هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فیرقەیەکی نوێی سەربازی بیابانی سەڵاحەدین دەپارێزێت

خالید تائی

سوپای عێراق و یەکەکانی پۆلیس بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین 25 ئاب 2018. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەڵاحەدین]

سوپای عێراق و یەکەکانی پۆلیس بۆ پاشماوەکانی داعش دەگەڕێن لە رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین 25 ئاب 2018. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەڵاحەدین]

بەرپرسێکی عێراقی هەینی (22 شوبات) بە دیارونای وت فیرقەیەکی سەربازی نوێ دامەزرێنراوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچە بیابانییەکەی رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین.

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، سەبحان مەلا جیاد وتی بڕیارەکە لە کاتی کۆبوونەوەیه‌كی مانگی رابردوو دەرکرا لە سەڵاحەدین بە ئامادەبوونی پارێزگاری سەڵاحەدین و پارێزگارەکانی ئەنبار و نەینەوا و کەرکوك و دیالە و بەغدا.

وتی ئامادەبووان مەترسی تیرۆریستی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەت ئیسلامی" (داعش)یان تاوتوێکرد.

وتیشی: "سەرنجیان لەسەر ئەو مەترسییە بوو کە لەسەر بیابانی پارێزگای سەڵاحەدین هەیە، کە ناسراوە بە دورگەی رۆژئاوا و دەگاتە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار."

سەربازە عێراقییەکان بەشداری نمایشێكی سەربازی دەکەن لە پارێزگای سەڵاحەدین 27 کانونی یەکەم 2018 لە ئاهەنگی ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازە عێراقییەکان بەشداری نمایشێكی سەربازی دەکەن لە پارێزگای سەڵاحەدین 27 کانونی یەکەم 2018 لە ئاهەنگی ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی پاشماوەکانی داعش هەوڵدەدەن خۆیان کۆبکەنەوە لەو ناوچەیە، کە تێیدا خۆیان لەناو تونێلەکان و چاڵە سروشتیەکان حەشاردەدەن دوور لە هێزە ئەمنییەکان.

مەلا جیاد وتی: "ئەو گروپە تیرۆریستیانە شەوانە چالاکن و هێرشدەکەنە سەر دانیشتوانی گوندە کشتوکاڵییەکان و ئەوانەی نزیك بیابانن و لە بەیانیاندا دەگەڕێنەوە چاڵەکانیان."

وتی چەندین جووتیار رفێندراون و تەقەمەنی دەستکردیش تەقیونەتەوە سەرباری رێکاری هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "تیرۆیستەکان هێشتا دەتوانن چەند بۆشاییەك بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری ئەمنی".

فیرقه‌ سەربازی و خێڵەکییه‌كان

مەلا جیاد وتی پارێزگارەکان چەند پێشنیارێکیان خستنەڕوو بۆ بەرپرسی گشتی سوپا و هێزە ئەمنییەکان.

وتی پێشنیاری سەرەکی دروستکردنی فیرقەی نوێن بۆ راوەدوونان و لەناوبردنی پاشماوە تیرۆریستییەکان لە بیابانی سەڵاحەدین و "داخستنی بۆشاییەکان بۆئەوەی لەلایەن دوژمنەوە بەکارنەهێنرێن".

وتیشی دەسەڵاتی ئەمنی و سەربازی بەڵێنیانداوە داواکارییەکان جێبەجێبکەن و"ویستێکی جدی هەیە بۆ دەستپێکردن به‌ دامەزراندنی ئەو فیرقە سەربازییە".

وتی پێشنیارێکی دیکەی پارێزگارەکان دروستکردنی هێزێکی خێڵەکی بوو لەو پیاوە خێڵەکییانەی لە گوندەکانی نزیك حەمرین و چیاکانی مەکحول دەژین.

هه‌روه‌ها وتی: "ئەو هێزە باشترین پشتیوانی دەبێت بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ هاوکاریکردنی لەناوبردنی پاشماوەکانی [داعش]، کە هێشتا بوونیان هەیە لەو چیایانە."

مەلا جیاد داوای لە حکومەت کرد ئەمنییەتی گوند و کێڵگە دروورەدەستەکان بپارێزێت بۆئەوەی هانی دانیشتووانە ناوخۆییەکە بدرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

وتی: "ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌و گوندانه‌ چۆڵن، ئه‌و هه‌له‌ به‌ تیرۆریستەکان ده‌دات كه‌ بێن و بچن و ئازادانە چالاکیه‌كانیان ئەنجامبدەن بێئەوەی چاودێرییان بکرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500