ناکۆکی لەنێوان میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) و ئەوانەدا كه سەر بە هێزەکانی روسیان ئاشکرایە لە شاری حەلەبی سوریا و هەندێك بەشی دێرەزوور، چالاکوانە ناوخۆییەکان وتیان.
چالاکوانێكی حەلەب، ئەحمەد سالم بە دیارونای وت بەمدواییانە چەند پێکدادانێك روویداوە لەنێوان هەردوولادا، بەجۆرێك هەردوولا کوژراو و برینداریان هەبووە.
وتی: "هەموو ئهو هێزانهی دامهزراون لە شاری حەلەب، کە درێژدهبێتهوه بهرهو ئهوپهڕی خۆرئاوا تا فڕۆکەخانەی نەیرەب و له هەندێك بەشی پارێزگای دێرەزووریش، لە ئامادەباشی تەواودان."
وتی لە لایەکەوە پۆلیسی سەربازیی روسیا و لیوای قودس و فەیلەقی 5ی سوپای سوریا کە فەرماندەیی دەکرێن لەلایەن عەقیدێكی سەر بە روسیاوه، سوهەیل حەسەن.
لەلایەکی دیکەوە پاسداران و ژمارەیەك لە میلیشیای سەر بە پاسداران كه لهلایهن حزبوڵاوه سەرپەرشتی دهكرێن، ههروهها فیرقەی 4ی سوپای سوریا كه لەلایەن ماهیر ئەسەدی برای سەرۆکی سوریاوە سهركردایهتی دهكرێت.
سالم وتی پێکدادانەکان بەهۆی ململانێی تووندەوە بوون کە دروستبوون بەهۆی دووبەرەکییهوه لەسەر کۆنترۆڵی ناوچەکان.
پێکدادان نزیك بە فڕۆکەخانەی حەلەب
سالم وتی پۆلیسی سەربازیی روسیا هەوڵدەدات کۆنترۆڵی فڕۆکەوانەی نەیرەب بکات لە کەناری خۆرئاوای شاری حەلەب، کە لەئێستادا یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین بنکە سەربازییەکانی پاسداران لە ناوچەکە.
وتی پێکدادانەکان نزیك بە فڕۆکەخانەکە روویاندا و ژمارەیەك ئەندامی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران كوژران و ژمارهیهك پۆلیسی سەربازیی روسیاش برینداربوون.
هاوکات، پێکدادنی تووند دروستبوو لەنێوان دوو لایەندا لە قەزای خالیدیەی حەلەب کە ژمارەیەك چەکدار و مەدەنی تێدا کوژرا یان برینداربوون.
بەگوێرەی سالم، بارگرژیهكان نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دروستبوون لە ناوچەی دێرەزوور دوای ئەوەی ئەندامانی سەر بە پاسداران رێیان لە دەوریەیەکی پۆلیسی سەربازیی روسیا گرت، کە رووداوەکە بووە هۆی قوربانی لە هەردوولا.
وتی لەم ماوەیەی دواتردا رووداوی هاوشێوە لە دەرعا، بوسرا شام، نوبل و زەهرا روویانداوە و وتیشی بەهۆی هەوڵی خەڵکی ناوچەکەوە ئارامی گەڕێندرایەوە ئەو ناوچانە بەبێ ئەوەی دوو لایەنەکە بگەنە رێکەوتن.
ههروهها وتی: "مەدەنیەکانی ئەو ناوچانە دەترسن شەڕی نێوان هەردوولا تەشەنە بسێنێت،" لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆریان گەڕاونەتەوە دوای ماوەیەکی درێژ لە ئاوارەیی و خواستی ئەوەی لە شەڕی دیکەوە نەئاڵێندرێن.