بەرپرسانی عێراقی بە دیارونایان وت ئەو فڕۆکە جەنگییانەی F-15C Eagle کە بەمدواییانە خراونه‌ته‌گه‌ڕ تەکنەلۆژیای نوێی شەڕ دێنن بۆ ئەرکی لەناوبردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و ئارامی بۆ هەرێمەکە به‌ده‌ستدێنن.
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کە هێنرانە هەرێمەکە سەرەتای ئەمساڵ، رێگەیانکردەوە بۆ ئەوەی بەووردی پێگەکانی داعش بکرێنە ئامانج لەگەڵ کۆکردنەوەی هەواڵگری و پاراستنی هێزە زەمنییەکان وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی ئینهێرێنت ریزۆلڤ.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی وتی فڕۆکەکان وا دروستکراون کە "ترسناکترین فڕۆکەی جەنگی بن".
بە دیارونای وت: "چەند مۆدێلێکی فڕۆکەی F-15 هەن، وەك مۆدێڵی 'C'، کە زۆرترین خواستی لەسەرە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه دوو مەکینەی لەسەرە کە پاڵنەری زیاتری پێدەده‌ن بۆئەوەی به ئه‌مینانه‌تر مانۆری سەربازی بکات.
خەفاجی وتی: "فڕۆکەیەكی باڵایە لەو لایەنەوه كه سیستەمی رێنوێنی و سەتەلایتی تێدایە کە وادەکات بەئاسانی نەدۆزرێتەوە، تەنانەت لەلایەن پێشکەوتووترین سیستمی بەرگری زەمینییەوە."
وتیشی: "سه‌لماندوێتی کە نەك تەنیا زۆر باشە لە ورەدەکاری به‌ئامانجگرتندا لە مەودای دوورەوە، بەڵكو لە کۆکردنەوەی زانیاری و دۆزینەوەی پەیوەندییە ئەلکترۆنیەکانی دوژمنیشدا."
وتی وەك بەشێك لە سیستمی پێشکەوتووی شەڕی ئەمریکا، F-15C Eagle توانای ئه‌وه‌ی هەیە "بەتەنیا ئاسمان و زەوی و دەریا بپارێزێت و بەرگری بکات لە هاوپەیمانان".
خەفاجی وتی: "لە چوار ساڵی رابردوودا [ئەمریکا] پشتیوانی ئاسمانی بۆ ئێمە دابینکردووە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان کردۆتە ئامانج." هه‌روه‌ها وتی هێزەکانی ئەمریکا راهێنانیشیان بۆ هێزە سەربازییە عێراقییەکان دابینکردووە.
دوایین تەکنەلۆژیای ئاسمانی
شارەزای ستراتیژی، ئەحمەد شەریفی بە دیارونای وت F-15C ناسراوە بە هه‌بوون "سیستمی قەڵغانی خودی کە توانای پێدەبەخشێت خۆی لە رادارەکان بشارێتەوە".
وتی هەبوونی پێشکەوتووترین سیستەمی ئاسمانی تێیدا "چەندین ئاکاری سوودمەندی پێداوە" لەو ئەركانه‌یدا كه لە کاتی شەڕدا جێبەجێیاندەکات.
وتی ئەو فڕۆکە جەنگییە دەتوانێت لە مەودا و گۆشەی بەرزەوە ئامانج بە وردی بپێکێت و توانایەکی باڵاشی هەیە بۆئەوەی بەئاسانی بجوڵێت و لە ناوچەکانی شەڕ دووربکەوێتەوە.
شەریفی وتی: "گۆڕانی رەوشی کەوش و هەوا تواناکانی سنووردار ناکات و بەشێوەیەك درووستکراوە كه بتوانێت لە کاتی باران و لمباریندا کاربکات بە شەو و رۆژ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیستمە رێنوێنییە وردەکەی."
وتیشی ئەمە فڕۆکەیەکی ناوازەیە و "تەنیا بۆ ئەرکی باڵا و ستراتیژی بەکاردێت"، ئاماژی بۆ ئەوەش کرد كه دەتوانێت بە خێرایی 3,000 كیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا بفڕێت لە بەرزی 65,000 پێ.
توێژه‌ری بواری سیاسی و ستراتیژی، ئەمیر سەیدی بە دیارونای وت F-15C Eagle "یەکێكە لە باشترین فڕۆکەکان لە بواری نمایشی شەڕدا"، چونکە دەتوانێت ئەرکەکانی چاودێری و به‌رگری و ئه‌ركی ئاسمان بۆ ئاسمانیش ئەنجامبدات.
وتی زیاتر لەوەش توانای هەیە بەشداریبكات لە شەڕدا لە هەموو رەوشەکانی کەش و هەوادا و "دەتوانێت باری سه‌نگینی چەکیش هەڵبگرێت".
واش درووستکراوە كه چەندین جۆری جیاواز له موشەك بهاوێژێت، بەتایبەتی موشەکەکانی زەمین بۆ زەمینی وەك (AIM-120 AMRAAM و AIM-9 Sidewinder و AIM-7 Sparrow)
سەیدی وتی: "به‌هۆی ئەو گۆڕانكارییانه‌ی تێیدا كراوه، ئه‌م فڕۆكه‌یه یەکێكه لە گرنگرتین چەکەکانی ئەمریکا و ناتۆ و هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان."
ئه‌مه ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ پیاهه‌ڵدانی چه‌كی ئه‌مریكی و هیچی تر. ده‌ره‌نجامی راسته‌قینه‌ی چه‌ك ئه‌وه‌یه كه كاتێك ئه‌مریكا شه‌ڕده‌كات دژی وڵاتانی پیشه‌سازی، وه‌ك روسیا، ژاپۆن، چین و ئه‌ڵمانیا، چه‌كه‌كان له‌وێ تاقیده‌كرێنه‌وه. هه‌رچی وڵاتانی عه‌ربییشه، بۆ راهێنان به‌كارده‌هێنرێن [وشه‌یه‌كی ناڕوون] تا دڵنیابن به‌ره‌نگای ناكه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
به‌ئاشكرا شه‌ڕده‌كات دژیان له‌كاتێكدا به‌نهێنی پشتگیری‌یان ده‌كات. ئه‌مه ئه‌مریكایه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت