هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

توندوتیژی لە ئیدلیب لەنێوان تەحریر شام و داعشدا پەرەدەسێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تەحریر شام ئامادەکاریدەکەن بۆ کوشتنی ئەندمانی داعش لەبەردەم رێستۆرانتی فوسیۆندا لە شاری ئیدلیب، رۆژی شەممە (2 ئازار)، رۆژێك دوای ئەوەی خۆکوژێکی داعش هێرشی کردە سەر رێستۆرانتەکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی تەحریر شام ئامادەکاریدەکەن بۆ کوشتنی ئەندمانی داعش لەبەردەم رێستۆرانتی فوسیۆندا لە شاری ئیدلیب، رۆژی شەممە (2 ئازار)، رۆژێك دوای ئەوەی خۆکوژێکی داعش هێرشی کردە سەر رێستۆرانتەکە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

رکابەرە توندڕەوەکانی تەحریر شام و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەخولێنەوە لە بازنەی توندوتیژیدا لە شاری ئیدلیب کە هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد کاتێك خۆکوژێك خۆی لەبەردەم رێستۆرانتێكدا تەقاندەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت كه‌ دوایینی ئەم پێکدادانەدا ئێوارەی سێشەممە (5 ئازار) روویدا کە بووە هۆی قوربانی لە هەردوو لا.

ئەم رووداوە کاتێك روویدا کە گروپێك چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر گردبوونەوەیەکی ئەندامانی تەحریر شام نزیك بە مزگەوتی شوعەیب لەنێو دڵی شاری ئیدلیبدا، کە بووە هۆی پێکدادانی توندوتیژانه‌ لەنێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوەدا.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دەوترێت چەکدارەکان ئەندامی شانەیەکی نوستووی داعش بوون بە چەکی ئۆتۆماتیك دەستیانکرد بە تەقەکردن لە ئەندامانی تەحریر شام و چەند دانەیەکیان بریندارکرد.

داروپەردوو رێستۆرانتی فیوژنی پڕکردووە لە شاری ئیدلیب، کە خۆکوژێکی داعش رۆژی هەینی (1 ئازار) خۆی تەقاندەوە، ژمارەیەك ئەندامی تەحریر شامی کوشت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

داروپەردوو رێستۆرانتی فیوژنی پڕکردووە لە شاری ئیدلیب، کە خۆکوژێکی داعش رۆژی هەینی (1 ئازار) خۆی تەقاندەوە، ژمارەیەك ئەندامی تەحریر شامی کوشت. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی ئەندامانی تەحریر شام بەدوای هێرشبەرەکان کەوتن کە بە پیكابێك و ئۆتۆمبیلێکی وەرزشی هەڵاتن و توانییان دەستنیشانی ئەو ماڵە بکەن کە خۆیان لێ شاردبووه‌وە لە گەڕەکی قوسور لە بەشی خۆرئاوای شارەکە.

پێکدادانی سەختی بەدواداهات بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، کە تێیدا پێنج ئەندامی داعش کوژران و شەش کەس خۆیان تەقاندەوە بەو پشتێنە بۆمبڕێژکراوەی بەستبوویان.

دوو ئەندامی تەحریر شام کوژران و چواری دیکە برینداربوون.

عەساف وتی هێرشبەران و ئۆتۆمبیلەکانیان دەستبەجێ دەستنیشانکران لەبەرئەوەی تەحریر شام کامێرای چاودێریی داناوە لەنێو شارەکەدا لەگەڵ شاشەی تۆمارکردن لە هەر شەقام و ناوچەیەکی گەڕەکەکانی.

دۆخی ئیدلیب 'نیگەرانکەرە'

عەساف دۆخی ئێستای شاری ئیدلیبی بە "نیگەرانکەر" له‌قه‌ڵه‌مدا بەهۆی پێکدادانی نێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوەوە، بەجۆرێك دوای کردەیەکی دیکەی توندوتیژی لە هەینیدا پێکدادانی دیکە روویدا.

وتی خۆکوژێکی داعش لە رێستۆرانتێك خۆی تەقاندەوە کە تەحریر شام زۆر سەردانیان دەکرد و هەشت کەسی کوشت، لەنێویاندا شەش فەرماندەی تەحریر شام.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ زۆربەی مردووان چەکداری بیانی بوون.

تەحریر شام وەڵامیدایەوە بە لەسێدارەدانی 10 ئەندامی داعش رۆژی دواتر، لەبەردەم رێستۆرانتەکەدا.

عەساف وتی رێستۆرانتەکە بەناوی فوسیۆن لەلایەن ئەندامێکی پاکستانی تەحریر شامەوە خاوەندارێتی دەکرا و زیاد لە جارێك لە رابردوودا ئامانجی تەقەلێکردن بووە.

وتیشی دروستبوونی بارگرژی هاشانی پاشاگەردانیی بەربڵاوه‌ لەنێو شاری ئیدلیب و دەوروبەریدا، کە کوشتن و تەقینەوە و رفناندن بێوچان بەردەوامە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500