هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران دەستیان هەیە لە بازرگانی چەكدا

حەسەن عوبەیدی لە بەغدا

ئەندامانی میلیشیای حەرەکەی نوجەبا ئەو چەکانە کۆدەکەنەوە کە لە داعش جێماون لە تشرینی دووەمی 2015 نزیك به‌ پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین. [حەسەن عوبەیدی/دیارونا]

ئەندامانی میلیشیای حەرەکەی نوجەبا ئەو چەکانە کۆدەکەنەوە کە لە داعش جێماون لە تشرینی دووەمی 2015 نزیك به‌ پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین. [حەسەن عوبەیدی/دیارونا]

بەرپرسانی سەربازی و حکومی بە دیارونایان وت میلیشیا عێراقییەکانی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان دەکرێن، دەرکەوتووە دەستیان هەیە لە فرۆشتنی ئەو چەکانەدا كه‌ لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) جێماون لە باکور و رۆژئاوای عێراق.

دەڵێن ژمارەی زۆری ئەو چەکانەی لە بازاڕدان کاری سوپا و پۆلیسیان سەختکردووە و ئاماژەش دەکەن بەوەی هێزە ئەمنییەکان چەند بازاڕێکی ناسراوی چەکیان کردۆتە ئامانج لە بەغدا و باشور و ناوەڕاستی عێراق.

بەگوێره‌ی بەرپرسانی عێراق، میلیشیاکان هەزاران چەکی قورس و سوکیان دەستبەسەرداگردووە لەگەڵ هاوەن و تفاق کە لەلایەن داعشەوە بەجێمابوون.

یاسای عێراق دەڵێت ئەو چەکانە دەبێت بدرێنە دەست هێزە ئەمنییەکان و لەناوببرێن بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا هەڵگیراون و بەکارهێنراونەتەوە لەلایەن میلیشیاکانەوە.

ئەندامانی میلیشیای کەتائیب حیزبوڵا رێنمایی وەردەگرن لە کەرمە لە رۆژهەڵاتی فەلوجە، حوزەیرانی 2016. [حەسەن عوبەیدی/دیارونا]

ئەندامانی میلیشیای کەتائیب حیزبوڵا رێنمایی وەردەگرن لە کەرمە لە رۆژهەڵاتی فەلوجە، حوزەیرانی 2016. [حەسەن عوبەیدی/دیارونا]

عەقید محەمەد حەسەنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا وتی: "دیاردەی سەرهەڵدانی بازاڕی چەك لە چەند بەشێکی عێراق دەگەڕێتەوە بۆئەوەی چەکەکانی داعش بە هەر شێوازێك بووبێت کەوتوونەتە دەست بازرگانانی چەك."

بە دیارونای وت ئەو بازرگانانە سەر بە گروپە چەکدارەکانن لە ناوچەکانی شەڕیان تێدابوو، وەك موسڵ و فەلوجە و بێجی و حەویجە و قائیم، "ئەوانە دیانفرۆشن بە باندەکانی تاوان و قاچاخچی و ئه‌و خێڵە دوژمندارانه‌ی ناسروان بەوەی کێشە دەنێنەوە."

وتیشی هەندێك لە چەکەکان بە قاچاخ دەبرێنە ئێران.

بازرگانیی نایاسایی چەك

حەسەنی پشتڕاستیکردەوە چەندین تاوان و شەڕی خێڵەکان کە چەكیان تیادا بەکارهاتووه‌ ئەوانە بوون کە داعش پێشتر بەکاریهێنابوون، ئەو چەکانەش لەلایەن چەند گروپێکی چەکدارەوە بە خێڵەکان فرۆشراون.

وتی هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە راوەدوونانی بازرگانانی چەك، کە لە چەند رێگایەکەوە کەلوپەلەکانیان دەفرۆشن و هەندێك پەیجی فەیسبوکیان کردۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە.

وتی فرۆشتنی چەك زۆرتر لە ماڵی تایبەتیی کەسەکان و دوکان و باڵەخانەکانی نیشتەجێبووندا ئەنجامدەدرێت، مامەڵەکانیش زیاتر لەسەر تەلەفون و ئینتەرنێت دەکرێن.

وتی له‌و چەكانه‌ی لەم رێگەیەوە دەفرۆشرێن بریتین له‌ ئاربیجی 7 ی رووسی و چەکی دژە تانکی SPG-9.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ وتی: "هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتووبوون لە کردنە ئامانجی چەندین باند کە بە نایاسایی ژمارەیەکی زۆر لەو چەکانەیان بردووە."

وتی بەردەوامیشن لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو بازرگانانە.

رەسوڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ ئەوانەی دەستیان هەیە لە فرۆشتنی چەكدا بەپێی یاسای عێراقی وەك ئەوانە مەمەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت کە دەستیان هەیە لە کردەوە تیرۆریستیەکاندا و مەترسین بۆ سەر ئەمنییەتی وڵات.

وتی: "تۆمەتی تیرۆریستی دراوەتە پاڵ هەندێکیان." جەختیکردەوە له‌وه‌س كه‌ هەر لایەنێك پەیوەندی بە فرۆشتنی چەکەوە هەبێت دەدرێتە دادگا.

وتیشی مەدەنیەکان دەتوانن هاوکاربن و زانیاری بدەن بە دەزگاکانی حکومەت لەسەر ئەو بازرگانانە.

میلیشیاکانی سەر بە ئێران تێوه‌گلاون

میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، وەك عەسائیب ئەهل ئەلحەق و کەتائیبی حیزبوڵا و خوراسانی و توفتوف و سەرایا سەلام بەشداربوون لە گواستنەوی ئەو چەکانەدا، موقەدەم عەبدوڵا سەحدی لە بەڕێوبەرێتی کاروباری خێڵەکان لە وەزارەتی ناوخۆ وتی.

وتی چەك و تفاق لە بەرەکانی جەنگەوە دەبرێنە باشوری عێراق، چونکە لەوێ داوای زۆریان لەسەرە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ گواستنەوەی چەکی نایاسایی تەنیا خزمەت بە پشێوی دەکات لەو ناوچانەی خێڵەکانی تیادان لە هەرێمەکە.

دانیشتوویه‌كی کوت، محەمەد موجهید بە دیارونای وت براکەی لە کانونی یەکەم کوژرا دوای دەمەقاڵێی لەسەر ئاودان لەگەڵ دراوسێکەیدا.

بکوژەکە دواتر دانیناوە بەوەدا كه‌ کڵاشینکۆفێك و رومانەیەکی لە فەوجی میلیشیای خوراسانی کڕیوە، کە چەکێکی زۆری داعشیان کۆکردۆتەوە و بە مەدەنیەکانیان فرۆشتۆته‌وە بە نرخێکی کەم.

ناوبراو وتی: "میلیشیاکان دەستیانکردووە بە گواستنەوەی چەك لە بەرەکانی شەڕەوە بۆئەوەی بیانفرۆشن." وتیشی: "ئەو چەکانە بۆ کوشتنی خەڵكی بێتاوان بەکاردەهێنرێن لەکاتێکدا میلیشیاکان پێی دەوڵەمەندبوون."

وتی دەبێت دەستبگیردرێت بەسەر ئەو چەکانەدا و لەلایەن حکومەتەوە هەڵبگیرێن وەك لەوەی لە بازاڕی رەشدا بفرۆشرێنه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500