هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش ئەو عێراقیانە دەکاتە ئامانج کە بۆ دومەڵان دەگەڕێن لە بیابان

خالید تائی

دانیشتوانی راوە پێشوازیده‌كه‌ن لە پێنج پیاو کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە 19 شوبات ئازادکران دوای ئەوەی داعش رفاندنی لەکاتێکدا لە بیابان دومەڵانیان کۆدەکردەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئەنبار حەدەس]

دانیشتوانی راوە پێشوازیده‌كه‌ن لە پێنج پیاو کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە 19 شوبات ئازادکران دوای ئەوەی داعش رفاندنی لەکاتێکدا لە بیابان دومەڵانیان کۆدەکردەوە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی ئەنبار حەدەس]

پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێرشەکانیان زیادکردووە دژی ئەو عێراقیانەی دەچنە دەرەوە بۆ نێو بیابان بۆ گەڕان بەدوای دومەڵاندا لە ماوەی رابردوودا.

هێزەکانی عێراق سێشەممە (19 شوبات) پێنجیان لەو هەشت هاوڵاتییه‌ ئازادکردووە کە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون لەکاتێکدا دومەڵانیان کۆدەکردەوە لە ناوچەی موزعیمی بیابانی خۆرئاوای ئەنبار.

قائیمقامی راوە، حسێن عەکیدی وتی هێزە هاوبەشەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و لیوای 28ی سوپای عێراق "ئەو شوێنەیان دۆزییەوە کە پێنج کەسەکەی تێدا گیرابوون و ئازادیان کردن".

بە دیارونای وت ئەو کەسانەی خەڵکی راوە لە 14 شوبات رفێندران لەگەڵ سێ دانیشتووی دیکەی شاری حەدیسە کە چارەنوسی نەزانراوە.

هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەوانی بیابانه‌كه‌ی خۆرائاوای ئه‌نبار دەپشککنن لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەوانی بیابانه‌كه‌ی خۆرائاوای ئه‌نبار دەپشککنن لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی: "هاوڵاتیە ئازادکراوەکان تەندروستییان باش بوو، پێیانوتین تیرۆریسته‌كان، كه‌ بە خەمڵاندن 20 چەکدارن، هەر کە گوێیان لە دەنگی نزیکبوونه‌وەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان بوو هەڵاتن."

هاوکات، هێزە ئەمنیەکان سێشەممە جەستەی شەش لە 12 کەسیان دۆزییەوە کە لەلایەن پاشماوەکانی داعشه‌وه‌ دووشەممە رفێندرابوون لەکاتێکدا به‌دوای دومەڵاندا ده‌گه‌ڕان لە بیابانی نوخەیب لەسەر سنووری سعودیە.

جێگری پارێزگاری کەربەلا، عەلی مەیالی بە دیارونای وت: "ئەو چەکدارە تیرۆریستانەی خۆیان لە قوڵایی بیابانی نوخەیبدا شاردبووه‌وە، 12 هاوڵاتییان رفاند لە پارێزگای کەربەلا و نەجەف و ئه‌نبار، كه‌ چواریان برا بوون."

وتی: "هاوڵاتیەکان رفێندران لەکاتێکدا خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون لە ناوچەی جەدیدە عەرعەر، 130 کیلۆمەتر خۆرئاوای ناوەندی قەزای نوخەیب."

وتیشی ئەندامانی داعش رفێندراوانیان قۆڵبەست و چاوبەستکردبوو، بردبوویانن بۆ شوێنێکی نزیك بۆ لێکۆڵینەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "سێشەممە جه‌سته‌ی شەش لە رفێندراوان دۆزرایەوە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە لە ناوچەی ئوم جەزعان نزیك بە سنووری سعودیە، بە شوێنی فیشەکەوە کە بەر سەریان کەوتبوو."

مەیالی وتی رفێنەران دووان لە چوار براکەیان ئازادکرد بەهۆی ئەوەی ناسنامەیان پێنەبوو، لەکاتێکدا چارەنوسی دوو براکەی دیکە و خەڵکەکەی دیکە هێشتا نادیارە.

پێکەوە ژیان 'تیرۆریستان توڕەدەکات'

مەیالی وتی: "لەڕێی ئەم تاوانەوە، داعش هەوڵی لێدان لە یەکێتی و برایەتی ئامادەی نێوان خەڵکی عێراق دەدات، تا دوامانبخات و ململانێی تائیفی زیندووبکاتەوە."

وتی: "قوربانیەکان سوننە و شیعە بوون کە پێکەوە کاریاندەکرد و خێزانەکانیان بەخێودەکر بە کۆکردنەوە و فرۆشتنی دومەڵان. ئەم هارمۆنیەت و پێکەوە ژیانە تیرۆریستانی توڕەکردووە کە بە کردەی تۆقێنەر هەوڵی ئاژاوە دروستکردنیان داوە."

جەختیشیکردەوە: "خەڵكی عێراق یەکگرتوون و کاری وەها قێزەون کاریگەریی لەسەر یەکێتییان دانانێت."

مەیالی وتی: "ئەو رووداوە تیرۆریستیە پێویستی بەوەیە هێزە ئەمنیەکانمان خێرا وەڵامبدەنەوە بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەی ئەندامانی داعش لە بیابانی نوخەیب."

وتی پاشماوەکانی داعش کەوتوونەته‌ ناوچەیەکی بیابانییه‌وه‌ کە نزیکەی 800 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە لەنێوان پارێزگاکانی کەربەلا و ئەنباردا، تا سەر سنووری سعودیە، ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ لەو ناوچانە مەترسی بۆ سەر خەڵکەکە دروستدەکەن.

وتیشی: "پێویستمان بە ئۆپەراسیۆنی چڕی راماڵین و پاککردنەوە هه‌یه‌ لە بیاباندا كه‌ هه‌موو یەکە ئەمنی و سەربازییه‌كان له‌خۆبگرێت."

وتی هەوڵەکە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستێت بە کاری هەواڵگری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەربازیی وەك درۆن و کامێرای گەرمیبین و رادار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500