سەرکردەی میلیشیایەکی عێراقی پشتیوان بە ئێران، بەمدواییانە هەڕەشەی توندوتیژیی لە ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراقی کردووە له‌سه‌ر دەستگیرکردنی ئاخوندێکی ئێرانی بە گومانی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەری نایاسایی.
سروشتی توندوتیژانەی هەڕەشەکە بووە هۆی توڕەیی بەرفراوان لە عێراق.
لە ڤیدیۆیەکی زۆر بڵاوکراوەدا لەسەر ئینتەرنێت، سەرکردەی جەیشی موختار، واسق بەتات کە لە ئێران نیشتەجێیە، هەڕەشەی کوشتنی لە ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی عێراق و خێزانەکەی كرد، به‌وه‌ی كه چاوی ده‌رده‌هێنێت و سەری ده‌كات بە تەپڵەكی جگه‌ره.
ئەو هەڕەشەیەی کرد دوای ئەوەی ئەفسەرەکەی پۆلیس ئاخوندێكی ئێرانیی دەستگیرکرد.
لە ڤیدیۆیەکی پێشتردا، ئەفسەری پۆلیس شەیاع مالکی دەبینرێت کە ئاخوندێك دەستگیردەکات بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەری نایاساییه‌وه لەکاتێکدا لە ئێرانەوە بۆ بەسرە دەپەڕێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە 17 نیسان رایگەیاند بەتات دەدات به دادگا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی "زمانی تۆڵە و بەربەرییانه" کە هیچ جیاواز نەبوو لەوەی لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە بەکاردەهێنرێت.
هەڕەشەکەی بەتات بووە هۆی توڕەیی لەنێو سەرکردە خێڵەکی و چالاکوانەکانی بەسرەدا، کە چوونە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ دەربڕینی توڕەیی و پشتگیری‌یان بۆ ئەفسەرەکەی پۆلیسی عێراق.
ئەو ڤیدیۆیانەی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرانەوە، سەدان خێڵەکیی بەسرە نیشاندەدەن کە بازنه‌یه‌كی پارێزگاری پێکدەهێنن بە دەوری ماڵی مالکی‌دا و گۆرانی دەڵێن و گاڵتە بە بەتات دەکەن و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی دەکەن.
ئامۆزای ئەفسەرەکەی پۆلیس، سەعد حەمودی مالکی، بە دیارونای وت مالکی بە نادادپەروەرانە ئاخوندەکەی دەستگیرنەکردووە، بەڵکو لەسەر بنەمای ددانپێدانانی ئەو کەسانەدا کە دەستگیرکرابوون لەسەر کەیسی پەیوەست بە قاچاخچێتیه‌وه.
هۆشداریی دەستگیرکردن دەرچووە
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەسرە، لیوا رەشید فله‌یح بە دیارونای وت هاوکات وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەستگیرکردنی بۆ بەتات دەرکردووە بە تۆمەتی هەڕەشەكردن به کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیس.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە بەشی یاسایی ئاگادارکردۆتەوە لە تۆمارکردنی سکاڵا دژی به‌تات تا رادەستی یاسا بکرێت بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی کردوێتی کە لە بایەخی یاسا کەمدەکەنەوە.
شیکاروانی سیاسی، غانم عەیفان وتی: "دەبێت یاسا بەسەر هەموواندا جێبەجێبکرێت و پۆلیسی دادوەری و بەرپرسی ئاسایشی هەر ناوچەیەك مافی جێبەجێکردنی رێکارەکانیان هەیە وەك لە یاسای عێراقیدا هاتووە."
وتی لەکاتێکدا بابەتەکە جێبەجێکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتە، نابێت هیچ کەسێك پارێزبەندیی هەبێت، چونکە وانەبێت جێبەجێکردنی یاسا لاواز دەبێت و ئەدای دەزگاکانی دەوڵەت لاواز دەبن.
وتیشی: "پاشاگەردانی کارگێڕی لە وڵات‌دا دەبینین،" کە دەبێتە "هەڕەشە بۆسەر یەکێتیی وڵات و پرۆسەی کارڕاییکردنی یاسایی".
من ناوم ئه‌ركان عیسام عیزه‌دین ئه‌مینه. ده‌مه‌وێت بزانم ئاخۆ لێبووردنی پۆلیسی كه‌ركوك، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ئابی 2019، من ده‌گرێته‌وه. ده‌توانم بزانم؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
كاتێك یاسا له‌سه‌رو هه‌مووانه‌وه بێت و به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێبكرێت، ده‌وڵه‌ت كاراكته‌رێكی مه‌ده‌نیی ده‌بێت و هیچ میلیشیایه‌ك یان تیرۆریزم حوكمی وڵات ناكات.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
به‌داخه‌وه، ئێستا كێ له زینداندایه؟ ئه‌فسه‌ره‌كه بووه قوربانیی حزبه خیانه‌تكاره‌كان و ئێستا له زینداندایه.
وه‌ڵام بدهرهوهبهڕێز ئه‌وانه كاروباره‌كانیان له ده‌ستی خۆیاندا نیه. خودا ره‌حم به دایك و باوكت بكات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت