هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

پاڵاوتگەی بەیجی دەستدەکاتەوە بە بەرهەمهێنان

خالید تائی

ئەندازیار و ته‌كنیكاره‌ عێراقیەکان زیانه‌كانی پاڵاوتگەی سمود چاکدەکەنەوە له‌ 22 شوبات 2018. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتگە نیشتمانیەکانی نەوتی باکور]

ئەندازیار و ته‌كنیكاره‌ عێراقیەکان زیانه‌كانی پاڵاوتگەی سمود چاکدەکەنەوە له‌ 22 شوبات 2018. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتگە نیشتمانیەکانی نەوتی باکور]

پاڵاوتگەی بەرهەمە نەوتیەکانی سمود (پێشتر بەیجی) لە سەلاحەدین دەستیکردۆتەوە بە بەرهەمهێنان، پسپۆڕێکی نەوت چوارشەممە (20 ئازار) وتی.

وەزارەتی نەوت لە ئەیلول رایگەیاند کە نۆژەنکردنەوەی یەکێك لە دوو یەکەکانی بەرهەمهێنانی پاڵاوتگەکە تەواوبووە، بەڵام رایگەیاند کە پاڵاوتگەکەکاتی زیاتری پێویستەبۆ دەستکردنه‌وه‌ بە بەرهەمهێنان.

پسپۆڕی نەوت حەمزە جەواهیری بە دیارونای وت: "یەکەی پاڵاوتنی ژمارە 2 (سەلاحەدین 2) دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی سەرەتایی 45,000 بەرمیل بەرهەمە نەوتیەکان لە رۆژێکدا."

وتی یەکەکە ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی 70,000 بەرمیلە لە رۆژێکدا.

پاڵاوتگەی سمود، لێرەدا لە 14 ئاب 2017 دەبیرنێت، دەستیکردۆتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی پاڵێوراو. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتگە نیشتیمانیەکانی نەوتی باکور]

پاڵاوتگەی سمود، لێرەدا لە 14 ئاب 2017 دەبیرنێت، دەستیکردۆتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی پاڵێوراو. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای پاڵاوتگە نیشتیمانیەکانی نەوتی باکور]

وتیشی: "تیمەکانی وەزارەتی نەوت هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەکە دەدەن بۆ ئاستی پێشووی کاتێك چاککردنەوەكه‌ كۆتایی پێهات و یەکەی سەرەکیی دووەم (سەلاحەدین 1) كه‌وتۆته‌وه‌گه‌ڕ.

وتی دوو یەکەکە 140,000 بەرمیلی رۆژانەیان بەرهەمدەهێنا پێش زیان بەرکەوتنیان لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە.

هێزەکانی عێراق لە ئایاری 2015 توانییان گەمارۆی سەر ستافی پاڵاوتگەکە بشکێنن کە ماوەی ساڵێك بوو لەوێ مابوونەوە سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی داعش بۆ چوونە نێو پاڵاوتگەکە بە بەکارهێنانی خۆکوژ و چەندین جۆری چەك.

جەواهیری وتی هەرکات به‌تەواوی كه‌وته‌وه‌گه‌ڕ، پاڵاوتگەکە توانای بەرهەمهێنانی 300,000 بەرمیلی دەبێت لە رۆژێکدا و ئاماژەیکرد بەوەی توانای بەرهەمهێنانی پێشتری له‌سه‌دا 45 خواستی ناوخۆی بۆ گازۆلین و سوتەمەنیەکان دابینده‌كرد.

وتی لەئێستادا بەرهەمە نەوتییە سەرەکیەکان کە لەم پاڵاوتگەیە بەرهەمدێن، بەنزین، دیزڵ، کیرۆسین (سوك و قورس)، نەوتی خاو و گازۆلینن.

کەمبوونه‌وه‌ی پێویستی بە هاوردەكردن

جەواهیری وتی بە کەوتنەوەکاری پاڵاوتگەی بەیجی، عێراق پێویستناکات بەشێوەیەکی سەرەکی پشت ببەستێت بە هاوردەكردن بۆ دابینکردنی خواستەکان بۆ سوتەمەنی به‌خشین بە وێستگەکانی گاز و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

وتی: "تەواو گەڕانەوەی پاڵاوتگەکە بۆ کارکردن پێویستیی وڵات بە هاوردەكردنی سوتەمەنی کەمدەکاتەوە لە وڵاتانی دراوسێوە، کە زۆر لەسەر بودجە دەکەوێت."

وتیشی پرۆژەکان بۆ دروستکردنی پاڵاوتگەی نوێ بەردەوامن.

وتی لەنێویاندا پاڵاوتگەی وەبەرهێنانی کەرکوك، کە توانای رۆژانە 70,000 بەرمیلی دەبێت لە تەواوبوونیدا، لەگەڵ پاڵاوتگەی نیشتمانی کەربەلا، کە دواجار توانای 140,000 بەرمیلی رۆژانەی دەبێت.

جەواهیری وتی هەردووکیان وادانراوە "سوتەمەنی کوالیتی بەرز و ژینگەدۆستانە بەرهەمبهێنن بەگوێرەی ستاندەرەکانی یۆرۆ 5 [ده‌ركرده‌ی گاز]".

وتی حکومەتیش ئەو پاڵاوتگە نەوتیانە فراواندەکات کە ئێستا لەکاردان وەك دۆرە لە بەغدا و شوعەیبە لە بەسرە.

جەواهیری داوای ئاسانکاریی كرد بۆ گرێبەستەکانی وەبەرهێنان تا بیناکردن و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوتگەکان بەردەوامبێت و بیرۆکراسیەت کەمتربێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی کەرتەکە.

وتی ئەمە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوە لە پشت بەستن بە هاوردەكردنه‌وە بۆ پشتبه‌ستن به‌ خود له‌ سوتەمەنیدا و دواجاریش گەڕاندنەوەی ئاستی جارانی هەناردەكردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌مه‌ ته‌واو بێمانایه‌. پێشنیار ده‌كه‌م سه‌ردانێكی پاڵاوتگه‌كه‌ بكه‌ن و راستییه‌كان ببینن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