هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام بەدووی ئەندامانی داعش دەکەوێت لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تەحریر شام بەدوای ئەندامانی داعشدا دەگەڕێن لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی تەحریر شام بەدوای ئەندامانی داعشدا دەگەڕێن لە ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

یەکەکانی تەحریر شام بەدوای ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا دەگەڕێن لە بەشە گوندنشینەکانی پارێزگای ئیدلیبی سوریا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی پێکدادانی ناوبەناو روویداوە لەنێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوەدا، کە لەو ناوچانە چڕبۆتەوە کە تەحریر شام هەڵکوتانەسەر ئەنجامدەدات.

وتی تەحریر شام ماوەیەکە بەدوای ئەندامانی داعشدا دەگەڕێت لە شارۆچکەی دانا، کە لەوێ هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەك ماڵ کە ئەندامانی داعش پەنایان بۆ بردبوون.

وتیشی دوو ئەندامی داعش خۆیان تەقاندەوە لەکاتی پێکدادانەکاندا، کە ژمارەیەکیان لە هەردوولا کوشت و بریندارکرد.

دیمەنێکی رووداوەکە دوای هێرشێك لەلایەن جەیشی خالید بن وەلیدی لایەنگری داعشه‌وه‌ بۆ سەر بنکەکانی تەحریر شام لە دەروازەی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

دیمەنێکی رووداوەکە دوای هێرشێك لەلایەن جەیشی خالید بن وەلیدی لایەنگری داعشه‌وه‌ بۆ سەر بنکەکانی تەحریر شام لە دەروازەی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

پێکدادانی هاوشێوە روویدا لە شارۆچکەی فەروان لە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب.

ئیدلیبی وتی بارگرژییەکان لە بەیاننامەیەکەوە كه‌وتنه‌وه‌ کە لەلایەن جەیشی خالید بن وەلیدەوە دەرکرا، کە تیایدا دڵسۆزی خۆی راگەیاند بۆسەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی.

لە بەیاننامەکەدا، ئەو گروپە لایەنگرەی داعش رایگەیاند كه‌ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوامدەبن دژی گروپە چەکدارە رکابەرەکان لە ناوچەکە کە بە هەڵگەڕاوە (مورته‌د) ناویبردن.

بەیاننامەکە لەلایەن سەرکردەی جەیشی خالید بن وەلیده‌وه‌، ئەبو موجاهید قەلەمونی و ئەمیری "ویلایەتی ئیدلیب"ی داعشەوە واژۆکرا.

جەیشی خالید بن وەلیدبەرپرسیارێتی خۆی راگەینادووە لە چەندین ئۆپەراسیۆن کە تەحریر شام، سوپای نیشتمانی سوریا و گروپەکانی دیکەی نێو ناوچەکەی کردۆتە ئامانج، بە بەکارهێنانی بۆمبارانكردن و بۆمبی دەستکرد.

ئیدلیبی وتی زیادبوونی بارگرژیه‌كان لە ئیدلیب وپاشاگەردانی بەربڵاولەگەڵ تیرۆركردن، تاڵانی، رفاندن و بۆمباران بوونەتە رۆتین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500