هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

'بەرپرسی ئەمنی' داعش لە تەلەعفەر کوژرا

خالید تائی

وێنەی پێنج لەو حەوت ئەندامەی داعش کە هەفتەی رابردوو لە قەزای بەعاج دەستگیرکران لە خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف]

وێنەی پێنج لەو حەوت ئەندامەی داعش کە هەفتەی رابردوو لە قەزای بەعاج دەستگیرکران لە خۆرئاوای موسڵ. [خاوەنی وێنە: شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف]

دەزگای دژەتیرۆریزمی عیراق سەرکردەیەکی ئەمنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت کە بەرپرس بوو لەو هێرشانەی دەیان مەدەنییان کوشت لە موسڵ و تەلەعفەر، وەزارەتی ناوخۆ شەممە (4 ئایار) رایگەیاند.

شیکاروانی ئەمنی فازڵ ئەبوڕەغیف بە دیارونای وت یەکەیەکی تایبەت لە خانەی هەڵۆکانی هەواڵگری لە 3 ئایار ئۆپەراسیۆنێکی لە فڕۆکە دابه‌زینیان ئەنجامدا لە ناوچەی تەلەعفەر و عەبدولغەفور کەرموشیان کوشت کە ناسرابوو بە وەحید ئومنیە.

وتی یاریدەدەرێکی ئومنیەش کە لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە بوو خۆی تەقاندەوە دوای ئەوەی هێزەكانی عێراق دەوریان گرت.

ئەبوڕەغیف وتی ئومنیە، کە سەرکردەی ئەمنی داعش بوو لە "ویلایەتی جەزیرە" یەکێك بوو "لە مەترسیدارترین تیرۆریستەکان".

دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق بەمدواییانە عەبدولغەفور عەبدوڵا کەرموشیان کوشت، کە سەرکردەیەکی ئەمنی داعش بوو لە تەلەعفەر. [خاوەنی وێنە: شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف]

دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق بەمدواییانە عەبدولغەفور عەبدوڵا کەرموشیان کوشت، کە سەرکردەیەکی ئەمنی داعش بوو لە تەلەعفەر. [خاوەنی وێنە: شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف]

وتی بەرپرس بوو لە زۆر هێرش بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، بۆمبی دەستکرد و پشتێنی بۆمبڕێژکراو کە دەیان مەدەنییان کوشتووه‌.

ئەبوڕەغیف وتی ناوبراو بەرپرس بوو لە "راکێشانی خۆکوژران و ئاراستەکردنیان بۆ ناوچە بەئامانجکراوەکان و چه‌ته‌گه‌ری و کۆکردنەوەی پاره‌ی پاراستن و لێسه‌ندنی پارە لە هاوڵاتیان".

وتی: "ئۆپەراسیۆنی کوشتنی [ئومنیە]، كه‌ ناونرابوو بە 'چنگی مەرگ'، بە وردی و باشی رێکخرابوو." ئاماژەیکرد بەوەی شوێنی خۆشاردنەوەی دۆزرایەوە دوای ددانپێدانانه‌كانی حەوت ئەندامی داعش کە هەفتەی رابردوو لە قەزای بەعاج دەستگیرکرابوون.

ئۆپەراسیۆنە بەرپێگرەکان

وەزارەتی ناوخۆش شەممە رایگەیاند دەزگای دژەتیرۆریزم "گەورەترین پلانی داعشی شکست پێهێناوە بۆ خۆڕێكخستنەوەی ئەندامانی لە عێراق" و کوشتنی ژمارەیەك لە چەکدارانی کە لە سوریا هەڵاتبوون.

دەزگای دژەتیرۆریزم یەكشەممە رایگەیاند دوو ئەندامی داعشی دەستگیرکردووە کە پلانی هێرشی تیرۆریستییان دانابوو لە پارێزگای کەرکوك.

ئەبوڕەغیف وتی دەزگای دژەتیرۆریزم بەمدواییانە "دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێنا لەڕێی ئۆپەراسیۆنی بەرپێگرەوە کە بووە هۆی مردن یان دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و پاشماوەکانی داعش".

وتیشی: "ئەو تیرۆریستانە، کە زۆربەیان عێراقی بوون، لە سوریاوە دزەیانکردبوو، لە حەشارگەکانی بیابان و ناوچە چیاییەکاندا جێگیربووبوون بۆ خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاری بۆ هێرش لەناو وڵاتەکەدا."

هه‌روه‌ها وتی ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیە لەکاتی مانگی رەمەزاندا زیاتر دەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500