فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووی F-35Aی نارد بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەکەمجار لە 15 نیساندا وەك بەشێك لە هەوڵە گشتیەکانی بۆ بەرگریکردن لە وڵاتانی هاوبەش و بهرپهرچدانهوهی هەڕەشەکان لە تەواوی جیهاندا.
فڕۆکەی تیژڕەوی F-35A نەوەی نوێی فڕۆکە جەنگیەکانە، لە ئەنجامی ساڵانێك لە توێژینەوە و وهبهرهێنان به ملیاران دۆلار.
لەنێو خاسیەتە پێشکەوتووە تەکنیکیەکانیدا، دەتوانێت خۆی لابدات لە پشکنینی راداری زەمینی، لەکاتێکدا سیستمە ئەلەکترۆنیەکەی دەتوانێت زانیاری ورد دەربارەی ئامانجی سەر زەمین بنێرێت بۆ فڕۆکەکانی دیکە کە موشەکی دوورمەودایان هەڵگرتووە، کە وادەکات فڕۆکەکە هێزێکی کوشندە بێت بۆ رووبەڕووبوونەوە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، فەریق جۆزێف گواستێلا وتی: "چەکی ئەوپەڕی پێشکەوتوو زیاددەکەین بۆ سیستمەکان و جبەخانەکەمان کە بەشێوەیەکی بەرچاو توانای هاوپەیمانێتیەکە زیاددەکات. هەستەوەر و توانای مانەوەی فڕۆکەکە کە دابینیدەکات بۆ هێزە هاوبەشەکان ئەمنیەت و سەقامگیری لەنێو مەیداندا زیاددەکات و بەر بە هێرشبەران دەگرێت."
ناردنی فڕۆکەکانی F-35A توانای هێزە زەمینیەکانی هاوپهیمانان، كه لهلایهن ئەمریکاوه پێشەنگیدهكرێن، زیاددەكات لە شەڕكردندا دژی دوژمنانی چەکداری وەك تالیبان و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەکاتێکدا خزمهتدهكهن وهك پێشگر و هاوسهنگییهك بۆ هەڕەشە زیادبووهكان له وڵاتانی وەك روسیا و ئێرانهوه.
ناردنی ئەو فڕۆکە جەنگیە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بژاردەکانی بەردەم هێزەكانی ئەمریکا زیاددەکات بۆ پاراستنی ناوچەکە لە هێرش، لەکاتێکدا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) بەردەوامە لە هەناردەکردنی تیرۆریزم بۆ ناوچەکە لەسەر حسابی خەڵکی ئێران و لەکاتێکدا رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە بەکارهێنانی دژی خەڵکەکەی.
ئەمریکا بەمدواییانە پاسدارانی بە "گروپێکی تیرۆریستی" ناساند دوای چەند دەیەیەك لە کردەی دوژمنکارانە لە جیهاندا لەلایەن ئەو گروپەوە.
دڵسۆزی بۆ هاوبەشان
بوونی ئەم فڕۆکە جەنگیانە پێشبینیدەکرێت پەیوەندییهكانی سەربازی بۆ سەربازی بەهێزبکات و ئۆپەراسیۆنە تاکتیکیە هاوبەشەکان باشتربکات و ببێتە هۆی زیادبوونی توانای ههماههنگی نێوان هێزەکان و ئامرازەکانیان و کارڕاییکردنیان.
ناردنی F-35A دڵسۆزیی سێنتکۆمیش دەردەخات بۆ وڵاتانی ئەنجومەنی هاوپەیمانی کەنداو کە هاوبەشی ناوچەیی و هەوڵی هاوبەشن بۆ بەردەوامیدان بە ئەمنیەتی ناوچەیی و سەقامگیری لە نیمچەدوورگەی عەرەبیدا.
زیاد لە سی بەرپرس لە هەشت وڵاتەوە، لەنێویاندا ئەندامانی ئەنجومەنی هاوپەیمانی کەنداو، میسر و ئەردەن، تاوتوێی کێشە ئەمنیەکانیان کرد وەك ئەمنیەتی دەریایی، هێزی یەکخراوی ئاسمانی و موشەکی بەرگری و لۆجستی لە کۆنفرانسی سەرانی کەنداودا بۆ بەرگری لە 19 ئازار لە بنکەکانی سێنتکۆم لە تامپا، فلۆریدا.
ئەو کۆنفرانسە یەك رۆژەیە، کە یەکەم دانە لە ئەمریکا و چوارەم لە سێ ساڵدا بەسترا، دەرفەتی دا بە سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا و عەرەب بۆ تاوتوێکردنی ئامانجە ئەمنیەکان پێکەوە، لەگەڵ رێگەکانی جێکردنەوەی F-35A لەو ئامانجە هاوبەشانە.
'فرهلایهنكهری هێز'
فەرماندەیهك لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا، فەریق یوسف مۆریس لە یهكهی فڕۆکەوانی 4، فڕۆكهكانی F-35A لهقهڵهمدا بە "فرهلایهنكهرێكی هێزی راستەقینە".
لە F-35A دا، "توانای کۆکردنەوە و لێكدان و ناردنی هێندە زانیاریمان هەیە کە وابکەین هەر فڕۆکەیەکی هاوڕێ چانسی رزگاربوونی زیاتر بێت و کوشندەتر بێت. ئەمە لەگەڵ توانای خۆحەشاردان رێمان پێدەدات بەڕاستی ههر پاکێجێكی هێزی هاوبەش تەواوبکەین".
لەکاتێکدا ئەمە یەکەم خستنهگهڕی F-35A دهبێت، ڤێرژنی فەیلەقی دەریایی ئەمریکای فڕۆکەکە، کە F-35B بوو، هێرشە یەکەمینەکانی خۆی ئەنجامدا لە بەرەی جەنگدا لە ئەفغانستان لە ئەیلولی رابردوو، بەسەرکەوتوانە پێگەکانی تاڵیبانی تێکشکاند لە پشتگیریكردنیدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە.