هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لە یەکەمین ڤیدیۆدا دوای پێنج ساڵ سەرکردەی داعش باس لە شكستی سوریا دەکات

خالید تائی و وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ڤیدیۆیەك لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە لە 29 نیسان کە سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی نیشاندەدات بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا، کڵاشینکۆفێکی لای دەستی راستییه‌وه‌ داناوە.

ڤیدیۆیەك لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە لە 29 نیسان کە سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی نیشاندەدات بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا، کڵاشینکۆفێکی لای دەستی راستییه‌وه‌ داناوە.

سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادیلە ڤیدیۆیەکی پروپاگەندەدا یەکەمین دەرکەوتنی لە ماوەی پێنج ساڵدا تۆمارکرد رۆژی دووشەممە (29 نیسان)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

داواکراوی هەرە گەورەی جیهان دوایین جار لە موسڵ بینرا لە 2014، کاتێك له‌دایبوونی داعشی راگەیاند لە عێراق و سوریا.

لە ڤیدیۆیەکدا کە باڵی رۆژنامەوانی داعش، فورقان بڵاویکردەوە، ئەو پیاوەی دەوترێت بەغدادییە باس لە شەڕی چەند مانگەی داعش دەکات لە دوایین قەڵایدا لە باغوز، کە مانگی ئازار کۆتایی هات.

به‌غدادی، کە چوارمشقی دانیشتووە لەسەر راخەرێك و قسە بۆ سێ پیاو دەکات کە روویان تەڵخکراوە، وتی: "شەڕی باغوز کۆتایی هات."

سەرکردەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، دەبیرنێت قسەدەکات بۆ یاریدەدەرێکی سەربازی لە وێنەیەکدا کە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە لە 29 نیسان لە باڵی رۆژنامەوانی گروپەکەوە، فورقان، بڵاوکرایەوە.

سەرکردەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، دەبیرنێت قسەدەکات بۆ یاریدەدەرێکی سەربازی لە وێنەیەکدا کە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە لە 29 نیسان لە باڵی رۆژنامەوانی گروپەکەوە، فورقان، بڵاوکرایەوە.

باسی لە زنجیرەیەك شکستی داعشیش کرد، لەنێویاندا موسڵی پایتەختی ئەوکاتیان لە عێراق و سیرتە لە لیبیا.

لە بەشێكدا کە کامێراکە لەسەر پیاوەکە نیە، بە قسە دەڵێت هێرشەکانی [جەژنی] قیامەی 21 نیسان لە سریلانکاکە 253 کەسیان کوشت و نزیکەی 500یان بریندارکرد، "تۆڵە بوو بۆ براکانیان لە باغوز".

بەغدادی لەژوورێکی دیوار سپییدا دەرکەوت کە راخەری تێدا دانرابوو، بەڵام روون نەبوو شوێنەکە کوێیە یان کەی وێنەکە گیراوە.

ریشێكی بۆری درێژی هەیە کە خەنەکراوە و بە خاوی قسەدەکات، هەندێکجار بۆ چەند چرکەیەك دەوەستێت لە ناوەڕاستی رستەکانیدا.

مۆدێلێکی کۆنی کڵاشینکۆف بە دیوارەکەی پشتیەوە هه‌ڵپه‌سێراوه‌.

بەغدادی لە رابردوودا چه‌قیوه‌

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت تیمێك لە پسپۆڕان و توێژەرانی عێراقی لە هەواڵگران، رۆژنامەوانان، دەروونناسان و کۆمەڵناسان پشکنین بۆ ناوەرۆکی ئەو ڤیدیۆ نوێیە دەکەن.

وتی تیمەکە لێکۆڵینەوە دەکات لە ناوەرۆکەکەی و هەر وشەیەکی بەغدادی دەکاتە بابەتی "شیکاری و توێژینەوە و لێکدانەوە".

