هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

مۆزەخانەیه‌کی عێراق تاوانی دژ بە ئێزدییەکان بە بەڵگە دەکات

خالید تائی

گەنجانی ئێزیدی لێرەدا لە 15 ئاب دەبینرێن وێنەی دانیشتووانی گوندی کۆچۆی شەنگالیان بەرزکردۆتەوە کە لەلایەن داعشەوە کوژران یان رفێندران. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەکردن]

گەنجانی ئێزیدی لێرەدا لە 15 ئاب دەبینرێن وێنەی دانیشتووانی گوندی کۆچۆی شەنگالیان بەرزکردۆتەوە کە لەلایەن داعشەوە کوژران یان رفێندران. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەکردن]

چالاکوانێکی ئێزیدی هەینی (29 ئازار) بە دیارونای وت حکومەتی عێراقی بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئامانجێتی مۆزەخانەیەك دروستبکات بۆ به‌ بەڵگەکردنی ئه‌و تاوانانه‌ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دژی ئێزدییەکان ئەنجامیدا.

سەرۆکی دەزگای ئێزیدی لە هۆڵەندا، چالاکوان حه‌سۆ هورامی وتی حکومەت کاردەکات لەگەڵ یونێسکۆ بۆ دروستکردنی مۆزەخانەیەكلە گوندی کۆچۆ لە شەنگال .

وتی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی مۆزەخانەکە دەستیانپێکردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ پرۆژەکە "کاتێکی زۆری دەوێت و کاری هاوبەشی پێویستە" بۆئەوەی بگات به‌ ئه‌نجام.

وتی ئامادەکاریەکان "بەشێوەیەکی بەرچاو به‌ره‌وپێش ده‌چن".

تیمێکی پزیشکی عێراقی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی بۆ قوربانییە ئێزدییەکان دەکات دوای ئەوەی تەرمەکانیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە شەنگال دەرهێنرانه‌وه‌ له‌ 27 ئازار. [خاوەنی وێنە: دەزگای پزیشکی دادی عێراق]

تیمێکی پزیشکی عێراقی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی بۆ قوربانییە ئێزدییەکان دەکات دوای ئەوەی تەرمەکانیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە شەنگال دەرهێنرانه‌وه‌ له‌ 27 ئازار. [خاوەنی وێنە: دەزگای پزیشکی دادی عێراق]

هورامی وتی مۆزەخانەکە ده‌ستده‌كات بە بەڵگەکردنی "هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان هه‌یه‌ بەو تاوان و پێشێلکارییانه‌وه‌ کە تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامیانداوە لە 2014 تا ئێستا".

وتی: "نمونە لە تەرمی قوربانییەکان پیشاندەدرێت لەگەڵ تابلۆ و فۆتۆی کۆمەڵکوژییەکان و بەڵگە و تۆمارەکانی دیکە، وەك فیلم و وتەی شایەتحاڵەکانبۆئەوەی ئاستی کارەساتەکە روونبکرێتەوە بۆ سەردانیكه‌ران."

هورامی وتی کۆمیتەی چالاکوانانی ئێزدی ئەرکدارکراون بە کۆکردنەوەی ئەو بابەتانەی دەکرێت پیشانبدرێن.

رێکخراوە ئێزیدیەکان بەشدارن

وتی: "چەندین رێکخراوی ئێزدیمان لایە کە جێپەنجەیان دیاردەبێت لە مۆزەخانەکەدا بە پێشکەشکردنی رووداو و چیرۆكه‌كانی رزگاربووان و دیمانە له‌گه‌ڵ شایەتحاڵەکان و کەسوکاری قوربانییەکان و زانیاری لەسەر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی دۆزراونەتەوە."

وتیشی لەوانە رێکخراوی ئێزیدی بۆ به‌ بەڵگەکردن لەگەڵ نوسینگه‌ی دهۆکی رێکخراوی ئێزیدییە رفێندراوەکان، "کە زۆر ئێزیدی رزگارکردووە لە دەستی داعش و وتەکانیانی تۆمارکردووە".

هورامی وتی مۆزەخانەکە پەرتوكیش نمایشدەکات لەگەڵ ئه‌و کارانه‌ی دیکەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەنجامیانداون بۆ تۆمارکردنی ئەو تراژیدیایە.

وتی پلانی دروستکردنی مۆزەخانەکە "هەنگاوێکی گەورەیە".

وتیشی: "ئێزدییەکان ئەزمونێکی زۆر تاڵیان چەشت، دەبێت شوێنێکی زیندوو هەبێت ئەو ئەزمونە بگێڕێتەوە و لە هزری نەوەکانی داهاتوودا بیهێڵێتەوە."

هه‌روه‌ها وتی لە هەمانکاتدا "پێویستە نەوەستین لە بەجیهانیکردنی بابەتی هەموو ئه‌و تاوانانه‌ی داعش دژی ئێزدیەکان و گروپەکانی دیکە ئەنجامیدان".

وتی: "ددانپێدانانی چەند وڵاتێكی گه‌وره‌مان بەدەستهێنا وەك ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا بۆ هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌ به‌ تاوانی جێنۆساید، هه‌روه‌ها 15 بڕیاری نێودەوڵەتیش دژ بە داعش دەرکران."

"ئێمە بەردەوامین لە خستنه‌ڕووی تاوانەکانی تیرۆریزم و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ قوربانییەکانی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500