هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

نرخی خۆراك دیسان به‌رزده‌بێته‌وه‌ لەسایه‌ی تەحریر شامدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بازاڕەکانی ئیدلیب وەك ئەمە كه‌موونه‌وه‌ی جموجۆڵ بەخۆیانه‌وه‌ ده‌بینن له‌ دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی شمەكدا دوای ئەوەی تەحریر شام باجی نوێی سەپاند. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

بازاڕەکانی ئیدلیب وەك ئەمە كه‌موونه‌وه‌ی جموجۆڵ بەخۆیانه‌وه‌ ده‌بینن له‌ دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی شمەكدا دوای ئەوەی تەحریر شام باجی نوێی سەپاند. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

چالاکوانێکی ناوخۆیی دەڵێت دانیشتووانی ناوچەکانی باکوری سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدان دەناڵێن بەدەست بەرزبوونەوەی نرخی بەروبووم و نان و سوتەمەنییه‌وه‌ بەهۆی كرده‌وه‌كانی هاوپەیمانییە توندڕەوەکەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هیشام ئیدلیبی بە دیارونای وت سەرباری زیادکردنی ئەو باجەی سەپاندووێتی، تەحریر شام رێگەیداوە بە فرۆشتنی بەروبوومی کشتوکاڵی بۆ ناوچەکانی ژێردەستی رژێم، ئەمەش هۆکاری قه‌یران و بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

ئیدلیبی وتی تەحریر شام باجی لەسەر شمەکەکان زیادکرد دوای ئەوەی کۆنترۆڵی هەموو خاڵەکانی هاتن و چوونی کرد.

وتی: "ئەو باجەشی زیادکرد کە بەسەر دوکانەکاندا سەپاندبووی و باجی نوێشی لەژێر ناوی نوێدا زیادکرد، بەمەش نرخی شمەك فڕی بۆ زۆر زیاتر له‌ ئاستی توانای كڕینی دانیشتووانی ئیدلیب و حەما و حەلەب."

گەنجان و چالاکوانان لە شاری کەفر تەخاریم رێپێوان دەکەن دژ بە تەحریری شام، کە ئێستا کۆنترۆڵی نرخی نان دەکات. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

گەنجان و چالاکوانان لە شاری کەفر تەخاریم رێپێوان دەکەن دژ بە تەحریری شام، کە ئێستا کۆنترۆڵی نرخی نان دەکات. [خاوەنی وێنە: هیشام ئیدلیبی]

وتیشی تەحریر شام دەستیکردووە بە بازرگانی لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێم، بەتایبەتی خاڵە هاوبەشەکان لەگەڵ ناوچەکانی موراك و مەنسورە.

وتی ئەمەش مانای وایە شمەکی هاوردە و هەناردە باجیان لەسەر دادەنرێت لە هەردوولاوە لەلایەن تەحریر شام و رژێمەوە و ئەمەش نرخەکانی زیادکردووە.

هه‌روه‌ها وتی دەرئەنجامێکی دیکەی ئەم کارانە ئەوەیە سەوزە و میوە بە لۆری لە باکوری سوریاوە دەبرێنە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم، ئەمەش قه‌یرانی گرانیی ئەو شمەکانەی دروستکردووە.

وتی نرخەکان دووقات زیادیانکردووە لە چەند هەفتەی رابردوودا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەرزی نرخەکان هەموو جۆرە سوتەمەنییەکانیشی گرتۆتەوە کە تەحریر شام کۆنترۆڵیان دەکات لەڕێی کۆمپانیای نەوتی وەتاد.

وتی بەرزی نرخەکان بۆتە جێگای نیگەرانی زۆری دانیشتووانە ناوخۆییەکە و رێپێوانی گەورە ئەنجامدراون لە کەفر تەخاریم دوای ئەوەی تەحریر شام دەستیگرت بەسەر هەموو نانەواخانەکاندا و نرخی دەستەیەك نان بەرزبووه‌وە بۆ 50 لیرەی سوری (0.10 دۆلار).

ئیدلیبی وتی خۆپیشاندانەکان وایانکرد هاوپەیمانییە توندڕەوەکە لە بڕیارەکەی پەشیمانببێتەوە لە شارەکەدا بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتیدا جێبەجێی دەکات و لەو ناوچانەش دەستیگرتووە بەسەر ئاردا و کۆنترۆڵی نرخەکان دەکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500