هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا بۆ سەر ئیدلیب قوربانی مەدەنیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا منداڵێکی هەڵگرتووە کە لە هێرشە ئاسمانیەکانی روسیادا برینداربووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا منداڵێکی هەڵگرتووە کە لە هێرشە ئاسمانیەکانی روسیادا برینداربووە. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا لە کۆتایی هەفتەدا زیاد لە 20 مەدەنییان کوشت لە ناوچە گوندیەکانی پارێزگای ئیدلیب و زۆر زیاتریشیان بریندارکرد، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی هەرچەندە هێزەکانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) هەوڵی ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزارییان دا، ژمارەیەك خەڵك مردن لەژێر داروپەردووی ماڵە رووخاوەکاندا.

وتی هێزی ئاسمانی سەربازیی روسیا دەوروبەری ئیدلیبی بۆمباران کرد بە ریزێك موشەك رۆژانی شەممە و یەکشەممە (27 و 28 نیسان)، کە مامەڵەی لەگەڵ ناوچەکە دەکرد وەك زۆنێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

ناوچەکە بەشێكە لە رێککەوتنی زۆنی ئارامکە لەلایەن روسیا و تورکیاوە لە ئەیلولدا مۆرکرا بۆ رێگرتن لە هێرشێكی بەرفراوانی رژێم بۆ ناوچەی ئیدلیب.

داروپەردوو زەوییەکەی داپۆشیوە دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا بۆ سەر ناوچەی ساحل غاب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

داروپەردوو زەوییەکەی داپۆشیوە دوای هێرشێکی ئاسمانیی روسیا بۆ سەر ناوچەی ساحل غاب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئیدلیبی وتی هەندێك لە موشەکەکان کە فڕۆکەکانی روسیا بەکاریاندەهێنان موشەکی تێرمۆباریکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بوون، کە بوونه‌هۆی تێکشکانی بەرفراوان لەو ناوچانەی کردبوویانە ئامانج.

وتی لەنێویاندا شارۆچکەکانی بەشیریە لە ناوچەی جەبەل وەستانی ئیدلیب و شاری قەلعەت مەزیف، کە پێنج مەدەنییان لێ کوژرا، لەنێویاندا دوو کەسی ئیفلیج.

هه‌روه‌ها شاری جسر شوغوریش، لەگەڵ کەنارەکانی گوندی موزە، سەهل غاب، تەل هەواش، شاری کەفر نەبل، گوندی عەمیقە و جەبەل شەحشەبو لە خۆرئاوای حەمما.

پێشێلکردنی رێکەوتنی ئاگربەست

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی کڵاوسپییەکان، زیاد لە 20 کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، كه‌ زۆرێکیان دۆخێکی هەستیاریان هەیە.

تێبینی ئەوەشی کرد کە ناوچەی بەئامانجکراو گوایه‌ بەشێكە لە زۆنی ئاگربەست کە گه‌رەنتیکراوە لەلایەن روسەکان خۆیانەوە.

بەڵام روسەکان بە ریزە موشەك لێیان دا، به‌پشتیوانیی رژێمی سوریا، کە بۆمبارانی ناوچەکەی کرد بە بۆمبی هێشویی لە پێگەکانی خۆیەوە.

ئیدلیبی وتی هیچ بوونێکی سەربازی یان حەشارگەی چەك نەبوو لە ناوچەی بەئامانجکراو و ئاماژەیکرد بەوەی شەڕکەرەکان هیچ بریندارێکیان نەبووە سەرەڕای بۆمبارانی سەختی ناوچەکە.

وتیشی هەندێك لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە بە تۆپبارانکردنی پێگەکانی رژێم و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دزەکردن کە ئەو بازگانەیان کردە ئامانج کە رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانه‌كانی بەڕێوەیان دەبردن و ژمارەیەك لە هێزەکانیان کوشتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500