هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

روتبەی ئەنبار شایەتی بوژانەوەی گەشتیاری ناوخۆیە

خالید تائی

هێزە ئەمنیەکانی عێراق ده‌بنه‌ میوانی ئەو خێزانانەی سەیرانده‌كه‌ن نزیك بە دەریاچەی ئەبیلە و بەنداوی قەزای روتبە لە ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق ده‌بنه‌ میوانی ئەو خێزانانەی سەیرانده‌كه‌ن نزیك بە دەریاچەی ئەبیلە و بەنداوی قەزای روتبە لە ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

شوێنە دوورەدەستەکانی کاتبەسەربردن لە قەزای روتبەی خۆرئاوای ئەنبار شایەتی بوژاندنەوەی چالاکی گەشتیارین دوای ئەوەی پارێزراون لە هەڕەشەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

تەنیا چەند ساڵێك لەمەوبەر، گەشتیاران بۆیان نەدەکرا سەردانی دەریاچە و جێگا سروشتیەکانی روتبە بکەن لەترسی بوونی داعش.

بەڵام ئەمڕۆکە، دوای پاراستنی ئەم شوێنانە، ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان دەبینرێن سەردانی دەریاچەکانی ئەم قەزایە دەکەن بۆ خۆشی بینین لە کەشوهەوای بەهار.

حەسەن کوبەیسی، 44 ساڵ، خۆشی دەبینێت لە سەیرانێکی دەرەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە دەریاچە و بەنداوی ئەبیلە لە باکوری روتبە.

دەریاچەی ئەبیلە لە قەزای روتبەی ئەنبار بۆتە پێگەیەکی سەرنجڕاکێشی کاتبەسەربردن بۆ عێراقیەکان دوای ئەوەی روتبە لەدەستی داعش ئازادکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دەریاچەی ئەبیلە لە قەزای روتبەی ئەنبار بۆتە پێگەیەکی سەرنجڕاکێشی کاتبەسەربردن بۆ عێراقیەکان دوای ئەوەی روتبە لەدەستی داعش ئازادکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەبیلە بۆتە شوێنێکی کاتبەسەربردنی جەماوەری بۆ عێراقیەکان دوای ئەوه‌ی ئازادکرا لەدەست داعش.

کوبەیسی بە دیارونای وت بۆ ماوەیەکی درێژە، "خێزانەکان خۆشی بینینیان له‌ دیمەنە سروشتیەکان لێ قەدەغەکرابوو".

وتی: "شوێنەکە زۆر مەترسیداربوو، هیچ کەسیش ریسکی ئەوەی نەدەکرد بێتە ئێرە چونکە دەبوونە نێچیرێكی ئاسان بۆ تیرۆریستان کە دەکرا له‌ هەر کاتێكدا دەربکەون."

وتیشی: "ئێستا شتەکان بەتەواوی گۆڕاون. هێزەکانی [عێراق] ناوچەکەیان پاراستووە و جارێکی دیکە دەتوانین گەشت بکەین لەگەڵ خێزانەکانمان و خۆشی لەکاتی خۆمان ببینین."

ئەنبار دەوڵەمەندە بە شوێنی دڵڕفێنی سروشتی

قائیمقامی روتبە عیماد دولەیمی بە دیارونای وت: "دەریاچە و بەنداوی ئەبیلە یەکێكە لە زۆر شوێنی گەشتیاری لە قەزای روتبە."

وتی ئەم شوێنە ئێستا "تاڕادەیەکی زۆر ئه‌مینه‌ و لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەپارێزرێت،" وتیشی خێزانەکان دەکرێت هەرکات بیانەوێت بەبێترس لە سەلامەتی خۆیان بڕۆن بۆ ئەوێ.

هه‌روه‌ها وتی: "سەربازانی فیرقەی 1ی سوپا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار جێگیرکران له‌ سه‌رانسه‌ری ناوچەکەدا بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ مەدەنیەکان و لەکاتی چوون بۆ خوێندنگەکان."

