هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

خێزانە مەسیحیەکان له‌سه‌رخۆ دەگەڕێنەوە بۆ موسڵ

خالید تائی

مەسیحیە عێراقیەکان لەم وێنەیەدا کە 3 تەمموز 2018 گیراوە بەشداریده‌كه‌ن لە نوێژی بەکۆمەڵدا له‌ کەنیسەی مار تۆمای نۆژەنکراوە لە موسڵی کۆن، کە لەکاتی داگیرکردنی شارەکەدا لەلایەن داعشەوە روخێنرابوو. [خاوەنی وێنە: چالاکوانێكی موسڵ، سەقەر زەکەریا]

مەسیحیە عێراقیەکان لەم وێنەیەدا کە 3 تەمموز 2018 گیراوە بەشداریده‌كه‌ن لە نوێژی بەکۆمەڵدا له‌ کەنیسەی مار تۆمای نۆژەنکراوە لە موسڵی کۆن، کە لەکاتی داگیرکردنی شارەکەدا لەلایەن داعشەوە روخێنرابوو. [خاوەنی وێنە: چالاکوانێكی موسڵ، سەقەر زەکەریا]

ئەو خێزانە مەسیحیانەی لە ماڵەکانی خۆیان دەرکران لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دەگەڕێنەوە موسڵ دوای باشتربوونی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

بەرپرسانی ناوخۆیی بە دیارونایان وت سەرەڕای ژمارەی کەمیان، ئەم خێزانانە قۆناغێکی نوێیان له‌ سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئاشتی دروستکردووە.

راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا، دورەید حیکمەت وتی: "لە ئازادکردنی موسڵەوە لەدەستی داعش لە ناوەندی 2017، زۆر خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە."

بە دیارونای وت بەڵام گەڕانەوەی خێزانە مەسیحیەکان هێواشتر بووە، کەنزیکەی 2,000 خێزان بوون پێش داگیرکاریی داعش.

لەم وێنەیەدا کە 22 کانونی دووەمی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە چەند پاسێك ئاوارەی عێراقی لە کەمپی ئاوارەکانەوە دەگوێزنەوە بۆ ماڵەکانیان لە موسڵ. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی]

لەم وێنەیەدا کە 22 کانونی دووەمی 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە چەند پاسێك ئاوارەی عێراقی لە کەمپی ئاوارەکانەوە دەگوێزنەوە بۆ ماڵەکانیان لە موسڵ. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی]

وتی لەبەرئەوەی ئەم خێزانانە لە موسڵی کۆن دەژیان، کە زیانی زۆری بەرکەوتووه‌ لەکاتی شەڕەکانی ئازادکردندا.

وتی بەڵام ئەمڕۆکە، موسڵی کۆن شایەتی شەپۆلی گەڕاوەکانە، لەنێویاندا دانیشتوانی مەسیحی، بە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

وتیشی: "نزیکەی 50 خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان لە موسڵی کۆن و بەشەکانی دیکەی موسڵ."

حیکمەت وتی جیا لەوەش، ئەندامانی نزیکەی 150 خێزانی مەسیحی ماوەیەکە کاردەکەن لەکاتی رۆژدا بۆ چاککردنەوەی خانوە زیانلێکەوتوەکانیان لە موسڵ پێش ئەوەی ئێواران بگەڕێنەوە بۆ شێڵتەرەکانیان لە دەرەوەی شارەکە.

وتی: "زۆر خوێندکاری مەسیحیش هەموو رۆژێك دێن بۆ کەمپی ئاوارەکانی شارەکە بۆ بەشداریکردن لە وانەکانی زانکۆی موسڵ و دەزگا [ئەکادیمیەکان]ی شارەکەدا."

