هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی دەرعا گەڕانەوەی پەیکەری ئەسەد رەتدەکەنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

گەنجانی دەرعا دروشم بەرزدەکەنەوە دژی بڕیارێكی رژێم بۆ دانانەوەی پەیکەری سەرۆکی پێشوو حافز ئەسەد لە شارەکە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

گەنجانی دەرعا دروشم بەرزدەکەنەوە دژی بڕیارێكی رژێم بۆ دانانەوەی پەیکەری سەرۆکی پێشوو حافز ئەسەد لە شارەکە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

چالاکوانێکی ناوخۆ وتی هێزێکی زۆری رژێمی سوریا لە شاری دەرعا لە باشور بڵاوه‌ی پێکراوە دوای ئەوەی خۆپیشاندان تەواوی شارەکەی گرتەوە دژی دانانەوەی پەیکەرێکی سەرۆکی پێشووی سوریا حافز ئەسەد.

چالاکوان لە دەرعا جومعە مەسالمە بە دیارونای وت دانیشتوانی شارەکە بەڕوونی پیشانیاندا دژی گەڕانەوەی ئەو پەیکەرەن، کە لە رۆژانی سەرەتای راپەڕینی سوریەکاندا تێكشكێنرا.

سوپای رژێم شارەکەیان چۆڵکرد ماوەیەکی زۆر کەم دوای ئەوەی پەیکەرەکە لادرا لە ئازاری 2011.

سەدان دانیشتووی دەرعا لە خۆپیشاندانێکی لەناکاودا رژانە سەر شەقامەکان یەکشەممە (10 ئازار) بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی دانانەوەی پەیکەرێکی حافز ئەسەدی باوکی سەرۆکی ئێستا بەشار ئەسەد لە گۆرەپانی سەرەکی شارەکە.

بڕیاری رژێم بۆ دانانەوەی پەیکەرێکی سەرۆکی پێشوو حافز ئەسەد دانیشتوانی ناوخۆیی توڕەکردووە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

بڕیاری رژێم بۆ دانانەوەی پەیکەرێکی سەرۆکی پێشوو حافز ئەسەد دانیشتوانی ناوخۆیی توڕەکردووە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

حافز ئەسەد بە دەستێکی ئاسنین سوریای بەڕێوەبرد بۆ نزیکەی سێ دەیە تا مردنی لە 2000 و جێگرتنەوەی لەلایەن بەشاری کوڕیه‌وه‌.

مەسالمە وتی: "لەناو خۆپیشاندەرەکاندا چەند بەرپرسێکی پێشووی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان هەبوون كه‌ دوای ئیمزاکردنی رێکەوتنێك لەگەڵ رژێم هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌."

وتی یەکیك لە کەسایەتیە دیارەکان عەدنان مەسالمە بوو، کە رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پرۆسەی دانوستانەکاندا لەگەڵ رژێم، یەکێکی دیکە لەوانه‌ ئەبو مونزیر زەحنی بوو، سەرۆکی یەکێك لە گەورەترین گروپە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکان.

یەکەم خۆپیشاندان دوای رێکەوتنی ئاشتەوایی

مەسالمە وتی کاتێك خۆپێشاندانەکە دەستیپێکرد، هێزەکانی رژێم رێگرییانکرد لە دانیشتووانەکە بچن بەرەو ئه‌و گۆڕەپانەی پەیکەرەکەی لێدادەنرایەوە، بۆیە رێکەوتن لەسەر ئەوەی لە شەقامەکاندا خۆپیشاندان بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "شاری دەرعا لە لایەنی سیمبولییەوە گرنگە چونکە ئەو شوێنە بوو کە راپەڕینی سوریا لێوەی دەستیپێکرد". وتی: "لێرە یەکەم پێکدادانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی رژێمدا روویدا."

مەسالمە وتی ئەم خۆپیشاندانانە یەکەم جارە روودەدەن لەدوای بڕیاری ئاگربەست و رێکەوتنی ئاشتەوایی لە دەرعا، هەرچەندە بارگرژی لەناو شارەکەدا زۆرە.

وتیشی ئەمە بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی رژێم رێکەوتنەکەی پشتگوێخستووە، بەتایبەتی ئه‌و بڕیارانه‌ی پەیوەندن بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێوه‌.

وتی بارگرژییەکان لە شارەکە و ئه‌م پارێزگاکەی باشوردا زیادیانکردووە بەهۆی رەوشی خراپی ئابوورییەوە، وەك نەبوونی تاڕاده‌یه‌ك تەواوی کەلوپەلە سەرەتاییەکان و "پشتگوێخستنی بەمەبەستی" هەموو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500