دولەیمی وتی خەڵك بە گروپ دێن و خۆشحاڵن بەوەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەم دیمەنە سروشتیە.

وتی شوێنەکانی دیکەی کاتبەسەربردن بریتین له‌ دەریاچە و بەنداوی حۆران، كه‌ کەوتۆتە 20 کیلۆمەتر خۆرئاوای وتبە، "بەڵام لەوێ هێشتا مه‌ترسیی ئەمنی ماوە و مەدەنیەکان ناتوانن بچنه‌ ئه‌وێ".

وتیشی بەنداوی فەیزا و بیابانی غه‌زلانیش شوێنی گەشتیارین لە قەزاکە و ئاماژەیکرد بەوەی کارگێڕیی خۆجێی "پێشنیازیکردووە بۆ حکومەت تا دەرگا بکاتەوە بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەکە".

دوله‌یمی وتی گفتوگۆکان بەردەومان لەنێوان بەرپرسانی وەبەرهێنانی ئەنبار و بەرپرسانی گەشتیاریی نیشتیمانیدا بۆ ناونوسکردنی ئەو شوێنانەی دەرفەتی وەبەرهێنانیان تێدایە لە کەرتی گەشتیاریدا دوای ئەوەی ئاسایش بەتەواوی دابیندەکرێت.

هاریکاریی هێزەکانی عێراق و دانیشتوان

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی وتی: "سەربازان لەمڕۆدا دڵخۆشن لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە وکەشێكی ستایشکارانه‌ هەیە بۆ هەوڵەکانی پاراستنی شوێنەکانی کاتبەسەربردن."

وتی: "هێزەکانمان بەدوای تیرۆریستان دەکەون لە هەموو شوێنێك و سەرکەوتووبوون لە بنەبڕکردنی هەڕەشەیان." ئاماژەیکرد بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ ئۆپەراسیۆنەکان لە قەزای روتبە بۆ بەئامانجکرنی پاشماوەکانی داعش "بەهێزن".

وتیشی خەڵکی ناوچەکە و هێزە ئەمنیەکان پێکەوە کاردەکەن بۆ تێکشکاندنی پلانی تیرۆریستان و ئاماژەیکرد بەوەی پارێزگای ئەنبار زۆر شوێنی گەشتیاریی سروشتیی هەیە.

وتی: "نەك تەنیا بەرپرسیارێتی ئەوەمان هەیە کە خێزانەکان بتوانن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن بەسەلامەتی، بەڵکو دەمانەوێت پەیامی ئەوەش بنێرین کە ئەم ناوچانە ئێستا [سەلامەتن بۆ وەبەرهێنان]."

ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگا، شەلال ناجی عوبێد بە دیارونای وت گەڕانەوەی دەریاچەکانی روتبە وەك شوێنی کاتبەسەربردن ئاماژەیەکە بەو سەقامگیرییەی ئێستا لە پارێزگای ئەنبار هەیە.

وتی: "ئەم پێشهاتە هۆکاری خۆشحاڵی و گەشبینیە،" بەتیابەتی کە ئەندامانی داعش پێشتر بوونیان زۆر بوو لە ناوچە دووره‌دەستەکان.

وتی بەڵام ئێستاکە هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆلی توندیان هەیە بەسەر دۆخی ئەمنیی دوای شکستی پاشماوەکانی داعشدا.

وتی پارێزگای ئەنبار "جارێکی دیکە سەرچاوەیەکی گەشتیارییە بۆ خێزانە عێراقیەکان لە پارێزگاکانی دیکەوه‌" و ئاماژەیکرد بەوەی گرنگە ئەم کەرتە زیندووبکرێتەوە لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات و گەشەکردنە.

وتیشی پارێزگاکە "لەسەر رێگەی ئەوەیە بەخێرایی کاریگەریی تیرۆریزم دابماڵێت و بەرەو بنیاتنانەوە و سەقامگیری دەچێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500