خەفاجی وتی سەرکردەی داعش، کە سەرلێشێوان و راڕایی بەئاشکرا دیاربوو بەڕوویەوە، هەوڵیدا "وزە بداتەوە بە پاشماوە شكستخواردووەکانی [داعش] و شانە نوستووەکان بە قسە و ئەو دۆخە مەینەتبارەی نەشاردەوە کە خۆی و باندەکەی پیایدا تێپەڕدەبن".

لەڕێی ئەم ڤیدیۆیەوە، بەغدادی مەبەستێتی "بۆ پشتیوانانی بسەلمێنێت کە هێشتا زیندووە و بەردەوامە لە پێشڕەویکردنی گروپەکە سەرەڕای شکستی".

خەفاجی وتی بەڵام بەغدادی درك بەوە ناکات کە دۆخەکە چیتر وەك 2014 نیە.

وتی: "لەمڕۆدا هێزەکانمان بەهێزترن و ئەزمونیان هەیە، توانای راهێنان و هەواڵگریی مەزنیان هەیە بۆ شوێنپێهەڵگرتن و بنەبڕکردنی تیرۆریستان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

وتیشی: "هەوڵەکان بۆ شوێنپێهەڵگرتنی [بەغدادی] بەردەوامن،" لەگەڵ تەواوی پاشماوەکانی گروپەکە، تا رێگری بکرێت لە دەرفەتی خۆڕێکخستنەوەیان.

لەمڕۆدا داعش تەنیا پشت دەبەستێت بە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە تا "درۆ بڵاوکاتەوە دەربارەی چالاکیەکانی و داڕمانی بشارێتەوە"، وتیشی گروپەکە هه‌وڵی دروستکردنی وێنای ئەوە دەدات کە چالاکە لە تەواوی جیهاندا.

خەفاجی وتی: "[داعش] کۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوەتەوە درەنگ یان زوو تێکدەشکێنرێت."

پسپۆڕێكی سەربازیی میسری، عەبدولکەریم ئەحمەد هاوڕای خەفاجی بوو، وتی ئامانجی سەرەکی بەغدادی لە دەرکەوتنی لە ڤیدیۆکەدا بۆ وزەدانەوە بە شوێنکەوتوانی بوو لەگەڵ هەوڵی بۆ راکێشانی ئەندامی نوێ بە ئاماژەکردن بەوەی گروپەکە هێشتا ماوە.

بە دیارونای وت سەرکردەکەی داعش هەوڵدەدات قەرەبووی شکستی گروپەکەی لە سوریا و عێراق بکاتەوە.

وتیشی: "بەغدادی چەکێكی لای راستیەوە داناوە، لەسەر شێوەی سەرکردەکانی قاعیدە [ئوسامە] بن لادن، [ئەیمەن] زەواهیری و ئەبو موسعەب زەرقاوی، بۆ زیندووکردنەوەی رەوشتی قاعیدە و راکێشانی کۆنە تیرۆریستەکان بۆ نێو ریزەکانی."

'زەبری ستراتیژی و دەروونی'

ئەمریکا، کە 25 ملیۆن دۆلار بەخشیشی داناوە بەرامبەر سەری بەغدادی، رایگەیاند کە راستی ڤیدیۆکە دەپشکنێت، بەڵام بەڵێنی دا بەردەوامبێت لە شەڕی دژی گروپە توندڕەوەکە.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كه‌ پێشڕەوی شەڕی دژی داعش ده‌كات، "دڵنیایی دەدات لە شکستی بەردەوامی ئەم تیرۆریستانە و هەر سەرکردەیەکیان مابن رووبەڕووی دادپەروەرییەك دەکرێنەوە کە شایەنیانە".

وتەبێژەکە وتی تەنانەت گەر بەغدادی زیندووش و تەندروستیش بێت، ئەندامانی داعش تێکشکێنراون.

وتی: "شکستی ناوچەیی داعش لە عێراق و سوریا زەبرێکی کوشندەی ستراتیژی و دەروونی بوو چونکە داعش شکستی بینی، سەرکردەکانی کوژران یان لە مەیدانی شەڕ هەڵاتن و دڕندەیی دەرخرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500