هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

خوێندکارانی سوریا دەڵێن توندڕەوان شەڕیان له‌دژی داهاتوویان بەرپاکردووە

ئاژانسی فرانس پرێس

خوێندکارانی زانکۆ خۆپیشاندان دەکەن دژی داخستنی بنکەکانی خوێندن لە شاری ئیدلیبی پارێزگای ئیدلیب له‌ 9 شوبات. [عومەر حاج قەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

خوێندکارانی زانکۆ خۆپیشاندان دەکەن دژی داخستنی بنکەکانی خوێندن لە شاری ئیدلیبی پارێزگای ئیدلیب له‌ 9 شوبات. [عومەر حاج قەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا، کە زۆربەی هەرە زۆری لەژێر دەستی تەحریر شامدایه‌، مودار دەرویش و هاوپۆلەکانی، کە خوێندکاری بەشی پزیشکین، ئاڵایان هه‌ڵگرتبوو، دروشمیان ده‌وته‌وه‌ دژی داخستنی زانکۆکەیان.

"داهاتوومان بەفیڕۆدراوە بەهۆی بڕیاری نادادپه‌روه‌رانەوە دژ بە زانکۆکەمان،" دەرویش بە گردبوونەوەکەی وت کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی داخستنی زانکۆکەیان لە مەعرەت نوعمان کۆببوونەوە و هه‌روه‌ها له‌دژیداخستی چەند دەزگایەکی دیکەی خوێندنی باڵا لە پارێزگاکە.

وتی: "ئێمە رێگە بەمە نادەین."

تەحریر شام چەندین زانکۆی داخستووە ئەمساڵ، بۆئەوەی بیانخاته‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌، لە هەندێکی دیکەش چەند مامۆستایه‌كی لە کار لابرد کە رکابەریان بوون.

بەناو "حکومەتی رزگاری"، کە پەیکەرێکی ئیدارییە و هاوپەیمانییە توندڕەوەکە دەستی بەسەردا گرتووە، دەڵێت هەنگاوەکە خزمەت بە چاودێریکردنی خوێندنی باڵا دەکات.

بڕوانامەی زانکۆکانی ئیدلیب دانیان پێدانانرێت لە دەرەوە، بە زانکۆی مەعرەت نوعمانیشەوە، هەرچەندە دەکرێت کاریان پی بدۆزرێتەوە لە ناو پارێزگاکەدا.

دەرویش وتی داخستنی زانکۆی مەعرەت نوعمان گورزێكه‌ له‌ "داهاتووی 1,700 خوێندکار".

دوای دوو هەفتە لە خۆپیشاندان لە مەعرەت نوعمان، خوێندکارەکان خۆپیشاندانەکەیان گواستەوە بۆ شاری ئیدلیب، لەوێش لە دەرەوەی بەناو ئەنجومەنی خوێندنی باڵا کۆبوونەوە، ئەو دەزگایەش سەر بە حکومەتی رزگارییە.

تەحریر شام زوو هەوڵیدا خۆپیشاندانەکە کپ بکات

دوای گردبوونەوەی یەکەم، هاوپەیمانییە توندڕەوەکە بازگەی دانا بۆئەوەی خوێندکارانی مەعرەت نوعمان و شارۆچکەی ئەریحا نەچنە خۆپیشاندانەکەوە.

هەڕەشەی دەستگیرکردنیان کرد گەر بڵاوە بە خۆیشاندانەکە نەکرێت.

'داهاتوومان فڕێدراوه‌'

سەرۆکی ئەنجومەنی خوێندنی باڵای حکومەتی رزگاری، ماجید حوسنی وتی ئیدارەکە بەتەنیا هەشت زانکۆی بەفەرمی ناساندووە.

وتیشی: "زیاتر لە 13 دەزگای خوێندن هەن کە لەدەرەوەی سەرپەرشتی ئەنجومەنی خوێندنی باڵان. ئەمەش به‌ خراپ دەکەوێتەوە لەسەر ناوبانگی خوێندنی باڵا لە هەرێمەکە."

خۆپیشاندان لە مەعرەت نوعمان بەگشتی کەمبۆتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵام خوێندکاران و مامۆستایان بەردەوامن لە دەربڕینی توڕەیی دژ بە تەحریر شام.

لە هەوڵێکی چاونەترسانەدا، ستافی بەشی پزیشکی لە زانکۆی مەعرەت نوعمان دەستیانکرد بە وانە وتنەوە لە شەقامێکی دەرەوەی زانکۆکە.

لەلایەکی دیکەوە تۆپبارانی قورسی رژێم بۆ سەر شارۆچکەکە ئه‌م وانەوتنەوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مكردۆته‌وه‌.

لە مانگی ئەیلولەوە، ئیدلیب لە هێرشیكی گەورەی رژێم پارێزراوە لەڕێی ئاگربەستێكه‌وه‌ لەژێر چاودێری تورکیا و روسیادا.

بەڵام بۆردومانی رژێم لێرە و لەوێ بەردەوام لە هەرێمەکە دەدات، سەدان موشەکیش بەسەر مەعرەت نوعماندا باریون لە چەند هەفتەی رابردوودا.

خوێندکار محەمەد شەحود وتی لەگەڵ داخستنی زانکۆکە، "زۆربەی گەنجەکان دەستهەڵدەگرن لە خوێندن بۆئەوەی بچنە ماڵەوە و بۆ کار بگەڕێن".

وتی: "داهاتوومان فڕێدراوه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500