هه‌واڵه‌كانی عێراق
وزە

قەیرانی سوتەمەنی خراپتر دەبێت لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ریزی درێژ بەستراوە لەبەردەم بەنزینخانەیەكدا لە دیمەشق، کە تیایدا بەنزین زۆر کەمە. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

ریزی درێژ بەستراوە لەبەردەم بەنزینخانەیەكدا لە دیمەشق، کە تیایدا بەنزین زۆر کەمە. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چالاکوانێکی سوری وتی تادێت توڕەیی رای گشتی زیاتردەبێت لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا لە سوریا بەهۆی کەمیی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییه‌وه‌.

چالاکوان محەمەد به‌یك، كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دیمەشقه‌، وتی ریزی درێژی ئۆتۆمبیل و هاوڵاتیان لە چاوەڕوانیی کڕینی بوتڵی غازی ناوماڵدا وێنەیەکی ئاساییە لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی رژێمدا.

بە دیارونای وت ئەمە بەتایبەتی لە دیمەشق و حەلەب و شارە گەورەکانی دیکەی ژێردەستی رژێمدا دەبینرێت لەگەڵ ناوچەکانی کەنار دەریا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ خاوەن شۆفێرەکان هەندێكجار 12 کاتژمێر دەوەستن بۆئەوەی چەند لیترێك بەنزینیان دەستبکەوێت.

به‌یك وتی بۆ غازی ناوماڵیش هەمان رەوشە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ هەندێك لە ناوچە گوندنشینه‌كانی دیمەشق زیاتر لە دوو مانگە غازی ناوماڵیان نییە.

سوریەکان لە ریزدا وەستاون لە وێستگەیەکی پڕکردنەوەی غاز. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

سوریەکان لە ریزدا وەستاون لە وێستگەیەکی پڕکردنەوەی غاز. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وێنەیەك لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکراوەتەوە كه‌ سوریەکان نیشاندەدات ئەسپ بەکاردەهێنن لەکاتی دابەشکردنی بەشە بەنزیندا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وێنەیەك لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکراوەتەوە كه‌ سوریەکان نیشاندەدات ئەسپ بەکاردەهێنن لەکاتی دابەشکردنی بەشە بەنزیندا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

به‌یك وتی نرخی فەرمیی بوتڵێك غاز 2,650 لیرەی سورییە (5.50 دۆلار) بەڵام دەستناکەوێت.

وتی لە بازاڕی رەشدا دەتوانیت بوتڵی غاز بە 7,000 لیرەی سوری (13.60 دۆلار) بکڕیت -- دووقاتی نرخی فەرمی -- 20 لیتر بەنزینیش لە بازاڕی رەشدا دەگاتە 10,000 لیرەی سوری (19.40 دینار).

کاریگەریەکان لەسەر هاتوچۆی گشتی

به‌یك وتی بە هۆی کەمیی بەنزین و نرخی بەرزەوە، شۆفێری ئۆتۆمبیلە بازرگانییەکانی وەك تەکسی و شۆفێری پاسەکان نرخەکانیان دووقات کردووە، ئەمەش بێزاریی ئەو هاونیشتمانیانی لێکەوتۆتەوە کە ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەوام بەکاردەهێنن.

وتیشی لەهەمانکاتدا رژێم هەوڵیداوە لە دژواری رەوشەکە کەمبکاتەوە لەێی دەرکردنی بەیاننامە و ئامارەوە کە دیدگایەکی هەڵە لەسەر راستییەکان نیشاندەدەن.

وتی: "چیتر بابەتەکە نهێنی نییە، ریزی درێژی ئۆتۆمۆبیلەکان چەندین جار دەبنە هۆی داخستنی شەقامەکان و دووڕیانەکان و وەستانی ترافیك و قەرەباڵغی."

به‌یك ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ مازۆت (نەوت) لە بازاڕ نەماوە، هەرچەندە ئێستا بە بەراورد لەگەڵ زستان خواستی کەمتری لەسەرە.

وتی زۆربەی هاوڵاتیان لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم گوێدرێژ و ئەسپ بەکاردەهێنن بۆ هاتوچۆ بەهۆی کەمیی بەنزینەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەکارهێنانی ئاژەڵەکان بۆ گواستنەوە تا دێت وەك دیاردەیەکی ئاسایی لێدێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500