هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سەدان مەدەنی دوا مۆڵگەی داعش لە سوریا به‌جێدەهێڵن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئە ژنانەی دوا شوێنی داعشیان لە دێرەزوور بەجێهێشت چاوەڕوانن بچنە ئه‌و کەمپانه‌ی بۆ ئاوارەکان دروستکراون. [ [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

ئە ژنانەی دوا شوێنی داعشیان لە دێرەزوور بەجێهێشت چاوەڕوانن بچنە ئه‌و کەمپانه‌ی بۆ ئاوارەکان دروستکراون. [ [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

هاوپەیمانان وتیان هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (21 شوبات) دانوستانیانکرد بۆ دەرهێنانی مەدەنییەکان لە دوا پەناگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای دێرەزوور.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی چوارشەممە سەدان کەس، بە ژن و منداڵەوە، بە لۆری هێنرانە دەرەوە لەو دوا شوێنەی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەڵێن ژمارەیەکی زۆر مەدەنی لەناو ئەو شوێنەدا ماون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشتر وتیان زۆربەی مەدەنییەکان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.

لەهەمانکاتدا هاوپەیمانە کوردی و عەرەبییەکە، کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە پشتیوانییان دەکرێت، داعشیان گەمارۆداوە لە شوێنێكدا کە کەمترە لە یەك کیلۆمەتر چوارگۆشە لە باغوز فەوقانی لە دەشتەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

قافڵەیەكی لۆری مەدەنیەکان دەگوازێتەوە لە باغوز فەوقانی کە دوا شوێنە داعشی لێماوە چوارشەممە (20 شوبات). [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

قافڵەیەكی لۆری مەدەنیەکان دەگوازێتەوە لە باغوز فەوقانی کە دوا شوێنە داعشی لێماوە چوارشەممە (20 شوبات). [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

یەکێك لەو کەمپانه‌ی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ دروستکراوە، ئەو مەدەنیانە وەردەگرێت کە دێرەزوور جێدەهێڵن، بەرلەوەی بخرێنە ئه‌و کەمپانه‌ی به‌تایبەتی بۆیان دروستکراون. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

یەکێك لەو کەمپانه‌ی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌ دروستکراوە، ئەو مەدەنیانە وەردەگرێت کە دێرەزوور جێدەهێڵن، بەرلەوەی بخرێنە ئه‌و کەمپانه‌ی به‌تایبەتی بۆیان دروستکراون. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وتەبێژی هاوپەیمانان، شۆن رایان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێزەکانی هاوپەیمانان، بەوانەی ئەمریکاشەوە، بەردەوامدەبن لە پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەکاتێکدا دانوستان دەکەن بۆ دەربازکردنی مەدەنییە بێگوناهەکان".

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چوارشەممە لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ دانوستان بەردەوامبوو بۆ "خۆڕادەستکردنی دوایین چەکدارەکانی داعش".

راشیگه‌یاند له‌ "چەند راپۆرتێك باسیان لە رێکەوتنێك دەکرد"، هەرچەندە ناوەڕۆکی روون نییە.

لۆریەکان مەدەنیەکان دەگوازنەوە

چالاکوانێكی دێرەزوور، عەمار ساڵح سێشەممە بە دیارونای وت 25 لۆری بارهەڵگر باغوز فەوقانییان جێهێشت.

وتی بارهەڵگرەکان ژمارەیەکی زۆر مەدەنییان گواستەوە -- زۆربەیان ژن و منداڵان و بەتەمەنەکان بوون -- بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

ساڵح وتی زۆربەی بارهەڵگرەکان لە ناوچە گەمارۆدراوەکانن تا مەدەنییەکان بگوازنەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە دەیانەوێت خۆیان رادەستبکەن.

وتی ئەندامی خێزانی چەکدارەکانی داعش لەناو ئەو گروپەدان کە هاتنە دەرەوە، وادەردەکەوێت چەکدارانی داعش پێداگربن لەسەر ئەوەی ببرێنە دەرەوە بەر لەو مەدەنیانه‌ی وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریاندەهێنن.

وتیشی بەگوێره‌ی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، چەکدارانی داعش لەبەرچاونین و لەژێرزەمیندا لەناو تونێلەکاندا خۆیان حەشارداوە.

وتی: "تەنیا مەدەنییەکان، بەتایبەتی ژنان، دەبینرێن لەو شوێنەی گەمارۆدراوە."

'قوربانیانی ململانێكه‌'

رێکخراوی منداڵپارێز پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ زیاتر لە 2,500 منداڵی بیانی له‌ 30 وڵاته‌وه‌ لە دوا شوێنی دەستی داعش هەڵهاتوون و لە رەوشێکی نالەباردا دەژین لە کەمپەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

رێكخراوە خێرخوازییەکە رایگه‌یاند: "پێویستیان بە هاوکاری تایبەت هەیە بۆئەوەی لەو ئەزموونانه‌ی بینیویانه‌ هه‌ڵبسێنه‌وه‌ و بگەڕێنەوە باری ئاسایی لەگەڵ خێزانەکانیاندا. ئەمەش مەحاڵە لە کەمپی ئاوارەکاندا کە پڕبوون و لە ناوچەیەکی دژواری شه‌ڕدان."

وتی منداڵەکان، کە لەناویاندا 38 منداڵی بێسەرپەرشت هەن، ئەندامی ئەو خێزانانەن کە "وا مه‌زه‌نه‌ده‌كرێت یان بەڕاستی پەیوەندییان هەبووە "بە داعشەوە و لەوانەی تر جیاکراونەتەوە کە هێنراونەتە دەرەوە.

بەڕێوبەری منداڵپارێز لە سوریا، سۆنیا خوش وتی ئه‌و منداڵانه‌ "قوربانی شەڕن و دەبێت بەوشێوەیەش مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500