حیکمەت وتی چاککردنەوەی خانوە روخاوەکانی کاتی شەڕ و دروستکردنی دەرفەتی کار هانی مەسیحیەکان و ئاوارەکانی دیکە دەدات بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەتیابەتی بەهۆی دۆخی ئەمنی باشتربووەوە کە موسڵ ئەزمونی دەکات.

سەقامگیریی کۆمەڵایەتی

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامەدین عه‌بار بە دیارونای وت: "خێزانە مەسیحیەکان کە دەگەڕێنەوە بۆ گەڕەکەکانیان بڵاودەبنەوە بە گەڕەکەکانی ساعە، نەبی، جەرجیس و شیفادا لەشاره‌ کۆنه‌كه‌ له‌ خۆرئاوای موسڵ."

وتیشی: "خێزانە مەسیحیەکانی دیکە گەڕاونەتەوە گەڕەکه‌کانی خۆرهەڵاتی موسڵ وەك مەجموعە سەقافیە، عەرەبی، نوور و موهەندیسین."

عه‌بار وتی: "سەرەڕای ژمارەی کەمیان، گەڕانەوەی خێزانە مەسیحیەکان زۆر گرنگە بۆ دانیشتوانی موسڵ."

وتی لەکاتی کۆنترۆڵکردنی شارەکەدا، ئەندامانی داعش کردەی تۆقێنەریان دژی هەموو دانیشتوان ئەنجامدا بەبێ جیاوازیکردن.

وتی بەڵام بە دەرکردنی مەسیحیەکان و دەستبەسەراگرتنی موڵکەکانیاندا، "داعش ویستی شیرازەی کۆمەڵایەتی تێکبدات و رق و دوژمنایەتی لە شارەکە بچێنێت کە ناسراوە بە هاریکاریی نێوان دانیشتوانه‌كه‌ی".

عه‌بار وتی: "هەربۆیە گەڕانەوەی مەسیحیەکان و پێکەوەژیانیان لەگەڵ دانیشتوانی موسڵمان و تائیفەکانی دیکە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئاشتی فەراهەمدەکات."

بونیادنانه‌وه‌ی كڵێساكان

حکومەتی خۆجێی پشتگیریی گەڕانەوەی خێزانە مەسیحیەکان دەکات لەڕێی نۆژەنکردنەوەی كڵێسا روخاوەکانی موسڵه‌وه‌.

لە ئەیلولدا کاری چاککردنەوە تەواوبوو لە كڵێسای كلدانیی سێنت پۆڵدا لە گەڕەکی مەجموعە سەقافیە.

كڵێسای بیشارە کە لە پاشماوەی روخاوی دەستی داعشی كڵێسایه‌كی دیکەوە بونیادده‌نرێت، بەمزوانە لە خۆرهەڵاتی موسڵ دەکرێتەوە.

نزیکەی 10 كڵێسا لە ناوەندی موسڵ هەیە کە سوتێنراون، تێکدراون یان تاڵانکراون لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.

چالاکوانی مەسیحی، رامی هانا کەرومی، خەڵکی موسڵ وتی: "هەوڵەکانی حکومەت تەکریزیان لەسەر بنیاتنانەوەی دوو كڵێسایە -- تاهیرە و ساعە -- کە لەنێوان کۆنترین كڵێساكانی موسڵدان."

بە دیارونای وت نۆژەنکردنەوەی كڵێسا کۆنەکان و بنیاتنانی كڵێسای نوێ پەیامێکی ئەرێنی دەنێرێت بۆ خێزانە مەسیحیەکان کە "رەنگدانەوەی کەسایەتی مێژویی موسڵە وەك لانکەی شارستانیەت و ئایینەکان".

وتی: "دانیشتوانی مەسیحیی موسڵ دڵسۆزن بۆ شارەکەیان و بەپەرۆشن بۆ گەڕانەوە و بەئارامی ژیان شانبەشانی دانیشتوانەکەی." داوای لە هەمووانیش کرد کە "ئەوە لەبیرکەن کە روویدا و بۆ داهاتوو بڕوانن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500