هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

مزگەوتەكانی ژێرده‌ستی داعش پێگەی پارێزراویان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەك کە 9 تەمموزی 2018 گیراوە دیمەنی گومبەزی مزگەوتی نوری روخێنراو لە شاری موسڵی کۆن نیشاندەدات، ساڵێك دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە گیرایەوە. [زەید عوبێدی / ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە 9 تەمموزی 2018 گیراوە دیمەنی گومبەزی مزگەوتی نوری روخێنراو لە شاری موسڵی کۆن نیشاندەدات، ساڵێك دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە گیرایەوە. [زەید عوبێدی / ئاژانسی فرانس پرێس]

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) مزگه‌وته‌كانی به‌كارده‌هێنا وەك ناوەندی فەرماندەیی لە شەڕەکانیدا دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە خۆرهەڵاتی سوریا، کە ئەم شوێنانە لە پیرۆزی و پێگەی پارێزراویان دادەماڵێت.

پێش ئەوە، کاتێك گروپەکە چەند بەشێكی عێراقی لەژێردەستدا بوو، مزگەوتێکی مێژوویی موسڵی دیاریکرد کە ئەبوبەکر بەغدادی تاقە دەرکەوتنی نێو جەماوەریی وەك سەرکردەی داعش لە 2014 لەوێ بوو.

شێخ موعاز عەبدولکەریم، وتاربێژی پێشووی مزگەوتی عومەر له‌ حەلەب کە ئێستا لە قاهیرە دەژی، وتی کاتێك چەکداران پێشێلی مزگەوتێك دەکەن بە بەکارهێنانی بۆ مەبەستی نائایینی، ئەمە "پیرۆزی لەو شوێنە دادەماڵێت".

بە دیارونای وت: "دەتوانرێت شوێنەکە وەك هەر بینایەکی دیکەی مەدەنی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ داعش لە دەستپێکیەوە مزگەوتەکانی داگیرکردووە.

نوێژخوێنان لە مزگەوتێكی کۆنترۆڵكراو لەلایەن داعشەوە لە شاری رەققەی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

نوێژخوێنان لە مزگەوتێكی کۆنترۆڵكراو لەلایەن داعشەوە لە شاری رەققەی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتی: "مینبەرەکانی بەکارهێناوە بۆ برەودان بە بیرۆکە و درۆکانی، ساختەکاری و فەتوا چەواشەکارەکانی کە تەنیا خزمەتی ئامانج و پلانە تاوانکاریەکانی دەكه‌ن."

وتیشی گروپەکە زیاتر پێشێلی پیرۆزیی مزگەوتەکانی کرد بە بەکارهێنانیان وەك جبەخانە و ناوەندی فەرماندەیی سەربازی و رەبیە.

وتی: "زۆربەی ئەو دەقە ئایینیە ئیسلامییانەی باس لە پارێزراوی مزگەوت و بینا ئایینیەکانی دیکەی ئایینە پیرۆزەکان ده‌كه‌ن لەکاتی جەنگدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەبێت لەکاربخرێن گەر بەتەواوی چۆڵ بوون."

پێشێلکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان

پرۆفیسۆری یاسای تاوانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی قاهیرە، وائیل شەریمی وتی شوێنەکانی پەرستن به‌شێكن لە موڵکی کلتوریی نەتەوە و گەلان.

بە دیارونای وت هەربۆیەش ئەوانە پارێزراون بە یاسای نێودەوڵەتی دیاریکراو لە رێککەوتننامەی جنێڤی (1949) و رێککەوتننامەی لاهای (1907)دا.

وتی ئەم رێککەوتننامانە داوای پاراستنی مەدەنیەکان و هەموو موڵکە کلتورییە ئایینیەکان دەکەن لە وێرانکاریی جەنگ.

شەریمی وتی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن بینا ئایینیەکان ناکرێت بە ئامانج بکرێن گەر بە مەبەستی سەربازی بەکارنەهێنرێن.

