی روسیا و سوریاوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کارمەندێکی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشێکدا هەڵدێت لەسەر شەقامەکانی کەفر نەبل دوای ئەوەی ئەو نەخۆشخانە خۆجێیە کرایە ئامانج لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانی روسیا و سوریاوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کاروانێك لە ئاوارەی نوێ دەگەنە کەمپێك لە ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دوای شەپۆلێك لە هێرشی ئاسمانی روسیا و سوریا بۆ سەر ئیدلیب و و حەما. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کاروانێك لە ئاوارەی نوێ دەگەنە کەمپێك لە ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا دوای شەپۆلێك لە هێرشی ئاسمانی روسیا و سوریا بۆ سەر ئیدلیب و و حەما. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتی زیادبوونی توندوتیژی بۆتە هۆی شەپۆلێکی نوێ لە ئاوارەبوونی مەدەنیەکان، بەجۆرێك زۆر کەس بڕیاری هەڵاتنیان داوە بۆ ناوچەی سەلامەتتر لە ناوەوەی ئیدلیب و حەما، بەتایبەتی بۆ کەمپەکانی ئاوارەیی نزیك بە سنووری تورکیا.

وتی لە گوندی فەقیع لە ئیدلیب، هێرشە ئاسمانیەکان ئۆتۆمبیلێکی گواستنەوەی مەدەنییان کردە ئامانج کە بەکارهێنرابوو بۆ هەڵاتن لە ناوچەکە.

وتی ئەو ناوچانەی بە توندترین شێوە لێیاندراوە بریتین له‌ گوندەکانی کەفر زیتا، لەتامنە، جیب رەملە، حومەیرات، مەیدان غەزال و کەفر روما، لەگەڵ جسر شوغور، تەمانعە، کەفر نەبل، سەرجە، سوقەلەبیە، هەبیت و کەفر سەجنە.

نەخۆشخانەکان لەکارخراون

عەساف وتی بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە، نەخۆشخانەی شام حاس (ترپەی ژیان) نزیك بە شارۆچکەی حاس لە ئیدلیب بەتەواوی لەخزمەت خراوە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند فریاگوزاری و گەشەکردنی سوریا، کە رێکخراوێکی ناحکومیە و نەخۆشخانەکەی حاس بەڕێوەدەبات، رایگەیاند كه‌ هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له‌ كار خستووه‌.

عوبەیدە دەندوش کە بۆ ئەو رێکخراوە کاردەکات، وتی: "نەخۆشخانەکە... لەکارکەوتووە بەهۆی هێرشەکانەوە." وتیشی ماوەیەکی کەم پێش بۆمبارانەکان ستافەکەی گوێزراوەتەوە، سوپاس بۆ سیستمی زەنگی هۆشداری.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئەو دەزگایە "لەکارخراوە" بەهۆی "بۆمبارانی فڕۆکەکانی روسیاوە".

عەساف بە دیارونای وت نەخۆشخانەی ئۆرییەنتیش لە کەفر نەبل کەوتە بەردەم چوار هێرشی ئاسمانی یەک لەدوای یەکی روسیا، بەڵام نەخۆش و ستافی کارمەندان چەند ساتێك پێش یەکەمین هێرشی ئاسمانی گوێزترانەوە، بەهۆی چاودێریکردنی چالاکی فڕۆکەکانه‌وه‌ لەلایەن چالاکوانانەوە.

بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان یەکشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "نەخۆشخانەکەی کەفر نەبل لەکارکەوتووە. نەخۆشەکان گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ دەزگای دیکە لە ناوچەکە." وتیشی مەدەنییەك کوژراوە.

عەساف وتی نەخۆشخانەی کەفر زیتاش لە باکوری پارێزگای حەما بەر هێرشە ئاسمانیەکان کەوتووە و ناوەندی تەندروستی هەبیتیش لە باشوری ئیدلیب لەکارخراوە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ روانگەکە پشتڕاستیکردەوە نەخۆشخانەیەك لە باکوری حەما کەوتۆتە بەر هێرشەکانی روسیا، بەڵام نەیتوانی ئاستی زیانبەرکەوتنی پشتڕاست بکاتەوە.

زیاد لە 100 هێرشی ئاسمانی

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا شەممە رایگەیاند رژێمی سوریا و روسیا زیاد لە 100 هێرشی ئاسمانییان لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما و حەلەب ئەنجامداوە.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ دەیان بۆمبی بەرمیلی لەلایەن کۆپتەرەکانی سوپای سوریاوە بەردراونه‌ته‌وه‌.

راشیگەیاند سێ ژن و ئەندامێکی کڵاوسپیەکان لەنێو نۆ مەدەنیدا بوون کە کوژران لەو رۆژەدا لە ئیدلیب و حەما.

بەڕێوبەری کڵاوسپییەکان، رەعد ساڵح لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وتی یەکەمین فریاگوزار کوژرا دوای ئەوەی گەیشتە شوێنی هێرشەکان بۆ چارەسەرکردنی خەڵکی بریندار لە باشوری ئیدلیب.

ناوچەکە توشی بۆمبارانی زیاتر هاتووه‌ لەوکاتەوەی تەحریر شام کۆنترۆڵی تەواوەتی کرد لە کانونی دووەم، بەجۆرێك نەتەوە یەکگرتوەکان چوارشەممە رایگەیاند کە بارگرژییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 200 مەدەنی و ئاوارەبوونی نزیکەی 140,000 لە شوبات.

عەبدولڕەحمان وتی تۆپباران و هێرشە ئاسمانیەکان لەم چەند رۆژەی دواییدا بەشێوەیەکی سەرەکی پێگە و بنکەکانی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی دیکەیان کردۆتە ئامانج.

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه‌ خوێندنگە و ناوەندە تەندروستیەکانیش کەوتوونەتە بەر شه‌پۆلێکی نوێی هێرشەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500