ماوەیەکە هونەرمەندانی عێراقی تابلۆکانیان بەکاردەهێنن بۆ کێشانی هەردوو بابەتی ساڵانی سەختی موسڵ، کە رێکخراوی "دەووڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە دەسەڵاتدا بوو، لەگەڵ بابەتی گواستنەوە و زیندووبوونەوە.
لەوکاتەوەی هێزەکانی عێراق موسڵیان لە داعش سەندۆتەوە، کە یاسا توندەکانی خۆی بەسەر شارەکەدا سەپاندبوو لەنێوان 2014 بۆ 2017، شارەکە شەپۆلێك لە بۆنەی کلتوریی بەخۆوە بینیووە لەگهڵ گهڕانهوهیدیمەنی هونەریی زیندوو.
ئەو هونەرمەندانەی ناوچەکە کە بۆ دیارونا دووان وتیان کارەکانیان شێوازێکی هونەریی بە بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانەیە کە داعش ئەنجامیداون لەگەڵ بەرگریی شارەکە.
هونەرمەند عەلی عەبدولجەبار بە دیارونای وت لە چەندین نمایشی ناوخۆییدا 50 تابلۆی نیشانداوە کە وێنەی ئازارەکانی شارەکەی دەخەنەڕوو لەنێو هێڵی زەخرەفەی نوسینی عەرەبیدا.
وتی تابلۆکانی نغرۆبوون لەنێو سیمبۆلیزمدا و دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی موسڵەوەن دوای داگیرکاریی داعش و ئەو وێرانکارییەی گروپەکە لە دوای خۆی بەجێیهیشت.
وتی لەڕێی ئەم تابلۆیانەوە، ئەو و هونەرمدانی دیکە یادهوهرییهكی دیکەی کلتوری بۆ شارەکە دروستدەکەن.
وتیشی: "ئەوەی روویدا تۆقێنەر و بەئازار بوو. تیرۆریزم بینا کۆن و مۆنومێنتەکانی رووخاند بەمەبەستی سڕینەوەی ئەو شارستانێتیەی هی هەزاران ساڵ لەمەوبەر بوو."
ههروهها وتی: "لەمڕۆدا، رۆشنایی دەخەینە سەر دۆخێکی تاریکی مێژووی شارەکەمان، بە تەواوی ئازار و مەینەتیەکانیەوە، لەڕێگەی هونەرەوە. تابلۆکان ئەو رووداوانە بە بەڵگە دەکەن کە روویاندا، تا نەوەکانی داهاتوو بتوانن بیانبینن."
عەبدولجەبار وتی بەڵام لەگەڵ تۆمارکردنی ئەو وێرانکارییە، هونەرەکەی وێنەی هەڵسانهوهی شارەکە لە دوکەڵی خۆیەوە و بەردەوامیی لەسهر رێچکەی بنیاتنانەوە دەکێشێت.
چیرۆکەکانی ئازار و هیوا
دوایین و گەورەترین نمایشی هونەری لەکاتی رزگارکردنی شارەکەوە، "گەڕانەوە بۆ موسڵ، خەبات بۆ ژیان"لە هۆڵی شاهانەی مۆزەخانەی موسڵ ئەنجامدرا لە 29 کانونی دووەم و 29 هونەرمەند بەشدارییان تێداکرد.
ئەو مۆزەخانەیە، کە لەلایەن داعشەوە تاڵانکراوە و تێکدراوە، بەمدواییانە کرایەوە.
یەکێك لە هونەرمەندانی بەشدار، شیلان نامیق، دوای داگیرکاریی داعش ناچارکرا شارەکە بەجێبهێڵێت. بە دیارونای وت فڵچەکەی بەکارهێناوه وەك چەکێك بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆی دژی تاوانەکانی ئەو گروپە توندڕەوە.
وتی: "لەوکاتەوەی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بووین، سێ نمایشی تایبەتیمان ئەنجامدا و لەئێستادا نزیکەی 100 تابلۆم هەیە، باس لە چەندین بابەت دەکەن وەك ئەو تراژیدیایەی بەسەر شارەکەدا هات."
وتی: "لە تابلۆکاندا، کاری تیرۆریستانم بە بەڵگەنامە کرد، وەكرووخاندنی مزگەوتە کۆنەکانو کەنیسەکان و کەلەپور و مۆزەخانەکان. تابلۆکانم باس لە ئازاری ئەو کەسانە دەکەن کە ناچاربوون لە موسڵ هەڵبێن."
نامیق وتی تابلۆکانی "دیمەنی ئازادکردنی شارەکەش نیشاندەدەن لەگەڵ بابەتی ئەوپەڕی خۆشیی عێراقییەکان بە هەموو تائیفەکانەوە دوای رزگارکردنی موسڵ".
وتیشی تابلۆكانی نیشانیدهدهن "چۆن خەڵکی موسڵ پێکەوە وەستان و پشتگیرییان كرد له هێزە ئەمنیەکانیان و هەوڵەکانی بنیاتنانەوە".
نامیق وتی: "موسڵ لانکەی مێژوو، هونەر و شارستانیەتە. شارەکە یەکەمین هەنگاوەکانی رووە و بەدەستهێنانەوەی زیندووێتی ناوه بە لەخۆگرتنی بۆنەی هونەری و نمایش و بنیاتنانەوەی بینا مێژوویی و کلتورییەکان."
تۆمارکردنی قۆناغێکی تاریك لە موسڵ
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵەف حەدیدی بە دیارونای وت بەمدواییانە سەردانی چەندین نمایشی کردووە لە موسڵ، لەنێویاندا هەندێك بۆنە کە چەندین هونەرمەندی عەرەبی وڵاتانی دیکەی تێدابوون.
وتی: "هونەرمەندان چەند تابلۆیەکیان خستەڕوو کە پەیامی سەرکۆنەکردنی توندڕەویی تێدابوو."
حەدیدی وتی: "داعش هەوڵیدا [توندڕەوی] لە شارەکە بڵاوبکاتەوە لەڕێی دوژمنایەتیكردنی هونەر و کەلەپور و مۆنومێنتەکانەوە لەگەڵ هەوڵی بۆ نەهێشتنی بەهای لێبووردەیی و پێکەوەژیان و کرانەوە."
وتی: "ئەم نمایشانە و چەندین چالاکی کلتوریی دیکە کە باس لە بابەتی قۆناغی رەشی داعش دەکەن رەهەندی بەڵگەنامەییان هەیە." ئاماژەیکرد بەوەی "هەر کارێکی هونەری وەك تۆمارێکی مێژووییه کە هونەرییانە سەرکۆنەی کردە تۆقێنەرەکانی داعش دەکات".
حەدیدی وتی: "هونەر رەنگدانەوەی واقیعە." ئاماژەیکرد بەوەش کە "رووداوەکان لە موسڵ و شارە عێراقیەکانی دیکە بە هونەر و شانۆ و ئەدەب بە بەڵگەنامە دەکرێن تا بتوانن لە مێشکی نەوەکانی داهاتوودا بمێننەوە".
وتیشی ئەمە دەبێتە "پەڵەیهك به ناوچەوانی تیرۆریستانهوه، لەگەڵ هاندەرێك بۆ تەبایی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی وڵات".