وتیشی: "لە حاڵەتی داعشدا، دۆخەکە زۆر روونە، كه‌ په‌رستگاكانیان کردۆتە ئامانج و لە شوێنی پیرۆزی ئایینیەوە کردوویانن بە بنکەی پلاندانان بۆ هێرشە تیرۆریستیەکانیان، حەشارگە یاخود جبەخانە."

لە 11 شوبات، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند كه‌ هێرشێکی ده‌قاوده‌قی کردووە بۆ پشتیوانی هەسەدە دژی فەرماندەیی داعش و ناوەندی کۆنترۆڵی، کە پێشتر وەك مزگەوت بەکارهێنراوە لە باغۆز فەوقانی لە سوریا.

بەیاننامەیەکی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند كه‌ داعش مزگەوتێکی پێشتری بەکارهێناوە بۆ هێرشکردن و ئامادەکردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو دژی هێزەکانی هاوپەیمانان.

لیوایه‌كی بەریتانی، کریستۆفەر گیکا، وتی مه‌گه‌ر بە رێککەوتننامەی جنێڤ پارێزرابێت، ئه‌گه‌رنا "ئەم مزگەوتە پێگەی پارێزراوی لەدەستدا کاتێك داعش بەمەبەست هەڵیبژارد بۆ بەکارهێنانی وەك ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی خۆی".

هەوڵی پروپاگەندەی داعش شکستیهێنا

پارێزەرێكی سوری، بەشیر بەسام بە مەشاریقی وت: "ئەندامانی داعش هەمیشە خۆیان لە مزگەوتەکان شاردۆتەوە و ئەمەیان چەندجار لە سوریا و عێراق دووبارەکردۆتەوە."

لە عێراق، داعش دەستیگرت بەسەر مزگەوتی مێژوویی نوریدا و مینبەری ئەو مزگەوتە لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادییەوە بەکارهێنرا وەك شوێنێك بۆ راگەیاندنی سەرکردایەتی خۆی و راگەیاندنی ئامانجە فراوانخوازییەکانی گروپەکە.

لە حوزەیرانی 2017، لەبەرئەوەی رووبەڕووی هەڕەشەی هیزە رزگارکەرەکان بووەوە، داعش مزگەوتەکەی تەقاندەوەلەگەڵ منارە لارە تایبەتەکەی کە سەدەی 12 دروستکرابوو.

وتی لە سوریا، گروپەکە مزگەوتی گەورەی رەققەلەگەڵ مزگەوتەکانی دیکەی شارەکەی بەکاردەهێنا و لە دێرەزوور هەمان کاری کرد، بەگوێرەی شایەتیی زۆرێك لە مەدنەیەکان کە لەو ناوچەیە هەڵاتوون.

وتی: "ئەندامانی داعش هەوڵدەدەن درۆ لەبارەی ئەم مزگەوتانەوە بڵاوبکەنەوەبە وتنی ئەوەی ئەمانە بەتاڵن و بەئەنقەست لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەئامانج دەکرێن."

وتی راپۆرتە رۆژنامەوانی و هەواڵگرییەکان چەواشەکاریی ئەم بانگەشانە پشتڕاستدەکەنەوە، لەگەڵ شایەتیی ئەو مەدەنیانەی لەو ناوچەیە بوون كاتێك لەژێر دەسەڵاتی گروپەکەدا بوو.

بەسام وتی: "ئامێری راگه‌یاندنی داعش، بەتایبەتی لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هەوڵدەدات خەڵك بووروژێنێت دژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەربارەی کێشەی مزگەوتەکان."

وتی بەڵام پروپاگەندەكانی گروپەکە پوچەڵبوونه‌وە له‌ژێر رۆشنایی كرده‌وه‌ راسته‌قینه‌كانی داعشدا کە زیان بە ئیسلام دەگەیەنن، له‌وانه‌ "گۆڕینی مزگەوتەکان بۆ ناوەندی فەرماندەیی سەربازی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500