هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەکدارانی داعش به‌په‌له‌ خۆیان رادەستدەکەن له‌گه‌ڵ نزیکبوونەوەی شکست لە سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس و وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هەزاران ئەندامی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە لە هەفتەی رابردوودا لە گوندی باغوزی خۆرهەڵاتی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هەزاران ئەندامی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە لە هەفتەی رابردوودا لە گوندی باغوزی خۆرهەڵاتی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) چوارشەممە (13 ئازار) رایانگەیاند كه‌ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە "دوایین ساتەکان"ی خۆیدا دەژی دوای ئەوەی تۆپبارانی چڕوپڕ بۆ سەر دوایین پارچەخاکی ژێردەستی لە خۆرهەڵاتی سوریا بووە هۆی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی 3,000 توندڕەو.

بەگوێرەی ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی کوردییە چەکدارە توندڕەوەکانی داعش کە ماونەتەوە بۆ بەرگریکردن لە پاشماوەی بەناو دەوڵەتەکەیان وەڵامیان دایەوە بە شەپۆلێك لە هێرشی خۆکوژی.

رۆژانێك داعش فەرمانڕەوایی ملیۆنان کەسی دەکرد لە چەند بەشێكی سوریا و عێراق، بەڵام هەموو خاکی ژێردەستی خۆی لەدەستداوە جگە لە پارچەیەکی قەراغ رووبار لە گوندی باغوزی نزیك سنووری عێراق.

هەزاران پیاو و ژن لەنێو پاشماوەکانەوە رژانە دەرەوە لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، کە بوونە بەربەستی بەردەم پێشڕەویی هەسەدە، کە چەند جارێك هێرشەکەیان راوەستاند بۆ رێگەدان بە گواستنەوەکان.

وێنەیەك لە گوندی باغوزی خۆرهەڵاتی سوریا گیراوە، تۆپبارانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەردەخات لە دوایین بنکەی داعش لە پارێزگای دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وێنەیەك لە گوندی باغوزی خۆرهەڵاتی سوریا گیراوە، تۆپبارانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەردەخات لە دوایین بنکەی داعش لە پارێزگای دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەسەدە دەستیکردەوە بە تۆپباران رۆژی یەکشەممە دوای هۆشداریدان بە چەکدارە ماوەکانی داعش بەوەی کاتی خۆبەدەستەوەدانیان ته‌واوبوو.

بۆ سێ شەوی لەسەریەك، هەسەدە وروژمی ئاگربارانی ناردە سەر شوێنەکانی داعش و دەوری کەمپە کاتیەکانی گرت بە گڕێکی تەواو کڵپەسەندوو.

بەرپرسێكی هەسەدە، جیاکار ئەحمەد بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "دوایین ساتەکانی داعش دەستیپێکردووە."

وتی بەیانی چوارشەممە راوەستان هەبوو لە هێرشە ئاسمانیەکاندا، بەڵام پێکدادان بەردەوامبوو کاتێك هەسەدە کاریدەکرد بۆ تێکشکاندنی هێرشێکی پێچەوانەی داعش کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای رۆژەکەدا ئەنجامدرا.

بەرپرسەکەی هەسەدە وتی بە تۆپبارانی چڕ لە توندڕەوانیان دەدا بۆ بەرگرتن بە هێرشەکە، کە داعش ئەنجامیدا لە چەندین بەرەوە دوای پێکدادانی توند لە شەوی سێشەممەدا.

وتی: "تا ئەم ساتە خەریکی رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەین."

"دەکرێت ئەمە دوایین هێرشیان بێت."

چەکدارێکی هەسەدە لە باغوز وتی داعش "چەندین خۆکوژ" بەکاردەهێنێت لە دژەهێرشەکەیدا، کە دوای رۆژێك پشوو بەهۆی بوونی لمبارانەوە ئەنجامی دا.

'دوایین کاتژمێر'

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە سێشەممە بە دیارونای وت هەسەدە تائێستا زیانێکی کەمی بەرکەوتووە، نزیکەی 10 لە چەکدارەکانیان "برینی مامناوەندییان" هه‌یه‌.

وتی تیمە ئەندازیارییەکان رێگەکان لە مین و بۆمبی چێنراو پاککدەکەنەوە کە ئەندامانی داعش چاندوویانن بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەویی هه‌سه‌ده‌.

لە دەرەوەی باغوز، پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس دەیان گواستراوەی بینی كه‌ بە گروپ دانیشتبوون لە کێڵگەیەکی پڕ لە گوڵی زەردا، رۆژێك دوای ئەوەی هەزاران لە رزگاربووانی داعش خۆیان رادەستی هەسەدە کرد.

وتەبێژی هەسەدە، مستەفا بالی وتی نزیکەی 3,000 توندڕەو خۆیان رادەستی هەسەدە کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

لەسەر تویتەر وتی: "شەڕ بەردەوامە و دوایین کاتژمێر ئێستا لە هەرکات نزیکترە."

بەڵام بەرپرسێکی هەسەدە چوارشەممە وتی کە "وادەردەکەوێت زۆر چەکدار لە ناوەوە مابێتنه‌وه‌" لە دوایین بنکەدا.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شۆن رایان چوارشەممە وتی داعش شوێنی جوڵەکردنی نەماوە.

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لە شەودا ئازادی هاتوچۆ بۆ دوژمن نیە."

وتی: "هاوشان له‌گه‌ڵ جوڵەی سەرزەمینی هەسەدە دژی دوایین بنکە، پێشڕەوی تۆماردەکرێت و تواناکانیان بەسەختی تێکدەشکێنرێت."

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، لە کانونی یەکەمەوە نزیکەی 60,000 کەس دوایین بنکەی داعشیان جێهێشتووە، کە یەك لەسەر دەیان توندڕەوی گومانلێکراو بوون.

ئەو شەپۆلە بۆتە هۆی قەیرانێکی مرۆیی لە کەمپەکانی ژێردەستی هەسەدەدا بۆ ئاوارەکان لە باکور، کە ململانێ دەکەن بۆ لەخۆگرتنی ئەو شەپۆلە گەورەیە لە ژن و منداڵ.

دەزگای خۆراکی نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە داوای پشتیوانی دارایی دەستبەجێی کرد بۆ کەمپی حۆل، کە چەندین گروپ له‌ گوێزراوه‌كانی پێدەگات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500