هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تۆپباران و بۆمباران مەدەنیەکانی ئیدلیب تێکدەشکێنن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کارمەندانی بەرگریی شارستانی سوریا هەوڵدەدەن ئەو ئاگرانە بکوژێننەوە کە بەهۆی دوو ته‌قینه‌وه‌وه‌ كه‌وتنه‌ته‌وه‌ لە ناوەندی شاری ئیدلیبدا دووشەممە (18 شوبات). [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

کارمەندانی بەرگریی شارستانی سوریا هەوڵدەدەن ئەو ئاگرانە بکوژێننەوە کە بەهۆی دوو ته‌قینه‌وه‌وه‌ كه‌وتنه‌ته‌وه‌ لە ناوەندی شاری ئیدلیبدا دووشەممە (18 شوبات). [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

دوو ته‌قینه‌وه‌ دووشەممە (18 شوبات) لە شاری ئیدلیب کە 24 كه‌سی کوشت، لەنێویاندا چوار منداڵ، دەکرێت بە "کوشتارێكی راستەقینە" لەقەڵەمبدرێت، چالاکوانی ئیدلیب موسعەب عەساف بە دیارونای وت.

وتی ئەم هێرشانە، لەگەڵ پتربوونی تۆپبارانی رژێمی سوریا لە بەشەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەی باکوری خۆرئاوا، ترس و تۆقینیان لەنێو مەدەنیەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ یەکەم تەقینەوەی دووشەممە بەهۆی بۆمبێکەوە بوو کە لەژێر ئۆتۆمبیلێکدا چێنرابوو.

عەساف وتی ئەم رووداوە لە گەڕەکی قسور روویدا لە ناوەندی شارەکە.

ئەم وێنەیە ئاستی وێرانکاریی نیشاندەدات بەهۆی دوو ته‌قینه‌وه‌وه‌ دووشەممە (18 شوبات) لە گەڕەکی قسوری شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەم وێنەیە ئاستی وێرانکاریی نیشاندەدات بەهۆی دوو ته‌قینه‌وه‌وه‌ دووشەممە (18 شوبات) لە گەڕەکی قسوری شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

مەدەنیەك لە مەعەرەت نوعمان یارمەتی تیمی فریاگوزاران دەدات بە گواستنەوەی منداڵێکی بریندار لە تۆپبارانی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

مەدەنیەك لە مەعەرەت نوعمان یارمەتی تیمی فریاگوزاران دەدات بە گواستنەوەی منداڵێکی بریندار لە تۆپبارانی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

روانگەکە رایگەیاند كه‌ ماتۆڕێك تەقییەوە دوای گەیشتنی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزاری بە شوێنی تەقینەوەکە.

عەساف وتی هەندێك لە ئەندامانی بەرگریی شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان)، لەنێویاندا کارمەندێکی میدیا کە لەگەڵ گروپەکە کاریدەکرد، کوژران یان برینداربوون لەکاتی هەوڵی رزگارکردنی قوربانیانی یەکەم تەقینەوەدا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ دەستبەجێ کەس بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە رانەگەیاند، کە به‌گوێره‌ی روانگەکە لانیکەم 51 کەسی بریندارکردووە.

نوسینگەیەکی بەناو "حکومەتی رزگاری" لە ناوچەکە، کە کیانێکە تەحریر شام دروستیکردووە، کەوتۆتە سەر ئەو شەقامەی ئامانجی هێرشەکەی دووشەممە بوو.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ چوار چەکداری تەحریر شام لە تەقینەوەکەدا کوژران، لەکاتێکدا 20 قوربانی دیکە مەدەنی بوون.

پارێزگای ئیدلیب، دوایین ناوچە کە لەژێر دەستی رژێمی سوریادا نیە، لەئێستادا لەژێردەستی تەحریر شامدایه‌، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە.

ترس و تۆقین

عەساف وتی تەقینەوەکانی دووشەممە "ترس و تۆقینیان لەنێو مەدەنیەکاندا" دروستکرد، لەبەرئەوەی لە جەنجاڵترین کاتی رۆژدا روویاندا کاتێك ناوچەکە پڕدەبێت لە مەدەنی.

وتی بەڵام شتەکان لە دەرەوەی شاریش جیاوازنین، چونکە رژێم بەردەوامە لە تۆپبارانی ناوچەکانی پارێزگاکە بەچڕوپڕی، کە بۆتە هۆی کوژرانی دەیان قوربانی مەدەنی.

عەساف وتی: "دەنگۆی ئەوە هەیە شارەکانی مەعەرەت نوعمان و خان شێخون لەگەڵ شارۆچکەکانی ته‌مه‌ننا و بابولین رووبەڕووی تۆپباران بووبنه‌وه‌ کە لانیکەم چوار کەسی کوشتووە و زیاد لە 25 کەسی بریندارکردووە."

وتی تۆپبارانەکەی مەعەرەت نوعمان لەو گەڕەکانە چڕبووبووه‌وە کە هیچ چەکدارێکی لێنیە.

عەساف وتی: "جگه‌ له‌ قوربانییەکان، تۆپبارانەکە بووە هۆی زیانێکی بەرچاو بۆ ماڵ و موڵك و چەندین ئاگری لێکەوتەوە."

وتی ئاگرەکان کوژێنرانەوە پێش ئەوەی بگەنە ماڵەکانی هاوسێیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500