هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە هاوبەشەکانی عێراق ناوچەیه‌كی باشوری سامەڕا شه‌نوكه‌و ده‌كه‌ن

خالید تائی

سەربازێكی عێراقی ئاماژەده‌كات بە شتێك کە لە شوێنێکی پشوودانی داعش دۆزراوەتەوە لە سامەڕا، لەم وێنەیەدا کە 28 ئایاری 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازێكی عێراقی ئاماژەده‌كات بە شتێك کە لە شوێنێکی پشوودانی داعش دۆزراوەتەوە لە سامەڕا، لەم وێنەیەدا کە 28 ئایاری 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق سێشەممە (19 شوبات) کۆتاییان هێنا بە هەڵمەتێکی ئەمنی چوار رۆژە لە سامەڕای باشوری پارێزگای سەلاحەدین بۆ نەهێشتنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و لێدان لە بنکەکانیان، بەرپرسێکی سەربازی وتی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، لیوا عیماد زوهێری بە دیارونای وت فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هەڵمەتەکەیان ئەنجامدا بە هاریکاری لیوای کۆماندۆی سوپای عێراق و لیوای 13 پۆلیسی فیدراڵی.

وتی فەیلەقی ئەندازیاریی سەربازی و هێزی ئاسمانی سوپا لەنێو بەشداراندا بوون.

وتیشی: "ناوچە بەئامانجکراوه‌كه‌ درێژدەبێتەوە لە باشوری سامەڕاوە بەرەو سنووری کارگێڕیی پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی مەسب، جەزرە ئەلبو حەمود و حەوزی سەرسار."

هێزەکانی عێراق لە سامەڕا بۆمبی دەستکرد و چەك نیشاندەدەن کە لە حەشارگەکانی داعشدا دەستیان بەسەردا گرتوون، لەم وێنەیەدا کە 5 کانونی یەکەمی 2017 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەلاحەدین]

هێزەکانی عێراق لە سامەڕا بۆمبی دەستکرد و چەك نیشاندەدەن کە لە حەشارگەکانی داعشدا دەستیان بەسەردا گرتوون، لەم وێنەیەدا کە 5 کانونی یەکەمی 2017 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەلاحەدین]

زوهەیری وتی هێزەکانی عێراق هەوڵیاندا پاشماوەکانی داعش و چەکەکانیان بەدرێژایی رووباری دیجلە، کە چەکدارانی گروپەکە وەك شوێنی خۆحەشاردان بەکاریدەهێنن بەهۆی سەوزایی زۆرەوە.

وتی: "هەڵمەتەکەمان مەبەستی شه‌نوكه‌وكردنی ئەو شوێنانە بوو کە رووبەری گشتییان 3,600 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و توانای دەستخستنی تەقەمەنی بە دوژمن ناهێڵێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەو ناوچەیەوە."

زوهەیری وتی: "لەکاتی کەمپینەکەدا توانیمان ژمارەیەك شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستان بسوتێنین و ژمارەیەکی زۆر لە بۆمبی دەستکرد تێکبکشێنین کە لەوێ شاردرابوونەوە."

وتیشی هێزە ئەمنیەکان توانییان ناوچەیەکی فراوان پاکبکەنەوە تا هێڵەکانی ئەوپەڕی تا چەکدارانی داعش نەتوانن خۆیان بشارنەوە.

دانیشتوان پێشوازی لە ئەمنیەتی زیاتر دەکەن

زوهەیری وتی هەڵمەتی ئەمدواییانە پێشوازیی لێکرا بە "رازیبوونێکی زۆری خەڵك و جوتیاران و ئەو شوانانەی لە ناوچەکە دەژین".

وتیشی دانیشتوانی ناوچەکەش بەشداربوون لە سەرکەوتنی بە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکان و یارمەتیدانیان بۆ دیاریکردنی شوێنی حەشارگەکانی داعش.

زوهەیری بە دیارونای وت بەشدارییکردووە لە گەشتێکی چاودێریی ئاسمانیدا رۆژی دووشەممە لەنێو هۆڵی ئۆپەراسیۆنەکانەوە بۆ بینینی ئەنجامی هەڵمەتەکان.

وتی: "لەئێستادا ناوچەکە زۆر سەلامەتە و هیچ هەڕەشەیەکی تیرۆریزم یان هەڕەشە بۆ سەر مەدەنیەکان نەماوە."

وتیشی لە شەش مانگی رابردوودا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی سەرکەوتوانەیان ئەنجامداوە.

زوهەیری وتی لەنێویاندا هێرشێکی ئاسمانی کە 12 توندڕەوی کوشت کە دزەیانکردبوو لە سوریاوە و خۆیان لە فەرحاتیەی باشوری سامەڕا شاردبۆوە.

وتیشی نزیکەی مانگێك لەمەوبەر، دوای دوو مانگ چاودێری، هێزە ئەمنیەکان کەمینیان دانا و "تیرۆیرستێکی مەترسیداریان بەناوی سەعد دەلە" کوشت لە تەریشەی زلوعیە.

وتی هێزەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین بەردەوامن لە "ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و بەرپێگرانە کە بەشێکە لە بەرپرسیارێتی خۆیان".

ئەمەش ناوچەیەکە کە 13,000 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و چوار قەزای کارگێڕیی تێدایە لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین: سامەڕا، بەلەد، دوجەیل و زلوعیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاوی خوداتان لێبێت ئه‌ی قاره‌مانانی عێراق!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