هێزە خێڵەکییەکانی عێراق لە رۆژئاوای شارۆچکەی حەدیسە لە ئەنبار پێنجشەممە (11 نیسان) رایانگەیاند كه "چەند هێرشێكی چڕ"یان ئەنجامداوە بۆ سەر پاشماوەکانی حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە وادی حۆران.
سەرۆکی خیڵەکانی حەدیسە، شێخ عەواد سەعید جوغەیفی بە دیارونای وت هێزە خێڵەکییەکان چەندین ئۆپەراسیۆنی پاکردنەوەیان ئەنجامدوە لە وادی حۆران بۆ نەهێشتنی پاشـاوەکانی داعش و "رێگریکردن لەوەی ناوچەکە بکەنە پەناگەی ئارام بۆ خۆیان".
وتی: "توانیومانە پێشکەوتنی ئەمنی دەستبخەین سەرباری بەرفراوانیی ناوچە بیابانییەکە."
وتی: "قسەشمان لەگەڵ سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکان كرد لەبارەیەوە و ئاگادارمان کردنەوە لەسەر چالاکییەکانمان و ئهو شوێنانهی لێمانداوون و ئهو ئەنجامانهی بەدەستهاتوون."
جوغەیفی وتی لە 20 شوباتەوە، هێزە خێڵەکییەکان توانیویانە 11 چەکداری داعش بکوژن کە لە ناوچە بیابانییەکەی وادی حۆران خۆیانشاردبووهوە.
وتیشی: "تیرۆریستەکان لەناوبران لە حەشارگەکانیاندا لە هێرشە چڕەکانی هێزە خێڵەکیەکاندا کە لەپڕ و ورد و نهێنی بوون."
وتی: "دوایین هێرش كه ئەنجامماندا سێ رۆژ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپا توانیمان چوار لە چەکدارەکان بکوژین و ئاگربەردەین لە ئۆتۆمۆبیلەکەیان لە ناوچەی ئوم ئەلواز."
ههروهها وتی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوامن، بەڕێژەیەکی زۆریش پێشدەکەون و "ئەنجامی ئازاربەخشیان" ههبووه بۆ چەکدارانی گروپەکە.
دانیشتووانە ناوخۆییەکە زانیاری دەدەن
جوغەیفی وتی: "زۆر سەرچاوەی هەواڵگریمان هەیە بەردەوام زانیاری زۆر درووستمان بۆ دابیندەکەن لەسەر جموجۆڵی چەکدارە تیرۆریستەکان."
وتی: "زۆربەی زانیاریەکان لە دانیشتووانە ناوخۆییەکە و شوانەکانەوە دێن کە شارەزای بیابانەکەن و دەتوانن شوێنەکانی داعش بدۆزنەوە. ئەو زانیاریانەی بە ئێمە دەگەن یەکسەر دەدرێنە فهرماندهكانی سوپا و پۆلیس و هەواڵگری."
جوغەیفی وتی: "بەگوێرەی هەوڵە هەواڵگرییەکانمان، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە دوو مانگی رابردوودا نۆ سەرکردەی باڵای تیرۆریست دەستگیربکەن کە لە شار و شارۆچکەکانی ئەنبار خۆیان شاردبووهوە."
وتیشی: "هەفتەیەك لەمەوبەر، هێزە ئەمنییەکانمان ئاگادارکردەوە دهربارهی شوێنی سەرکردەیەکی ناسراوی باڵای داعش کە لە شارۆچکەی روتبە خۆی شاردبۆوە. هێزێکی تایبەت دەرچوون بۆ سەر ئامانجەکە و دەستگیریانکرد."
خودا هێزتان پێببهخشێت، ئهی قارهمانان!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
سوپاسی ههوڵهكانتان دهكهین بۆ ئهم ههواڵانه.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت