هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

لە حەلەبی داڕوخاودا دانیشتووانەکە بە زەحمەت پەناگە دەدۆزنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

عیزەت دەحان لە بالەکۆنی شوقەکەی وەستاوە لە 11 شوبات، لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

عیزەت دەحان لە بالەکۆنی شوقەکەی وەستاوە لە 11 شوبات، لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

تراکتۆر و لۆری خۆڵ لادەبەن لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

تراکتۆر و لۆری خۆڵ لادەبەن لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵان دانیشتوون لەسەر داروپه‌ردووی باڵەخانەیەك کە لەکاتی شەڕەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی رژێمدا تێکدرا لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو، 11 شوبات. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

عیزەت دەحان لە بالەکۆنی شوقە تێکدراوەکەی وەستاوە لە حەلەب له‌ 11 شوبات. یەکەمجار بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوو، خێزانەکە جارێکی دیکە دەبێت باڵەخانەکە بەجێبهێڵن چونکە ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ ئەوەی بڕوخێنرێت. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

لە شاری حەلەبی سوری، عیزەت دەحان سەرکەوت بۆ شوقەکەی لە نهۆمی شەشی باڵەخانەیەك کە بەرەو رووخان دەچێت و پاڵینا بە پارچە تەختەیەکەوە کە وەك دەرگا دانراوە. ئەمە ماڵە بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم.

چووە شوقە تاریك و ساردەکەوە و دەستیکرد به‌ ئاماژه‌كردن به‌ زیانه‌كان بەهۆی ئەو بۆردوومانەی چەندین ساڵ به‌رده‌وامبوو بۆسەر شارەکە.

ئه‌م شوقەیه‌ به‌ دیوارە رەشببووەکانیه‌وه‌، 22 ساڵە ماڵی ده‌حانه‌، بەڵام ئێستا دەبێت خۆی کۆبکاتەوە و جارێکی دیکە بەجێیبهێڵێت.

وتی: "چوار جار ئاوارە بووین لەکاتی شەڕەکەدا و وامانزانی جارێكی دیکە ناچارناكرێین به‌ به‌جێهێشتنی دوای ئەوەی شەڕ و بۆردومان تەواوبوون" لە کۆتایی 2016. "ئەمڕۆ پێیانووتم... دەبێت جارێکی دیکە بڕۆین."

عیزەت دەحان لە بالەکۆنی شوقەکەی وەستاوە، لە باڵەخانەیەك کە لەکاتی شەڕەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی رژێمدا زیانی به‌ركه‌وت، لە گەڕەکی سەڵاحەدینی حەلەب کە پێشتر لەژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو، له‌ 11 شوبات. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

دەحان، 50 ساڵ، هاوژینەکەی و حەوت منداڵی تەنیا دانیشتووی ئەم باڵەخانەیەن، کە یەکێكە لە باڵەخانەکانی گەڕەکی سەڵاحەدین و زۆر تێكچووە بەهۆی چوار ساڵ شه‌ڕه‌وه‌ بۆ گرتنی ئەو گەڕەکەی پێشتر مۆڵگەی ئۆپۆزیسۆن بوو.

دانیشتوانەکەی دیکە هەڵهاتوون و شارەوانیش ئێستا داوای لە دەحان و خێزانەکەی کردووە چۆڵیبکەن، دەڵێن باڵەخانەکە پارێزراو نیە بۆ ژیان تیایدا.

له‌كاتێكدا بنیاتنانەوەیەکی کەم بەڕێوه‌ده‌چێت لە حەلەب دوای ئەوەی رژێم گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی گرتەوە بەپشتیوانیی روسیا لە 2016، زۆربەی باڵەخانەکان لەسەر رۆخی رووخاندان.

سەرەتای ئەم مانگە، 11 کەس کوژران، کە چواریان منداڵ بوون، دوای ئەوەی باڵەخانه‌یەك رووخا لە گەڕەکەکە.

قەیرانەکە وایکردووە حکومەتی سوری بەناو "کۆمیتەی پشکنین" دروستبکات بۆئەوەی بزانرێت کام باڵەخانەیە بڕوخێنرێت.

'شوێن نیە بۆی بڕۆین'

دەحان وتی: "سەرەتا لە ساڵی 2012 ماڵەکەمان چۆڵکرد، لە گەڕەکێكەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە لە حەلەب، بۆئەوەی هەڵبێین لە پێکدادانەکان."

وتیشی لە 2016 گەڕانەوە و "دەستمانکرد بە نۆژەنکردنەوەی ئەوەی دەکرا چاکبکرێته‌وه‌ بەهیوای مانەوە".

هاوژینی دەحان، ئوم محمەد، وتی هیچ شوێنێك نیە بۆی بڕۆن.

لەناو چێشتخانەکەیەوە وتی: "دەزانین ئەم شوێنە مەترسیدارە و باڵەخانەکە دەکرێت هەرکاتێك بڕوخێت بەڵام بژاردەی دیکەمان نیە. هیچ شوێنێك نیە بۆی بڕۆین و پارەشمان نیە بۆ کرێ و ماڵێكی نوێ."

رێگای چوونە ناو گەڕەکەکە داخراوە بەهۆی ئەو بلدۆزەرانەوه‌ كه‌ چەندین باڵەخانە دەڕوخێنن.

سەرۆكی شارەوانی، حەسەن جۆك وتی دانیشتووانەکە وتوویانە باشترە بمێننەوە بەڵام مەترسییەکان زۆرن.

وتی: "دوو مانگ لەمەوبەر، سەرکەوتووبووین لە تەواو چۆڵکردنی یەك باڵەخانە و چوار رۆژ دواتر رووخا."

وتیشی: "هەستدەکەین بەرپرسیارین و دەبێت وابکەین خەڵك ئاگاداربێت لە پێویستی چۆڵکردن بۆئەوەی رووداوی کارەساتبار جارێکی دیکە روونەدەن."

'مردن به‌دوامانه‌وه‌یه‌ بۆ ماڵەوە'

جۆک وتی شارەوانییەکە دانیشتووانەکە بۆ پەناگە دەگوێزێتەوە لە دوو گەڕەك -- بوستان پاشا و مەساکن حەنانو.

وتیشی: "زۆربەی دانیشتووانەکە نایانەوێت بڕۆن بۆ پەناگە و شوقەی بچوك بەکرێ دەگرن."

هه‌روه‌ها وتی تا ئێستا زیاتر لە 20 باڵەخانە چۆڵکراون و وتیشی پلانێکی بنیاتنانەوە دانراوە بۆ دوای ئەوەی رووخانی باڵەخانەکان تەواودەبێت.

عەبدولڕەحمان عومەر، 50 ساڵ، کە لە دەرەوەی باڵەخانەکەی دانیشتبوو، وتی دوای ئەوەی شەڕەکە وەستا "دانیشتووانەکە بەپەلە گەڕانەوە بەرلەوەی بەتەواوی بپشکنرێن."

وتی ماوەیەك لەمەوبەر "بەردێك کەوتەخوارەوە و بەرسەری ژنێك کەوت و یەکسەر کوشتی. ئێستا ته‌نانه‌ت دەترسین بشجوڵێێنه‌وه‌ و بەردەوام سەیری باڵەخانەکان دەکەین نەوەكا بڕوخێن".

وتی دوای چەندین ساڵ شه‌ڕ "ئێستا مردن به‌دوامانه‌وه‌یه‌ بۆناو ماڵ و دوکانەکانمان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500